(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 6.10.05
نوسراوی یادێکی قه‌رسیله‌یی

تۆ ئه‌زانی..؟؟...نا نا هیچ،ویستم شتێک له‌سه‌ر دوو ئاینی جیاواز بنوسم که‌چۆن دوو خۆشه‌ویست له‌به‌ر {ئاین} بۆ یه‌ک نابن ....،تاڕاده‌ێکیش ئه‌م نوسینه‌ له‌و بابه‌ته‌ نزیکه‌
. که‌مێک به‌ شوێن ده‌فته‌ره‌کۆنه‌کانم گه‌ڕام ئه و‌ ده‌فته‌ره‌ یادگارییانه‌ی که‌ له‌ {په‌یمانگای......}ده‌مدایه‌ ده‌ست شۆخه‌کان و تا چه‌ند شه‌وێکیش له‌لایان به‌ئارامی ده‌خه‌وتن..و ئه‌گه‌ر بیانویستایه‌ یادگارییه‌کیان بۆ تۆمار ده‌کردم.
له‌نێو ئه‌وانه‌ نوسینێکم دی که‌ له‌ژێر ناوی{نانسی فلوت}نوسرابوو ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بووه‌ له‌سه‌رهه‌موو نوسین و ته‌نانه‌ت ژیانیشم بۆیه‌ به‌پێویستم زانی که‌مێک له‌و یادگارییانه‌ بڵاوبکه‌مه‌وه‌.....نوسینه‌که‌:




هاوڕێ گیان...له‌به‌ر نه‌بونی هۆگرێک له‌م کاته‌ یادداویه‌داو..حه‌زکردنی ووشه‌کان وخامه‌که‌م به‌دووان حه‌زم کرد ئه‌م په‌رتوکه‌ پیرۆزه‌ی تۆ بکه‌م به‌هۆگرێکی ووشه‌و مره‌که‌بی خامه‌که‌م.

پێشکه‌شه‌ به‌ دروستکه‌ری یاده‌ قه‌رسیله‌یی یه‌کان:

له‌و ساته‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌دا..که‌ نیگاره‌کانت که‌وتنه‌ به‌ردیده‌م
وه‌همێک یاده‌ قه‌رسیله‌یی یه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ که‌نار ده‌ریاکانی عه‌شق
...
عه‌شقێک که‌به‌رله‌سه‌فه‌رکردنی...!!
هه‌زاران هه‌زار یادی له‌هه‌موو نسیجێکی جه‌سته‌ماندا به‌جێ هێشت..!؟
عه‌شقێک که‌به‌ر له‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر
هه‌موو خۆشه‌خه‌ونه‌کانی نفرۆن بوون..له‌مسه‌کانی سه‌ربڕان..ماچه‌کانی ژه‌هراوی کران ..
موچوڕکه‌کانی لێ سه‌ندرا...
نیوه‌ شه‌وه‌....
تازه‌ یاده‌کانم خه‌رمانی ناسۆرم ئه‌ده‌نێ!
تازه‌ چاوه‌کانم داوای فرمێسکم لێ ده‌که‌ن!
سروشت خامۆشه‌
به‌ڵام یاده‌کانم هاواریانه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ سه‌رلێ شێواه‌وه‌م لێ ده‌که‌ن
ده‌سا تۆش.... بۆ ئه‌م هه‌موو حه‌سره‌ته‌
به‌شه‌به‌نگه‌کانی خۆردا..نیگاکان بنێره‌وه‌
به‌خه‌رمانی مانگ وئه‌ستێره‌کاندا....چرپه‌کان بنێره‌وه‌
به‌هه‌موو مه‌خلوقاته‌ باڵداره‌کاندا... له‌مسه‌ و ماچه‌کانت بنێره‌وه‌.

7/04/1998
{ئێواره‌ گه‌شتێک به‌ناو یاده‌کاندا}

نانسی فلوت
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
*ناوی {نانسی فلوت}ناوێکه‌ له‌خه‌یاڵی خۆم دامناوه‌ دیاره‌ ته‌نها من و ئه‌و که‌سه‌ به‌م ناوه‌ ده‌زانین.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved