(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 31.10.05
________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی_______

_________ هێڵێکی وه‌نه‌وشه یی‌ به‌سه‌ر
سپییایی له‌شی کێشاو ،له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ بچوکه‌زیو‌ییه‌که‌ی‌ سیمای ده‌مو چاوی خۆی خوێنده‌وه‌،،له‌شی هێشتا که‌فی ڕابوردوه‌ جوانه‌که‌ی وه‌رزی هاوینی پێوه‌ بوو،،نینۆکی په‌نجه‌کانی تازه‌ به‌ بۆیه‌یی خۆر ڕه‌نگ کردبوو ،قژی ،ته‌ڕایی له‌ باران سه‌ندبوو ،هه‌واش له‌گه‌ڵ ئاره‌زویی ڕۆیشتنه‌کانی ئه‌و ده‌له‌رییه‌وه‌...هه‌موو سیماو ڕوخساری خه‌مباره‌کانیش به‌ده‌رکه‌وتنی شێوه‌ ماسییه‌که‌ی ده‌که‌وتنه‌ بزه‌و ..دۆڕاوه‌کانی سه‌ر مێزی خۆشه‌ویستیش .ورده‌ ورده‌ ماچه‌کانیان له‌ده‌می ئه‌و ده‌برده‌وه‌..
داستانی له‌شی ،،بیرکردنه‌وه‌ جوانه‌کانی بۆ ده‌ستبازیی ،،چڕینی له‌نجه‌ سوڕماوه‌کان بۆ حه‌زکردنی زیاتری دونیا..گوشینی پێستی خه‌می‌ نێره‌ پیاوه‌کان،،، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری کۆنی دڵه‌ڕاوکێی باڵداره‌کان...هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ له‌ گه‌ڵ که‌سایه‌تیی مێینه‌ی له‌شی تاده‌هات جوانتر ده‌گونجا..تا ده‌هات ڕونتر شانشینی ڕوناکی
داده‌گیرساند....._________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی و دوو گۆی مه‌مکی قاوه‌یی ..ئازاره‌کانی بینین ناوبه‌ناو ساڕێژی ده‌کرد..،،.گه‌ردنێکی پڕ له‌ ئه‌فسانه‌ی هه‌ست به‌ بوون ودوو باڵی ناسکی پته‌وی تێر له‌ ئه‌سرین ودیوارێکی پارێزراو له‌پێستی خۆر ئاواته‌کانی له‌ئامێز گرتن ده‌هاته‌ دی.
..(په‌رده‌ی بڵقی ئاو ده‌بووه‌ پۆشاکی ڕوتی ڕاستییه‌ شاراوه‌کانی) ،(ڕه‌شه‌باکانیش ده‌بونه‌ هاوڕێی کۆچه‌کانی به‌ره‌و ویستنی خۆزگه‌کانی ئه‌وین)..
________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی_______
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved