بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
پێشهاتێک بۆ به‌هه‌شته‌کان
به کوشتنی خۆم له‌ته‌نیایی ماچه‌کان ئۆخه‌ی ناکه‌م،به‌کێشانی دوکه‌ڵی تاراوگه‌ی حه‌زه‌کان ئۆقره‌ناگرم....هه‌تا به‌فر دوا تنۆکه شه‌رابییه‌کانی ده‌بارێنێت و هه‌تا هه‌ناسه‌ی وه‌رزه‌کان تێکه‌ڵ به خوێنی گڕگرتووی ژیان ده‌بێت،من شیعره‌کان ده‌کوژم ویادگارییه شیرینه‌کانی عیشق ده‌دڕێنم...من ناوێرم ده‌ریا بخنکێنم..ناوێرم زه‌وی بوه‌ستێنم ناوێرم کات بلاوێنم...،به‌ڵام من سورم له‌سه‌ر نوسینی وه‌سییه‌ته‌کانی ئاو..من سورم له‌سه‌ر بینینی تارماییه‌کی وه‌نه‌وشه‌یی..سورم لهسهربۆن کردنی هه‌موو کیژه جوانه‌کانی نێو چیرۆکه خۆشه‌ویستیه شکست بووه‌کانم. من ئه‌و پلیکانه دوروودرێژانهی کۆتایی ساته هه‌نوکه‌ییه‌کان ناگرمه‌به‌ر،،،من ته‌نها باز به‌سه‌ر کێوه سه‌خته‌کانی سه‌وزایی ده‌ده‌م ،کهههورهکان ماچی بارانیان پێده‌به‌خشێ...من هه‌ستی ڕوباره‌کان ناشێوێنم ،من ته‌نها وێنه‌ی مانگ لهشیرخواردنی بۆ شه‌وگاره‌کان ده‌گرم تا له‌جوانی خۆی نه‌که‌وێ...... من نامه‌وێ ڕێگه به‌خۆر بگرم و تیشکه ئاڵتونییه‌کانی بۆ مه‌رامی جه‌نگه‌کانی خۆم به‌کار بێنم،،،من ده‌مه‌وێ له‌خۆم هه‌ڵگه‌ڕێم و چیدی یاخی نه‌بمه‌وه له خه‌ونه بهبههاکانم....من چیتر له‌خه‌ونی کوژراوی داهاتودا ههڵناپهڕم و...با وشکانی ساراکان دامبپۆشێ و لهتهڕیی به‌ره‌به‌یانێکدا له‌گه‌ڵ شه‌ونمه شه‌رمنه‌کان ڕووت و قوت ببمه‌وه...بالهبیرۆکهی ڕه‌شه‌باکان هێور نه‌بمه‌وه‌و با زهنگهقورسهکانی ته‌مه‌نی به ئاگابونهوهم خۆم لێیان بده‌م.. با خۆم ده‌رگای بهرستگاکان بکه‌مه‌وه.. باخۆم به‌بێده‌نگی بۆتان بدوێم وتێر بۆ ئێوه بگریم....:من وا ڕێ ده‌که‌م به‌ره‌و ئاسۆی نادیاری ڕه‌نگه‌کان..من پێدهنێمه نامۆیی ژورهساردهکان.. گهرجهنگیش له‌پێناوی به‌هه‌شته‌کان تاوان بێت باهه‌ر ببمه تاوانبار.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|