بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
کاره‌سات
له ژیانمدا ئه‌وه‌نده هه‌ست به (به‌تاڵ)یم نه‌کردووه،هه‌روه‌ها قه‌د ئه‌وه‌نده هه‌ستم به‌و بۆشاییه نه‌کردووه که ئێستا هه‌مه.بۆشاییه‌کی ئێجگار گه‌وره،بڕواناکه‌م هه‌موو گه‌ردون بتوانێ ئه‌و بۆشاییه‌ی ناوم پڕبکاته‌وه...جاران که‌سێک پێی وتم که‌وا من پێوستم به کاره‌ساتێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه پێکبێم یان ڕابێم... ئایا کاره‌سات وا له مرۆڤ ده‌کات که وا ژیانی خۆی بگۆڕێ و تێبینییه‌کانی بۆ جیهان بسڕێته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ژیان بنوسێته‌وه یان مناڵی و گه‌نجێتی و پیری بنوسێته‌وه؟؟؟؟؟ ئای کاره‌سات زامت چه‌نێک سه‌خته...کاتژمێره‌کان ده‌گۆڕیت و شوێنه‌کان سه‌رله‌نوێ نیگار ده‌که‌یت..ئای کاره‌سات چه‌نێک بێ ڕه‌وشتی بێئه‌وه‌ی پێمان بڵێی یان ئاگادارمان بکه‌یته‌وه، سه‌ری لێشێواوت به دیواره ناسکه‌کانمان ده‌ده‌یت..بێئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وا دێم..ئێمه‌ش به هه‌موو هه‌ژارییه‌کی ده‌روونییه‌وه پێشوازیت لێده‌که‌ین ئه‌ی کاره‌سات...دڵڕه‌قترین وشه‌و ناخۆشترین بۆنه ئه‌ی کاره‌سات ئه‌ی کاره‌سات.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|