(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 15.10.05
نیشتیمانی دووه‌م

بۆ ده‌بێ له‌ نیشتیمانێکی سه‌وز هه‌ڵبێین؟؟بۆ ده‌بێ ڕێگاسه‌خته‌کان بگرینه‌ به‌رو هه‌نگاوه‌کانمان هێورنه‌که‌ینه‌وه‌..؟؟بۆ ئه‌م هه‌موو ڕاکردنه‌؟؟بۆده‌بێ نیشیتیمانێکی تر هه‌ڵبژێرین که‌ جێگای خه‌ونه‌ تاقانه‌کانی{ ماچه‌ شیرینه‌کانی وڵاتێک} تیابێته‌وه..؟؟
چی بوترێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر باران بریندار نه‌کرێ...؟؟
چی بنوسرێ بۆ ئه‌وه‌ی دواین وشه‌ ده‌زگیرنه‌کرێ...؟؟
چی بکێشرێ بۆ ئه‌وه‌ئ ڕه‌نگه‌ په‌مه‌ییه‌کان سه‌رنگوم نه‌کرێ...؟؟
چێ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان مین ڕێژ نه‌کرێ...؟؟
ئه‌بێ چ شتێک له‌ئێمه‌ نه‌مێنێ بۆ ئه‌وه‌ی دروست بوونه‌وه‌ هه‌بێ...؟؟
......ئاگادار بن زه‌وی توڕه‌بوه‌و،، ئاسمان چیدی ‌ له‌خه‌وه‌زۆره‌ درێژه‌کانی ئێمه ڕۆژ ناکاته‌وه‌
ئاگاداری شاخه‌کان بن چونکه‌ وه‌ک جاران جێی متمانه‌نین و بڕیاری هه‌ره‌س و که‌وتنه‌وه‌یان به‌سه‌ر گه‌وجێتیمان داوه‌!!ئاگاداری شه‌پۆله‌کان بن و له‌ هێمنی ده‌ریا وردبنه‌وه ،،.چاوه‌ڕوانی کاره‌ساتی زیاتر بکه‌ن..!! گه‌ردون توانای هه‌ڵگرتنی ئێمه‌ی چاوچنۆک نه‌ماوه‌...وه‌رن ،،وه‌رن هه‌موتان نیشته‌جێی نیشتیمانی دووه‌م بن نیشتیمانێک که‌ له‌ ته‌نیشت که‌ناره‌کانی ڕاب‌کشێی هه‌ست به‌ئارامی ئاو و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئاسۆ بکه‌یت،، نیشتیمانێک: که‌چه‌ند زۆر بێت ڕێژه‌ی دانیشتووه‌کانی زیاترله‌ناویه‌ک ته‌باو هاوڕێ بن...،ئه‌ونیشتیمانه‌ له‌لای خۆت هه‌یه‌،ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر کۆشی چۆڵی بیرکردنه‌وه‌کانت بانگت ده‌کات ،پۆشاکی درۆو ڕق و توڕه‌ییت بۆ داده‌که‌نێ و ئه‌یه‌وێ جیاواز بیت،ئه‌یه‌وێ له‌نیشتیمانی یه‌که‌می شکستدا دورت بخاته‌وه‌...
*ئه‌وکاته‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت دایه‌وه‌ ئه‌وکاته‌ ده‌بیته‌ یه‌کێ له‌ نیشته‌جێبووه‌کانی ئه‌م نیشتیمانه‌،،به‌ڵێ دیسان گرێکان پێویستیان به‌ کردنه‌وه‌هه‌یه‌ ..شاره‌کان پێویستاین به‌ شێته‌کان هه‌یه‌ ،،شاخه‌کانیش پێویستیان به‌ {پێشمه‌رگه‌کان} هه‌یه‌ ‌... ‌ ‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved