(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 16.1.06
له‌چی ڕاماوی...؟؟




*****نازانم ،ئه‌وشه‌وه‌ بۆ هاتیته‌ خه‌وم؟...له‌چی ده‌ڕوانی؟له‌چی ڕاماوی..من هیچ شتێکم نییه‌ پێشکه‌شی جوانی و خۆشه‌ویستی تۆی بکه‌م.....من ناتوانم جیهانێکی ئارامت بۆ بێنم....من نه‌خۆشی نوسینم هه‌یه‌...من ناتوانم هه‌تا هه‌تایه سه‌یری چاوه‌ گه‌شه‌کانت بکه‌م...من بێ دوکه‌ڵی خه‌م ناژیم..بێ سنگی ساردی شه‌وان،هه‌ناسه‌م بۆ نادرێ...من ئه‌و جه‌سته‌ بێزاره‌م که‌ناتوانم له‌خاچی بده‌م...من بۆ تۆ ناشێم...من به‌جێ ماوم له‌مێژه‌ به جێ ماوم ئێستاش تۆزی ڕابوردو له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه‌...
له‌چی ڕاماوی...؟؟من مرۆڤی خه‌ونه‌کانت نیم..شاعیری شه‌وگاره‌ سوتاوه‌کانت نیم...من چرپه‌یه‌کی کاتیم دێم به‌هۆشتدا و دواتر نامێنم..من هه‌ناسه‌یه‌کی په‌ککه‌وتوی ئه‌م گه‌ردونه‌م هاتوم دواساته‌کانم کۆتایی پێبێنم....تا ئه‌توانی خۆت له‌من دور بخه‌ره‌وه‌..منیش تا ئه‌توانم وه‌ک تارماییه‌ک نزیکی لێوانت ده‌بم،وه‌ک تارماییه‌ک ده‌بمه‌ پاسه‌وانی ڕێگا دوره‌کانت....چاوه‌ڕوانی من مه‌که‌..من قه‌د به‌ ویستگه‌کان ناگه‌م..قه‌د به‌ئامێزی دێرینی تۆ ڕاناگه‌م.من ته‌نها بۆ ساتێک ده‌ژیم و که‌چی سه‌ده‌یه‌که‌ ماوم،،من به‌جێ ماوم و سه‌رده‌می خۆم ناژیم..من ناتوانم ببمه‌ هاوتای خه‌ونه‌کانت ،ناتوانم ببمه‌ دوایین سه‌یرکه‌ری سه‌ماکانت...ناتوانم بگه‌م به‌تۆ چونکه‌ چرکه‌ساته‌کانی ئه‌م سه‌دیه‌ وه‌ک ئه‌و فیشه‌کانه‌ن که‌ ته‌نها له‌شی سۆزو هه‌ستم تیغ ده‌که‌ن،نه‌ده‌مکوژن نه‌ساڕێژیش ده‌بمه‌وه‌...بۆیه‌ ئه‌ی جوانترین ڕاماوی ئه‌م گه‌ردونه‌ ناتوانم به‌زامی زۆره‌وه‌ خۆشه‌ویستی بنوێنم..ناتوانم به‌ئازاری زۆره‌وه‌دڵت ڕازی بکه‌م... بۆیه‌ هه‌ر هێماێکی خۆشه‌ویستیت بۆ بکه‌م ،به‌وخوێنه‌ی که‌له‌زامه‌کانم دێته‌خوار ده‌گاته‌ پێش چاوت...
بۆڕاماوی..؟؟له‌چی ڕاماوی..؟؟....
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved