|
چه‌ند ڕوداوێکی جیاواز
*ناردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کورد بۆ باشوری کوردستان و باس نه‌کردنی له میدیا کوردییه‌کان. *هاتنی گۆرانی بێژی تورک (ئیبراهیم تاتلیس) بۆ کوردستان وئه‌وپێشوازییه گه‌رمه‌ی لێ‌کرا،ئایا شایه‌نی ئه‌و پێشوازی کردنه‌یه؟؟ *دیسانه‌وه ڕاگه‌یندنه‌کوردییه‌کانی کوردستانی باشور هانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن که بچن بۆده‌نگدان ..نازانم بۆچی ئه‌وکاته‌ی که پێویستیان به خه‌ڵک بێت ئینجا باس له گرنگی و ڕۆڵی خه‌ڵک ده‌که‌ن له پرۆسه‌ی سه‌رکه‌وتن...؟؟له‌کاتی تریش دا بایه‌خ به‌وخه‌ڵکه ناده‌ن که به‌شێک بووه له سه‌رخستنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ک. ****************************************************** *نوسینه‌کانم زۆر بوون،نازانم چۆن به‌ره‌و ڕووی خۆریان بکه‌مه‌وه...؟؟...،نازانم چۆن له‌ناخی هه‌ورێکا کۆیان بکه‌مه‌وه‌و بییان بارێنم به‌سه‌ر لاشه‌ی ته‌نیایی شوه‌گارێکدا..؟؟ *ده‌ستم داوه‌ته کێشانی جگه‌ره‌یه‌کی دورودرێژ له ته‌مه‌نی (که‌وتن)...سییه‌کانم وه‌ک هه‌ورێکی ڕه‌شی زستان ڕه‌ش بونه‌ته‌وه. *هاوڕێم نه‌ماوه،که‌سم نه‌ماوه...نه‌له‌باکوری بیرکردنه‌وه‌کانم و نه‌له باشوری هه‌سته‌کانم. *بڕیارم داوه نهێنیه‌کانم له‌سه‌ر کۆشی ته‌ڕی ده‌ریاکان بنوسمه‌وه. ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|