بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
ڕۆیشتن به‌سه‌ر شه‌قامێکی سارددا
به‌سه‌ر شه‌قامێکی سارد‌و سڕ ڕۆیشتم،په‌نجه‌کانم به ئاسانی له‌ده‌ستم هه‌ڵده‌وه‌رێن..ڕوناکی چراکانیش ده‌یانبه‌ستێ...،تاسه‌ی سه‌رم به‌ر دیواره کۆنه‌کانی ڕابوردوو ده‌که‌وێت...،خشپه‌ی پێکانیشم چۆله‌که خه‌واڵووه‌کانی شار به‌ئاگا دێنن.................بایه‌کی سه‌رشێت مێژووی گه‌ڵاکان له‌گه‌ڵ خۆی کۆده‌کاته‌وه،ده‌سته بێ په‌نجه‌کانم کرده گیرفانی خه‌مێکی زستانی..ده‌ستم لهخۆرێکی زیوی گیربوو...،لێوم له لێوی ئاسمانێکی شوشه شکاو بریندار کرد...:ویستم خوێنی جه‌سته‌م له‌لاشه‌ی په‌ڵه هه‌ورێکی کۆچ کردوو پڕ بکه‌م و وه‌ک باڵدارێکی په‌ک که‌وتوی دارستان خۆم به ئاسۆکانی ژیان بنوسێنم.......ویستم خه‌یاڵی داهاتوی قیژهکانم نوقمی لمێکی بێ به‌زه‌یی وون بکه‌م و له‌گریانی به‌خوڕی لافاوه‌کان خۆم توڕه بکه‌م.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|