(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 8.9.05
نوسینێک

ده‌ستم دایه‌ نوسین و جێی په‌نجه‌کانم له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیلی پیته‌کان ده‌رکه‌وت...پرسیارێک زۆر کات خۆی دوباره‌ده‌کاته‌وه...چ شتێک شایه‌نی نوسینه‌..؟ نوسینه‌وه‌ی ئه‌وناکۆکییه‌ی نێوان خۆم و ده‌وروپشتم..؟....یان نوسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ نامۆیه‌ی له‌ئاست مرۆڤه‌کانی دی؟هه‌ر له‌ چاپ دانی یه‌که‌م پیت هه‌ست به‌ گومانێکی ئێجگارزۆر ده‌که‌م... گومانێک له‌تێگه‌شتنێکی نا ڕێک له‌نوسینه‌کان.هه‌رله‌یه‌که‌م خورپه‌ی {ئیلهام}ه وه‌ده‌که‌ومه‌ تێکشکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی هونه‌ری ده‌ڕبڕین...ده‌که و‌مه‌ گیان وشه‌ و ڕسته‌ به‌تاڵه‌کان که‌بۆ خه‌ڵه‌تاندنی مرۆڤ ده نوسرێن...ئه‌شێت منیش وه‌ک هه‌مو مرۆڤێکی گوناحبار زۆر دڕنده‌ییم نوسیبێ زۆر ڕه‌شه‌بام هه‌ڵکردبێ زۆر زریانم هێنابێته‌ ناو ئه‌و کایه‌یه‌ی نوسین.
ئێمه‌ به‌شدارین له‌نوسینی چه‌وت و ڕاستی خۆمان ئێمه‌ هاوبه‌شین له‌ کێشانی وێنه‌ی نه‌هامه‌تی خۆمان..منیش وه‌ک ئێوه‌م له‌ئاسمانی به‌رز ده‌ترسم له‌ وتنی ماچێک شه‌وان هه‌زار جار ده‌که‌ومه‌ له‌رزین...منیش له‌و دیمه‌نانه‌ وه‌ڕزده‌بم که‌به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ نه‌خشه‌ی دروستبونیان بۆ کێشراوه‌..منیش وه‌ک ئێوه‌ ده‌وستم و زۆر دودڵانه ئاوڕ له‌ جێ پێی خۆم ده‌ده‌مه‌وه‌...ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ڕابردو پێوستی به‌ ئازایه‌تییه‌کی ئێجگار زۆر هه‌یه‌...من ده‌نوسم ئێوه‌ش ده‌مخوێننه‌وه‌.. ڕه‌نگه خوێنده‌نه‌وه‌تان بۆمن بمکوژێ یان زیندوم بکاته‌وه یان هه‌ر له‌شوێنی خۆم وشکم بکات...من بۆ باڵای درخته‌کان نانوسم من بۆ دوریی زه‌وی له‌ خۆر نانوسم من بۆ تێشکانی دڵه‌کان ده‌نوسم بۆ هه‌ره‌سی لاشه‌ برینداره‌کان ده‌نوسم من بۆ ڕوخانی وره‌ی ژیانبون ده‌نوسم.....
ئه‌گه‌ر منتان خوێنده‌وه‌ با لێوه‌کان نه‌تۆرێن له‌یه‌ک دی با به‌رکه‌وتنی ئه‌وته‌زووه‌ بارگاوییه‌ی ئه‌وین له‌ناوتاندا هاتوچۆبکا..من ده‌نوسم ئێوه‌ش ده‌مخوێندنه‌وه‌،..،،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بنوسن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ڕونی ئاوو تێری چاو بۆ خه‌و ئه‌تان خوێنمه‌وه‌.....
پێش ئه‌وه‌ی بنوسن سه‌رخه‌نه‌‌سه‌رینه‌که‌تان بیر له‌وهه‌موو نائاساییه‌ی ژیان بکه‌نه‌وه‌‌...بزانن شه‌و به‌بێ نوسین سه‌ر نانێینه‌وه‌؟؟!! ‌ .... ‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved