(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 10.1.06
نامه‌ی مناڵان بۆ خوا

زۆرێک له‌ ئێمه‌ که‌ مناڵبوین ،جیهانێکی پڕ له‌ فه‌نتازیاو گه‌ردونێکی پڕ له‌ پرسیاری سه‌یرمان هه‌بووه‌،پرسیاره‌کان هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ دروست ده‌بن ..جاری واش هه‌بووه‌ پرسیار یان ووته‌یه‌ک به‌مناڵی گوتوومانه‌ وه‌ڵامی ته‌واوه‌تیمان وه‌رنه‌گرتووه‌ یان له‌ووته‌کانمان چه‌ندین جار بوینه‌ته‌ جێی داوه‌شان..له‌کاتێکدا جیهانی مناڵ جیهانێکی بێ گه‌رده‌و هه‌موو هه‌ڵسوکوه‌تێک به‌ شێوه‌یه‌کی په‌رییانه‌ دێته‌ ئه‌نجام.
لێره‌دا هه‌ندێک له‌وجیهانه‌ پڕ له‌فه‌نتازیاجوانه‌ی مناڵ ده‌خه‌مه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ کۆکراوه‌ی چه‌ندنامه‌یه‌کی مناڵێکی بیانییه‌ که‌ بۆ خوایان نوسیه‌وه

له‌کتێبی{نامه‌ی مناڵان بۆخوا}که‌ ئازاد به‌رزنجی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی

*تۆ چۆن زانیت که‌خوایت؟
چارلی
*خوایه‌ گیان..هه‌ر به‌ڕاستی تۆ نابینرێیت،یان ئه‌مه‌به‌ته‌نها گاڵته‌یه‌که‌وهیچیتر؟
لوسی
*خوایه‌ گیان.. کێ به‌ده‌وری وڵاته‌کاندا خه‌ت ده‌کێشێت؟
نان
*خوایه‌ گیان..تۆ خوای گیانه‌وه‌رانیشیت،یان ئه‌وان خوایه‌کی تریان هه‌یه‌؟
نانسی ‌
*خوایه‌ گیان ...بۆ ئه‌و ژنهێنانه‌ چووم وهه‌ردوکیان له‌ ناوه‌ڕاستی کڵێساکه‌دا یه‌کتریان ماچ کرد،قه‌یناکا؟
نیڵ
*خوایه‌ گیان...پێش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شت دابهێنرێ،تۆ ئه‌زانیت که‌ دائه‌هێنرێن؟
چارلز
*خوایه‌ گیان...کاتێ که‌یه‌که‌م مرۆڤت دروست کرد ،هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای ئێمه‌ بوو؟
تۆم
*خوایه‌ گیان...من خه‌ڵکی ئه‌مریکام،ئه‌ی تۆ خه‌ڵکی کوێیت؟
ڕۆبرت
*خوایه‌گیان..باپیره‌م ئه‌ڵێ کاتێک ئه‌و مناڵ بووه‌،ئه‌وساش تۆ هه‌ر هه‌بوویت.باشه‌ تۆچه‌ند ساڵ به‌ر له‌و هه‌بوویت؟
به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌..دێنیس
*خوایه‌گیان...حه‌زم ئه‌کرد شتێک نه‌بووایه‌ پێی بواترایه‌ گوناه .حه‌زم ئه‌کرد شتێک نه‌بووایه پێی بوترایه‌ شه‌ڕ
تیم ئێم..9ساڵان
*خوایه‌ گیان..من چاوه‌ڕێی به‌هارم،به‌ڵام له‌وه‌ئه‌چێت هه‌ر نه‌یه‌ت،به‌هه‌رحاڵ له‌بیرت نه‌چێت.
مارک
*خوایه‌ گیان..بڕواناکه‌م که‌س بیتوانیایه‌ له‌تۆ باشتر خوایه‌تی بکات.به‌ته‌نها ویستم تۆ ئه‌مه‌ بزانیت..به‌ڵام من ئه‌وقسه‌یه‌ ئه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ که‌تۆ خوایت.
چارلز
*خوایه‌ گیان.. شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ که‌ تۆ هه‌میشه‌ ئه‌ستێره‌کان له‌جێی خۆیاندا داده‌نێیت.
جیف
*خوایه‌ گیان..بۆچی تۆ له‌ کۆندا ئه‌و هه‌مووموعجیزه‌یه‌ت کردووه‌،که‌ چی ئێستا هیچ موعجیزه‌یه‌ک ناکه‌یت؟
سی مۆر‌
*خوایه‌ گیان...ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تهێشتایه‌ دیناسۆره‌کان قڕیان تێبکه‌وێت،ئێستا وڵاتمان نه‌ده‌بوو.تۆ کارێکی چاکت کرد.
جۆناسان
________________
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved