(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 13.7.06
په‌ڕتووك..په‌ڕتووك..(٣٧١) په‌ڕتووك به‌ زمانی كوردی

له‌ لای من ئارامترین سات ،ساته‌كانی داوی ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكه‌..ئه‌و كاتانه‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌كانی نوسه‌ر ده‌كه‌م ، به‌ تامه‌زرۆییه‌كانی بۆ كه‌سێك كه‌ كتێبه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه‌ ،،هه‌روه‌ها ئه‌و یادگارییانه‌ به‌ روونی ده‌بینم كه‌ نوسه‌ری په‌ڕتووكێك له‌ گۆشه‌كانی كاغه‌زه‌كان جێده‌هێڵێ...هه‌ست به‌ ڕه‌نجه‌ ڕۆیی وشه‌كان ده‌كه‌م كه‌ نوسه‌ریان به‌ ره‌و ئاقاری شه‌یدایی رسته‌و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌بات..
ئه‌ بێ ئیتر ئێمه‌ فێری په‌ڕتووك خوێندنه‌وه‌ ببین و له‌ ڕیی په‌ڕتووكه‌وه‌ خۆمان رۆشنبیر بكه‌ین،په‌ڕتووك بكه‌ینه‌ یه‌كه‌م هاوڕێی دێرینمان.

ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووك

ماڵپه‌ڕی په‌ڕتوك پێگه‌یه‌كی پێشه‌نگ و هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه‌ له‌ سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ،هه‌تا ئێستا ٣٧١ په‌ڕتووك ده‌گرێته‌ خۆی له‌ گشت بواره‌كانی نوسیندا..لێره‌ وه‌ پێویست ده‌كات ده‌ستی ماندوبونی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وماڵپه‌ڕه‌ به‌ گه‌رمی بگوشم كه‌ به‌ڕیز (به‌هرۆز حه‌سه‌ن)هه‌ڵده‌ستێت به‌ په‌خشكردنه‌وه‌ی په‌ڕتووكه‌كان وخۆی به‌ خاوه‌نی ئه‌و په‌ڕتووكخانه‌ دێرینه‌ نازانێ ،زیاتر به‌ پێوستیشم زانی ئه‌م ئاگادارییه‌ لێره‌ بڵاو بكه‌مه‌وه‌.



ئاگاداریه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکه‌وه www.pertwk.com ‌

له‌م دوادواییه‌دا "خانه‌ی وه‌رگێڕان له‌ سلێمانی" سه‌رجه‌م کتێبه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئیشکردنیان به‌دیاری بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ناردووه‌، که له‌ "پێگه‌ی په‌ڕتووک (www.pertwk.com)"دا‌ بڵاوبکرێنه‌وه و‌ بخرێنه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی کوردزمان..
ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک ئه‌م دیاریه‌ گه‌وره‌یه‌ی "خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانی" به‌رزده‌نرخێنێت و سوپاسی بێپایانی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌کات، وه‌ له‌دڵه‌وه‌ هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازێت، هاوکات ئه‌و مژده‌ گه‌وره‌یه‌ش به‌ خوێنه‌ران و ئاشقانی کتێبی کوردی ده‌دات که‌ له‌ماوه‌ی که‌می داهاتوودا ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌ ئاماده‌ده‌کات و به‌زووترین کات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ ده‌یانخاته‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت تا هه‌مووان سودی لێببینین..


تێبینی؛ پێگه‌ی په‌ڕتووک به‌رده‌وام کتێبی نوێی ده‌خرێته‌سه‌ر و سه‌رجه‌می ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی له‌ کاتی ئێستادا له‌ ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکدا دانراون، 371 په‌ڕتووکه‌ و چه‌نده‌ها بواری جیاجیای گرتۆته‌وه‌، هه‌ر له‌ فه‌لسه‌فه‌ و ڕۆمان و کورته‌چیرۆک و شیعره‌وه‌، هه‌تا بواری ده‌روونزانی و ئاینی و مێژوویی و ڕامیاری و لێکۆڵینه‌وه‌ و فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی و کتێبی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه‌..

گرنگه‌ بڵێم ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک پێگه‌یه‌کی ته‌واو‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و سه‌ر به‌هیچ داموده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری و حیزبی نیه‌!
هه‌ر سه‌رفراز و ئاسوده‌بن..

به‌هرۆز حه‌سه‌ن.. سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری په‌ڕتووک www.pertwk.com
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved