(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 5.10.05
نان و خۆشه‌ویستی

شه‌وگاره‌کان زۆر درێژن و...مۆمه‌کانیش ته‌مه‌نیان زۆر کورته‌،نوسینه‌کان ئه‌وه‌نده‌ زۆرن وه‌ک ژماره‌کان بێ کۆتایین...هه‌ناسه‌ ساردی زستانیش تا دێت ،ده‌ست و مه‌‌چه‌کمان ده‌به‌ستێنێ...ئێمه‌ چیمان ده‌وێت ،له‌ پارچه‌ نانێکی ته‌ڕو له‌باوه‌شێکی گه‌رمی خۆشه‌ویستی زیاتر..؟؟چیمان ده‌وێت....له‌ ماڵێکی په‌ڕی پڕله‌هه‌ستی کۆتره‌کان و له‌ هێلانه‌یه‌کی مه‌ست بۆ شه‌و و خه‌ونه‌کان زیاتر..؟؟چیمان ده‌وێت...له‌ کوچه‌یه‌ک چاوڕوانی، هاتنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانمان بکات و له‌دیوارێکیش تابلۆکانی عیشقمان تیا هه‌ڵبواسرێ زیاتر..؟؟چی له‌م جیهانه‌وێڵه‌مان ده‌وێ..؟؟؟ بۆ ده‌ستمان داوه‌ته‌ یه‌خه‌یی و زۆرانبازی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ره‌کانی ده‌که‌ین...، که‌ له‌تێک نان تێرمان بکات و موچوڕکه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی به‌شی مانه‌وه‌مان بکات؟؟ ئێمه‌ بۆ له‌م ژیانه‌ یاخین؟؟ بۆ له‌ژێر ئاسمانێک نه‌ژین که‌ ته‌نیا ماچی باران ته‌ڕمان بکاو بۆ له‌تینی خۆری دوای ئه‌وبارانه‌ تێر هه‌مومان باوه‌ش به‌یه‌ک دی نه‌ که‌ین؟؟بۆ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ بێ ئومێده‌ له‌یه‌کتری نه‌بورین و دان به‌هه‌ڵه‌ی چه‌وتی ناحه‌زێتی خۆمان بۆ یه‌کدی نه‌نێین؟؟..،،،که‌ ده‌زانین ته‌نیا دڵۆپه‌ فرمێسکێک دوای مه‌رگێکی له‌ناکاو هه‌ڵده‌ڕێژین...که‌ده‌زانین دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌ سه‌رکێوی قه‌بره‌کان ،دونیا درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی ده‌دات و کۆتایی به‌ئێمه‌ دێنێت ..، ئێمه‌ش له ژماردنی ونبونی یاده‌وه‌رییه‌کان زیاتر چیمان پێده‌کرێ...؟؟؟ یان له‌نوسینه‌وه‌ی مێژوی ڕه‌شی تاوانه‌کانمان زیاتر ...چیمان بۆ ئه‌نوسرێ..؟؟ یان له‌ کوشتنی خۆمان زیاتر چی به‌یه‌کتریمان پێ پێشکه‌ش ئه‌کرێ‌؟؟؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved