|
شه‌وێک له‌جاده‌ی {ئهڤهنین}
ئه‌مشه‌و به‌قه‌د برینی ئه‌ستێره‌کان له ئاها کز ئه‌دره‌وشێمه‌وه به‌قه‌د بێ سنوریی ئاسمان ئه‌مه‌وێ له‌نێو هه‌وره سوره‌کانی به‌فر خۆم ونبکهم ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ بێ نازیی گوڵه باخێکا نه‌کرێمه‌وه،له‌گه‌ڵ نسرمی ههتاوێکا خۆم بسڕمه‌وه ********************************* ئه‌مشه‌و زۆر بێ باکانه شه‌ق له‌شوشه شه‌رابه‌کانی به‌تاڵیی خۆم ده‌ده‌م ،،زۆر زیاتر تنوکی ئه‌شکی پایزێکی به‌جێماو ئه‌نۆشم...به‌دیار تروسکاییه‌کی ڵێڵ له خه‌ون ،به‌دیار ئه‌و هه‌موو هه‌نسکه کۆنه پیرانه‌وه ..چاوه‌ڕێی چی له زستانێکی ساردی بێ گڕی ماچ بکه‌م؟؟؟ *********************************** ئه‌مشه‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم هه‌زار نامه‌ی خۆشه‌ویستیم دڕاند...هه‌زار باوه‌شی گه‌رمی ئه‌وم فڕێدایه ڕوبار..بێ ئاگاداری جه‌سته‌م جێ په‌نجه‌کانی و ماچه سوتاوه‌کانی که به گیانماوه نوسابون.. ههڵموهراندن...هه‌ر ئه‌مشه‌و زیاتر له‌جارێک سه‌رینی حه‌زی خۆم له نوقمی خه‌ونه‌کانی من و ئه‌و لێک جیاکرده‌وه،،باوشم بۆ سه‌رابێکی تۆز لێنیشتو کرده‌وه...هه‌ناسه‌م له ئاوابونی ژیانێکی خۆڵه‌مێشی گیربوو ئیتر ...... ...، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌بێ ئه‌وڕاستییه بزانم که چیتر زه‌نگی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و نابیستم..چیتر ئاوڕ بۆ بانگکردنه‌کانی ئه و ناده‌مه‌وه...چیتر شه‌وێکی دی بۆ ئه‌و نانوسمه‌وه..چیدی سه‌ما بۆ هاتنی گه‌ڵا سه‌وزه‌کانی به‌هار ناکه‌م. . ________________________________________ {جاده‌ی ئهڤهنین/یۆتۆبۆری /سوید} ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|