بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
گه‌ڕامه‌وه
گه‌ڕامه‌وه بۆ باوه‌شی خه‌مێکی زستانی ،بۆ نوسینی چیرۆکێکی سارد له گوڵ گه‌ڕامه‌وه بۆ بیستنی هاواری دیواره‌ڕزیوه‌کانی بیره‌وه‌ری شکست....شکست دوای شکست هه‌ر شکست ...هاتم و خۆم کرد به‌گژ سوتانی ڕه‌نگه‌شێته‌کانی عه‌شق...کام عه‌شق ؟عه‌شقی شه‌قامه چۆڵه‌کانی ته‌مه‌ن؟؟یان عه‌شقی وێنه لاسه‌نگه‌کانی ژیان؟؟؟ گه‌ڕامه‌وه بۆ ناخی گریانێکی خنکاو له‌نێو چاوما...هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌کان به‌ته‌نیایی بیانخوێنمه‌وه،نۆته‌کانی به‌فر به په‌نجه‌ی خۆم بسوتێنم...هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌درزێکی تری دونیا چێژی ماچێکی قه ر‌سیله‌یی بکه‌م..هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باخچه تۆزلێنیشتووه‌کانی جه‌سته‌م بته‌کێنم...ئای چه‌ند ئاسته‌مه...ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌م بۆ خاکی یادگارییه شێواوه‌کانم چه‌ند ته‌نگه ئه‌و ڕۆژگارانه‌م که خۆم و شار‌و ده‌ریاو ڕه‌شه‌با هاوده‌ردو هاوڕێ بین
__________________________ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له سوید.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|