(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 30.11.06
Kal Ho Naa Ho
if tomorw not come
ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ نه‌یه‌ت
؟_؟
؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 9.11.06
دوا وته‌ی شاعیرێک


نه‌ما ئه‌و شاعیره‌ی ده‌ست له‌ پرچی وشه‌کان بدا و ژیان بکاته‌ قه‌سیده‌یه‌ک له‌ فه‌نتازیا..نه‌ما ئه‌و گوڕوتینه‌ی عاشقێک که‌ به‌ په‌نجه‌یه‌ک له‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی دڵی ده‌که‌وته‌ فڕین..نه‌ما ئه‌و پانتاییه‌ی نێوان هزرو تێگه‌یشتنی مرۆڤێک که‌ به‌ دڵه‌ پاکه‌که‌ی جیهان بکا به‌ کتێبێک ،...نه‌ما ئه‌و خوێن گه‌رمه‌ی که‌ سه‌رتاپای ته‌ڕیبوو و گشت هه‌سته‌کانی پڕ بوون له‌ وره‌....


ئه‌و شاعیره‌...، به‌ نیازه‌ ئه‌م جیهانه‌ ناهه‌مواره‌ جێبێڵێ و سه‌ری به‌رسنوره‌ به‌جێماوه‌کانی (عه‌ده‌م) بکێشێ....ئه‌و شاعیره‌ی که‌ ته‌نها ڕابوردوو ده‌یکوژێت و یادگارییه‌کان جارێکی تر له‌ خاچی ئه‌ده‌ن...
ئه‌و شاعیره‌ به‌ نیازه‌ شه‌وگاره‌کان جارێکی تر دانه‌گیرسێنێته‌وه‌ و ڕۆژگاره‌کانیش بکوژێنێته‌وه‌.....
ئه‌و شاعیره‌ی که‌ ده‌بوو ژیانی خۆشبویستایه‌‌ و له‌ گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن به‌ره‌نگاریبکردایه‌...وا به‌ نیازه‌ چراکان بخاته‌ به‌ره‌و ڕووی ڕه‌شه‌باکان و کۆمه‌ڵه‌ شیعره‌کانی فڕێبداته‌ ده‌ریا و ئاوێنه‌کان بداته‌ خۆڵ و تابلۆکان ببه‌خشێته‌ ئاگر .......
ئه‌و شاعیره‌ ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان پێیان وت:_ (مه‌نوسه‌)....(مه‌نوسه‌)....(مه‌نوسه‌) شیعر _ درۆ مه‌نوسه‌!!!!
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved