بابه‌تی بڵاوكراوه‌م له‌شوێنیتر
|
ئامار‌و سه‌ردانی مێوانه‌کان
|
|
|
باسی خۆم....... باسی خۆم..نامهۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکهواههست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئهوهرم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم لهدهریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی لهیادچووی ئه‌م گه‌ردونه پڕلهگوومان و پڕلهپرسیارهم،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته ئه‌م فه‌لسه‌فه قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم لهنوسینهکانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که ڕوناکی تییانهگوشرێ که تینێتی لێ نهسهندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|
|