|  
  
  | 
 
  
              
	         | 
 بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر |  
 
 
  
              
	         | 
 ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان |  
 |  | 
  
   
   
  
  
 به‌یه‌که‌وه ده‌ڕۆین
 
 ئه‌وکاته‌ی که دێمه‌وه.....
 ئه‌بێ به‌ده‌نگی کام گۆرانی بمناسیتهوه...؟؟؟ئه‌بێ له ژێر ئه‌و ئاوازه پڕ موچوڕکانه چه‌ند ماچ له‌سه‌ر لێوی به‌خته‌وه‌ریت بنوسم...؟؟؟ ...،کهدێمهوه له ته‌ڕایی خاک ههڵتدهکێشم و به‌ره‌و هه‌ناسه بێ کۆتاییه‌کانی ئاسمان ده‌ڕۆین ....
 ئه‌بێ چه‌ند جار له‌ته‌لیسمی ئه‌و ئاوه بڕوانم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ماکه‌ت له‌سه‌ر دڵم به‌دی بکه‌م...؟؟؟ ئه‌بێ له‌کام سرودی به‌یانیانا بانگی تۆ بکه‌م و پاسرییهکانی کام دورگهش هه‌واڵی تۆ بۆ من بێنێ ؟؟؟؟
 کهدێمهوه نانی خۆشه‌ویستی له جه‌سته‌ت ده‌بارێنم و پێکه‌نینی شوشه‌یی له‌چاوه‌کانت ده‌ڕوێنم
 ده‌ڕۆین ئه‌م زستانه به‌ساردی جێده‌هێڵین...ئه‌م جیهانه ته‌نها بۆ جه‌نگ و بڕین کراوه...که‌هاتمه‌وه له‌پشتی که‌شتییه بێ سنوره‌کانی ده‌ریا ڕاده‌کشێین و گوڵێکی نه‌مر له ئامێزمان ده‌که‌ین و تا ده‌ریا دیاره تێر باوه‌ش به‌یه‌کدی ده‌که‌ین.
 
 
 (CoMmEnT & یادگاری   ... )  |  
      
     
| 
 |  
     |