(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 10.10.06
هه‌ڵڕشتنی ناخ


ئه‌م گه‌ردونه‌ ئه‌وه‌نده‌ چڕ ده‌بینم،ئه‌وه‌نده‌ش به‌ خۆڵه‌مێشی ده بینم‌....هه‌ندێ جار ئاسمانی ئه‌م دنیایه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ شینی ده‌بینم ده‌مه‌وێ تێر تیایدا بفڕم و ونبم...،هه‌ندێ جاریش ئاسمان وه‌ك په‌ڵه‌ هه‌ورێكی ڕه‌ش ده‌بینم ،له‌ ژێریا ئاره‌زووی خۆكوشتن ده‌كه‌م .

چرای شه‌وانم پڕ له‌ گومانه‌و تاریكی ڕێگاكانم پڕ له دڵه‌ڕاوكێ‌...خه‌وی شه‌وانم خه‌ونێكی پچڕپچڕی بێ ئارامییه‌ و بنكه‌ی حه‌زه‌كانم به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌چێت و ئێشكگری یاده‌وه‌رییه‌كانم بێ ئاگان له‌ ده‌روازه‌ی داهاتوو...

هه‌ست به‌ گۆڕانێك ده‌كه‌م له‌ په‌نجه‌كانم وله‌ شێوه‌ی ڕوخسارم وله ڕێكردنم به‌ره‌وكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ژیان.
هه‌میشه‌ هه‌ستێك هاوتامه‌،هه‌ستێكی بێهوده‌ له‌ هه‌موو شته‌كان،،
به‌ڵام كه‌سه‌یری ئاوێنه‌ ده‌كه‌م ده‌بمه‌ بلیمه‌تترین پاشای سه‌رده‌م...، ده‌بمه‌ پاشای ناو ناخی خۆم...چ جادویه‌ك له‌پشت ئاوێنه‌كان هه‌یه‌؟؟ چ ڕه‌نگێك به‌ده‌ورو پشتی ژیانێكی به‌گومانه‌وه‌ هه‌یه‌؟؟


٭درێژه‌ی هه‌یه‌٭
‌‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved