(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 30.12.06
سه‌دام

مرد و هه‌رچی نهێنیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆی برد....مرد و ئه‌م جاره‌ش کورد به‌ مافی زانیینی ڕاستییه‌کان نه‌گه‌یشت...مرد و کێشه‌ی کوشتن و بڕین و کیمابارانی کورده‌کان به‌ جینۆ ساید له‌قه‌ڵه‌م نه‌درا،،،
ئای کورد چه‌ندێک ماف خوراوی ئه‌م جاره‌ش ئه‌و مافه‌یان لێسه‌ندی...
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 22.12.06
ئه‌مه‌شیان فت


وا خه‌ریکه‌ ئه‌مساڵیش به‌ڕێبکه‌ین ...ئه‌گه‌ر بیری لێبکه‌یته‌وه‌ ساڵ هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ ده‌ڕوات نازانم ئه‌وه‌ ته‌نها لای من وایه‌ یان لای ئێوه‌ش.
ئینجا ساڵ ..چ ساڵێک بوو ئه‌م ساڵ ...که‌مێک خه‌نده‌و دواتر بیرکردنه‌وه‌ی زۆر و شکست له‌ مه‌سه‌له‌یه‌ک و سه‌رکه‌وتن له‌ مه‌سه‌له‌یکی دی....به‌ڵام شتێک گۆڕاوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ نابێ وه‌ک ساڵی پێشوو بژیم. له‌وانه‌یه‌ سه‌فه‌ر بکه‌م یان بڕۆم بۆ جیهانێکی دی و نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌..

ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟؟؟


کریسمس و سه‌ری ساڵتان پیرۆزبێت...یادم بکه‌ن!!
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 6.12.06



ئیمپڕاتۆر پۆیم‌


دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر و هه‌وڵێکی چڕ بۆ بوونی ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لیکترۆنی تایبه‌ت به‌ هۆنراوه‌و وێژه‌ به‌ زمانی کوردی،ئێستا ئیمپراتۆر پۆیم که‌وتۆته‌ کار و درێژه‌ به‌ بڵاوکردنی بابه‌ت و نوسینه‌کانی ده‌دات...لێره‌وه‌ دمه‌وێ زۆر سوپاسی خۆم بۆ به‌ڕیز لێوژه‌یی‌ ده‌رببڕم که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ جوانکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌ دروست نه‌ده‌بوو که‌ به‌ڕاستی ماندوبونێکی زۆری پێچه‌شت...هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی بێپایانم بۆ ئه‌و هاوڕێ و نوسه‌رانه ‌ده‌که‌م که‌ هه‌میشه‌ یان به‌ پیرۆزبایی یان به‌ بابه‌ت په‌نجه‌ره‌ی ئیمایله‌که‌میان پڕکردووه‌ له‌ به‌رده‌وامی و کۆششی زیاتر...هیوادارم که‌ بتوانیین هه‌موومان شتێک بکه‌یه‌ن له‌ پێناوی وشه‌ و مرۆڤایه‌تی و بتوانیین ئه‌و که‌لێنانه‌ پڕ بکه‌ینه‌وه‌ له و‌ بواره‌ی که‌ پێی ده‌ڵێن نوسراوی ئه‌لیکترۆنی، که‌ کورد تازه‌ خه‌ریکه‌ پێده‌نێته‌ ئه‌وبواره‌ نوێیه‌ ....ئیمپراتۆر پۆیم پێشوازی له‌ هه‌موو نوسه‌ر و قه‌ڵه‌م دۆستێک ده‌کات و ده‌یه‌وێ نوسه‌ره‌کان و هۆنه‌ره‌کان و هونه‌رمه‌نده‌کان ببنه‌ ئیمپڕاتۆر له‌ ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناخیان ..
لێره‌ ده‌توانن ئه‌م بانگهێشته‌ بخوێننه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئیمپڕاتۆر پۆیم.
*ده‌رگاش واڵایه‌ بۆ پێشوزازی کردن له‌ ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان

هه‌میشه‌ شیعر له‌ ئامێزتاندا جوان و شاکار بێت.
ئالان ئیسحاق په‌ری

www.empratorpoem.com
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved