بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
بڕیارم دا که بچم بۆ ده‌نگدان....
له‌چرکه‌ی دوایه‌مین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆمدا بڕیارم دا که سبه‌ینێ بچم بۆ ده‌نگدان..،ده‌مێکه په‌نجه‌کانم بیری ئه‌و ڕه‌نگه وه‌نه‌وشه‌ییه ده‌کات..ده‌مێکه بڕیاری گرنگی وام نه‌داوه..، هه‌رزۆر له مێژه ده‌نگم ئاڕاسته‌ی خواست و ویسته‌کانی کورد نه‌کردووه،خۆ له‌به‌ر ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کان ناچم ،له‌به‌ر تکاو نزاکانی سه‌رۆکه‌کانیشمان ناچم..،من بۆیه ده‌مه‌وێ بچم که په‌سه‌ندی بکه‌م، هیچ نه‌بێ له‌لای خۆم که کوردم و مافی خۆمه بڕیاری چونه ده‌نگدانم به‌ده‌ست خۆم بێت. نامه‌وێ منه‌تیش به‌سه‌ر هیچ کاره‌ساتێکی کورد بکه‌م ،و بڵێم من له‌به‌ر خوێنی دێرینی شه‌هیده‌کان ده‌چم یان بڵێم له‌به‌ر خاتری گریانی دایکه بێ ڕۆڵه‌کانی ئه‌نفال ده‌چم یان بڵێم له‌به‌ر خاتری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌چم و ئه‌وانه و چه‌ندین خاترو خۆتری تر...من نامه‌وێ لاف گه‌زاف به‌م شته دێرینانه بده‌م ،چونکه ئه‌و کاره‌ساتانه زۆر له‌وه به‌رزترن که ئێمه بیان که‌ین به هه‌ڵگری هه‌موو بڕیاره‌کانمان،،با ئه‌وکاره‌ساتانه وه‌ک مێژوویه‌کی تاڵی میله‌ته‌که‌مان بۆ نه‌وه‌ی نوێ بخوێنرێته‌وه‌و نه‌کرێ به ئامێرێک که‌ته‌نها له‌کاتی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانمان به‌کاریان بهێنین . من بۆیه ده‌چم بۆ ده‌نگدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه پڕ له خوێن و پڕ له ڕه‌ش و ڕوتییه له هیچ پارچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه دوباره نه‌بێته‌وه......من ئه‌چم به‌ڵام ئایا ئێوه ده‌چن..؟؟ئه‌گه‌ر چوون ئه‌وا ده‌زانن بۆچی و له‌به‌ر چی ده‌چن بۆ ده‌نگدان...؟؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|