|
ئیمپڕاتۆر پۆیم دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر و هه‌وڵێکی چڕ بۆ بوونی ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لیکترۆنی تایبه‌ت به هۆنراوه‌و وێژه به زمانی کوردی،ئێستا ئیمپراتۆر پۆیم که‌وتۆته کار و درێژه به بڵاوکردنی بابه‌ت و نوسینه‌کانی ده‌دات...لێره‌وه دمهوێ زۆر سوپاسی خۆم بۆ به‌ڕیز لێوژه‌یی ده‌رببڕم که ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه جوانکاری ماڵپه‌ڕه‌که دروست نه‌ده‌بوو که به‌ڕاستی ماندوبونێکی زۆری پێچهشت...هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی بێپایانم بۆ ئه‌و هاوڕێ و نوسه‌رانه ده‌که‌م که هه‌میشه یان به پیرۆزبایی یان به بابه‌ت په‌نجه‌ره‌ی ئیمایلهکهمیان پڕکردووه له به‌رده‌وامی و کۆششی زیاتر...هیوادارم که بتوانیین هه‌موومان شتێک بکه‌یه‌ن له پێناوی وشه و مرۆڤایه‌تی و بتوانیین ئه‌و که‌لێنانه پڕ بکه‌ینه‌وه له و بواره‌ی که پێی ده‌ڵێن نوسراوی ئه‌لیکترۆنی، که کورد تازه خه‌ریکه پێده‌نێته ئه‌وبواره نوێیه ....ئیمپراتۆر پۆیم پێشوازی له هه‌موو نوسه‌ر و قه‌ڵه‌م دۆستێک ده‌کات و ده‌یه‌وێ نوسه‌ره‌کان و هۆنه‌ره‌کان و هونه‌رمه‌نده‌کان ببنه ئیمپڕاتۆر له ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناخیان .. لێره ده‌توانن ئه‌م بانگهێشته بخوێننه‌وه سه‌باره‌ت به ئیمپڕاتۆر پۆیم. *ده‌رگاش واڵایه بۆ پێشوزازی کردن له ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان هه‌میشه شیعر له ئامێزتاندا جوان و شاکار بێت. ئالان ئیسحاق په‌ری www.empratorpoem.com ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|