|
دوا وته‌ی شاعیرێک نه‌ما ئه‌و شاعیره‌ی ده‌ست له پرچی وشه‌کان بدا و ژیان بکاته قه‌سیده‌یه‌ک له فه‌نتازیا..نه‌ما ئه‌و گوڕوتینه‌ی عاشقێک که به په‌نجه‌یه‌ک له خۆشه‌ویسته‌که‌ی دڵی ده‌که‌وته فڕین..نه‌ما ئه‌و پانتاییه‌ی نێوان هزرو تێگه‌یشتنی مرۆڤێک که به دڵه پاکه‌که‌ی جیهان بکا به کتێبێک ،...نه‌ما ئه‌و خوێن گه‌رمه‌ی که سه‌رتاپای تهڕیبوو و گشت هه‌سته‌کانی پڕ بوون له وره.... ئه‌و شاعیره...، به نیازه ئه‌م جیهانه ناهه‌مواره جێبێڵێ و سه‌ری بهرسنوره به‌جێماوه‌کانی (عه‌ده‌م) بکێشێ....ئه‌و شاعیره‌ی که ته‌نها ڕابوردوو ده‌یکوژێت و یادگارییه‌کان جارێکی تر له خاچی ئه‌ده‌ن... ئه‌و شاعیره به نیازه شه‌وگاره‌کان جارێکی تر دانهگیرسێنێتهوه و ڕۆژگاره‌کانیش بکوژێنێته‌وه..... ئه‌و شاعیره‌ی که ده‌بوو ژیانی خۆشبویستایه و له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن بهرهنگاریبکردایه...وا به نیازه چراکان بخاته به‌ره‌و ڕووی ڕه‌شه‌باکان و کۆمه‌ڵه شیعره‌کانی فڕێبداته ده‌ریا و ئاوێنه‌کان بداته خۆڵ و تابلۆکان ببه‌خشێته ئاگر ....... ئه‌و شاعیره ی ڕۆژێک له ڕۆژان پێیان وت:_ (مه‌نوسه)....(مه‌نوسه)....(مه‌نوسه) شیعر _ درۆ مه‌نوسه!!!! ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|