|
نه‌نه په‌ری
شۆسته سارده‌کانی شه‌وو ده‌نگی بێ ئارامی ماچ و ئاوازی خنکاوی ده‌ریاکان ... به‌قه‌د ڕه‌نگی )شیللک) بۆنی هاتنه‌وه‌ی لێ ده‌هات به‌قه‌د گه‌رویی ته‌ڕی قامیشی (پانفلوت)ه‌کان..خۆشه‌ویستی لێ ئه‌تکا.. ده‌رده‌سه‌ریی ڕۆژگاره‌کان و .ماندویی لاشه‌کان به‌سه‌ر هه‌نسکی جه‌نگ و ترسی ئاوێنه‌کان له دواڕۆژی دهمو چاوه‌کان... به‌ئاسته‌م نزاکانی ده‌گه‌یشتنه مه‌له‌کوتی باکان...به‌ئاسته‌م زه‌نگی فڕینی خه‌ونه‌کان له‌باڵه سپیه‌کانی دهزرینگا...، به‌قه‌د هه‌ناسه‌کانی خاک متمانه‌ی ده‌به‌خشییه گیانی مرۆیمان.. به‌قه‌د ته‌وژمی گیا تێکه‌ڵ به‌باران ئومێدی مزگێنییهکانی یه‌ک بونی جیهان ی ده‌دایه به‌ر گوێمان.. ...چاوه‌کزه‌کانی لهچهرچهفی ئاسمانا ڕاخرابوون به‌قه‌د ئه‌سرینی قه‌تره شهرابییهکان..خوماری عه‌شقێکی بابردوی ده‌ڕشت... ......... به‌قه‌د سێبه‌ری ده‌نگ به‌قه‌د ئاویی ئاو به‌قه‌د هه‌ناسه‌ی ڕه‌نگ تا ده‌هات ...شه‌هوه‌تی ژین و له‌زه‌تی مردن بۆ گه‌ردوون جوان ده‌کرد ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|