|
کاره‌سات له ژیانمدا ئه‌وه‌نده هه‌ست به (به‌تاڵ)یم نه‌کردووه،هه‌روه‌ها قه‌د ئه‌وه‌نده هه‌ستم به‌و بۆشاییه نه‌کردووه که ئێستا هه‌مه.بۆشاییه‌کی ئێجگار گه‌وره،بڕواناکه‌م هه‌موو گه‌ردون بتوانێ ئه‌و بۆشاییه‌ی ناوم پڕبکاته‌وه...جاران که‌سێک پێی وتم که‌وا من پێوستم به کاره‌ساتێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه پێکبێم یان ڕابێم... ئایا کاره‌سات وا له مرۆڤ ده‌کات که وا ژیانی خۆی بگۆڕێ و تێبینییه‌کانی بۆ جیهان بسڕێته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ژیان بنوسێته‌وه یان مناڵی و گه‌نجێتی و پیری بنوسێته‌وه؟؟؟؟؟ ئای کاره‌سات زامت چه‌نێک سه‌خته...کاتژمێره‌کان ده‌گۆڕیت و شوێنه‌کان سه‌رله‌نوێ نیگار ده‌که‌یت..ئای کاره‌سات چه‌نێک بێ ڕه‌وشتی بێئه‌وه‌ی پێمان بڵێی یان ئاگادارمان بکه‌یته‌وه، سه‌ری لێشێواوت به دیواره ناسکه‌کانمان ده‌ده‌یت..بێئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وا دێم..ئێمه‌ش به هه‌موو هه‌ژارییه‌کی ده‌روونییه‌وه پێشوازیت لێده‌که‌ین ئه‌ی کاره‌سات...دڵڕه‌قترین وشه‌و ناخۆشترین بۆنه ئه‌ی کاره‌سات ئه‌ی کاره‌سات.
هه‌ڵڕشتنی ناخ
ئه‌م گه‌ردونه ئه‌وه‌نده چڕ ده‌بینم،ئه‌وه‌نده‌ش به خۆڵه‌مێشی ده بینم....هه‌ندێ جار ئاسمانی ئه‌م دنیایه ئه‌وه‌نده به شینی ده‌بینم ده‌مه‌وێ تێر تیایدا بفڕ‌م و ونبم...،هه‌ندێ جاریش ئاسمان وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌ش ده‌بینم ،له ژێریا ئاره‌زووی خۆكوشتن ده‌كه‌م . چرای شه‌وانم پڕ له گومانه‌و تاریكی ڕێگاكانم پڕ له دڵه‌ڕاوكێ...خه‌وی شه‌وانم خه‌ونێكی پچڕپچڕی بێ ئارامییه و بنكه‌ی حه‌زه‌كانم به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌چێت و ئێشكگری یاده‌وه‌رییه‌كانم بێ ئاگان له ده‌روازه‌ی داهاتوو... هه‌ست به گۆڕانێك ده‌كه‌م له په‌نجه‌كانم وله شێوه‌ی ڕوخسارم وله ڕێكردنم بهرهوكردنهوهی ده‌رگاكانی ژیان. هه‌میشه هه‌ستێك هاوتامه،هه‌ستێكی بێهوده له هه‌موو شته‌كان،، به‌ڵام كه‌سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌م ده‌بمه بلیمه‌تترین پاشای سه‌رده‌م...، ده‌بمه پاشای ناو ناخی خۆم...چ جادویهك له‌پشت ئاوێنه‌كان هه‌یه؟؟ چ ڕه‌نگێك به‌ده‌ورو پشتی ژیانێكی به‌گومانه‌وه هه‌یه؟؟ ٭درێژهی هه‌یه‌٭ ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|