|
کورد‌و خوێنده‌واری
کورد تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی خوێنده‌وار بێت؟...کورد ئه‌وه‌نده‌ی که‌یفی به‌به‌زم و شایی دێت که‌یفی بۆ خوێندنی کتێبێک دێت؟....ئایاکورد که‌سێکی زیره‌که؟.. یان کاری سۆزداری زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌یه؟...دیاره سه‌دان له‌و جۆره پرسیارانه هه‌ن کهڕووبهڕومان دێت و پێویستی به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خێرا هه‌یه..کورد به‌ڵێ که‌سێکی زیره‌که و لێهاتووه به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری به ناوی کورده‌وه لکێنراوه..که‌باسی کورد ده‌کرێ..یان ده‌ڵێن کورد برسییه یان زوڵمی لێکراوه...به‌ڵام له‌نێومان هه‌ڵنه‌که‌وتوه بڵێن کورد زانیاره یان فهیلهسوفهیان هزر دۆسته . کورد له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵ و زوڕنا بۆ ئازاره‌کانی لێبداو ڕه‌شبه‌ڵه‌کی خوێناویی برینه‌کانی بکا بالهههر سوچێ خۆی به دنیا بناسێنێ له ڕێگه‌ی خوێندن یان به ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریه‌کانی،،بۆ ئێمه‌ی کورد بچینه ژێر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌بۆ ووڵاتانی عه‌ره‌بی دانراوه که تییایدا ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ده‌گاته %80..؟؟ وه تاکهسێکی ئه‌وروپی کتێبێک ته‌واو ده‌کات لای خۆمان هێشتا له‌سه‌ر دێری یه‌که‌م دایه. بۆ چی ئێمه له ڕێگه‌ی زانست،هونه‌ر،بیری نوێ وه نه‌توانین لایه‌نی که‌م خۆمان پێک بهێنین،،ئه‌و هه‌موو که‌سه بیر دۆسته‌مان هه‌یه که‌له هه‌نده‌ران و له‌ناوه‌وه‌ی وڵات په‌رته‌وازه بوون بۆ یه‌کیان نه‌خه‌ینه‌وه؟.....ئه‌و پۆله بههرهمهندانهمان هه‌یه له‌بواری زانست و هونه‌ر که‌زۆربه‌یان خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی جوانن، بۆ بواریان بۆ نه‌لوێ و کارئاسنیان بۆ بکرێ و بایه‌خی گرنگیان پێ بدرێ،تاکه‌ی ئێمه‌ی کورد نه‌بینه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی خۆمان و نه‌بینه خاوه‌ن سونبولێک که به‌ووڵاتانی که پێی بناسرێین،مرۆڤی کورد توشی زۆر کۆت و به‌ند بووه که‌به‌هۆی ئه‌وه نه‌یتوانیوه له هزری خۆی ڕاپه‌ڕێ و ئه‌و شه‌رمه بشکێنێ که هه‌موکاتێک به‌هۆیه‌وه زوخاو هه‌ڵده‌کێشێ شه‌رم کردن که بڵێ من کوردم یان من بێ ووڵاتم چۆن بتوانم ببمه خاوه‌نی شوناسی خۆم ..،ڕاسته به‌ڵام میله‌تی که‌م ووره.و به که‌م زانینی خۆی له‌نێو گه‌لانی تر . چۆن ده‌بێته خاوه‌ن ماڵی خۆی ئینجا خاوه‌ن زانیاری خۆی؟؟؟؟ . ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ کورد<.. تائه‌توانی نه‌ته‌وه‌یی به تا ئه‌توانی بخوێنه‌و ئازایانه بچۆره نێو بواره‌کانی گه‌شه‌پێدان،،بڵێ من کوردم و مه‌ترسه له ئاکامه‌کان کوردێکی زانستخواز..کوردێکی به‌ئه‌مه‌ک بۆ پێشخستنی گه‌ل و نه‌وه‌کانی تر...زۆرمان ماوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌له نه‌که‌ین ئه‌وا ده‌بینه دوواکهوتوین میله‌ت و دڕنده‌ترین خێڵ جونکه ئه‌گه‌ر خوێنه‌وار نه‌بین خۆمان ده‌خۆین له جه‌هاله‌تی خۆمان ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|