بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
کۆشێکی تر
ده‌مه‌وێ ڕابکه‌م...له‌م گه‌ردونه شێواوه نه‌مێنم..ده‌مه‌وێ پێ کانم له‌گوناهه کانی زه‌وی لێکهمهوهو باڵه‌کانم ببه‌خشمه ئاسمانێکی ساوا ... ده‌مه‌وێ پڕ به‌ترسی شه‌وو تێر له‌خه‌می ئێواران ...ون ببم. ده‌مه‌وێ ڕابکه‌م..تادهگهمه واده‌ی کۆتایی بوونی{نه‌بون}.... ده‌مه‌وێ ئهوباخچه سه‌وزانه‌ی که‌گوڵی سور ئارایشتی خوێنی بۆ کردووه..جێبهێڵم. ده‌مه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و جاده ڕه‌شانه‌ی که‌به{قیری} قین دروست کراون ڕابکه‌م.. ده‌مه‌وێ باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گڕه نه‌کوژاوه‌ی جه‌نگه‌کان بنێم...تا کێڵگه‌کانی حه‌زی خۆم نه‌وه‌ستم ڕابکه‌م ڕابکه‌م تادهگهمه ئارامیی زه‌وییه‌کی تر...ڕابکه‌م ..تادهگهمه کۆشی هێمنیی وڵاتێکی تر.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|