|
ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه...
پێده‌چێت ببێته یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه کرایه‌وه و پێشوازی له هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کی بنیاتنهردهکات.. به‌هرۆز حه‌سه‌ن
( CoMmEnT & یادگاری ... )
به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان شاد.. ئه‌م پێگه‌یه سه‌کۆیه‌که بۆ ده‌ربڕینی ئازاد، بوارێکه بۆ گه‌یشتنی ده‌نگه‌کان به یه‌کتری.. پێگه‌ی ڕه‌خنه ئامانجی ڕه‌خنه‌گرتن نییه له‌به‌ر ڕه‌خنه، به‌ڵکو هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بابه‌ته زیندووه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه بۆ بنیادنانه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی زاراوه و تێگه‌شتنه جیاوازه‌کان و پۆلینکردنیان له ڕێگه‌ی خزمه‌تکردن و دروستکردنی بیروڕای گشتی و فره‌لایه‌ن. به واتایه‌کی دی ده‌کرێت چه‌ندین بیروبۆچونی جیاواز له ته‌نیشت یه‌کترییه‌وه هه‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان هه‌ڕه‌شه له‌وی تریان بکات. ڕه‌خنه واته دوباره سه‌یرکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به خێرایی به به‌رده‌ماندا فڕکه ده‌که‌ن و زۆرجاریش تێده‌په‌ڕن و زوو له‌بیرده‌چنه‌وه، به‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ یادگه هاتۆته ئاراوه که زۆربه‌مان ته‌نها چه‌ند بستێکی به‌رده‌می خۆمان به لێڵی ده‌بین و لێره‌شه‌وه به‌ئاسانی بواری به‌هه‌ڵه لهیهکترگهیشتن دێته ئاراوه. هه‌ڵسه‌نگاندن به واتایه‌کی تر واته داڕشتنی به‌ردی بناغه‌ی یادگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌موومان تێدا به‌شدارین و تێدا ده‌ژین. به‌بڕوای ئێمه دونیای ئه‌مڕۆمان پێویستی به بیروڕای جیاواز و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ زیاتر له‌خۆتێگه‌یشتن و بینینی چوارده‌وره‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی ڕونتر. ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێت له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌شداربیت، تکایه ڕه‌خنه و بۆچوونه‌کانت ڕه‌وانه‌ی ئه‌م پێگه‌یه بکه تا بڵاویان بکه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌نگی خۆت به هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌ێنیت.. تکایه به‌ر له ناردنی ڕه‌خنه‌کانتان ڕه‌چاوی ئه‌م دوو خاڵه بکه‌ن؛ 1. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی سوکایه‌تی و وشه‌ی ناشیرینی پێوه‌دیاربێت به‌هیچ جۆرێک بڵاوناکرێنه‌وه. 2. تکایه به یه‌کێک له فۆنته‌کانی "یونی‌کورد" ڕه‌خنه‌که‌ت بنوسه (بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی "کورد ئای تی گروپ" بکه).. تا ئێمه‌ش به بێ سانسۆر وه‌ک خۆی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ڕه‌خنه‌که‌ت بڵاوده‌که‌ینه‌وه. به‌هرۆز حه‌سه‌ن.. ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه http://www.rexne.com/
دوو نمونه
بیرتان له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ندێ ڕسته و وشه‌ی كۆنی كوردی هه‌یه یان زۆر هه‌ڵه‌ن یان ڕاستن،وه‌ك:ــ كه كه‌سێك زارۆكێكیان ده‌بێت بۆ پیرۆزبایی كردن ده‌ڵێین (خوا لێتان نه‌ستێنێت)چما خوا بۆ منداڵێكی وه‌ك په‌ری له‌دایك و بابی ده‌ستێنێته‌وه؟؟؟ كه دوو خۆشه‌ویست یان دوو هاوڕێ ،زۆر ڕێك و ته‌بابن له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌ڵێین (خوا لهیهكتان جیا نه‌كاته‌وه)ئه‌ی خوا بۆ دوو خۆشه‌ویست له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه ؟؟؟ من ئه‌م دوو نمونه‌یه‌م وه‌بیر هات و زۆر به‌وردی بیرم لێكرده‌وه باشه ئه‌بێ مه‌به‌ستی ڕاستی له‌م ده‌سته‌واژانه چیبێت ،یان زۆر ڕاستن یان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌ن. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئه‌وه من ده‌كوژێ كه كاتێك خۆپیشاندان ده‌كرێت له كوردستان و ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كه كه‌مێك ڕێڕه‌وی خۆی گۆڕی ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌ستێكی ڕه‌شی له پشته،ده‌ستی ڕه‌ش كێیه؟؟ هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بوو كه به پێی فه‌رمانه‌كانی ئێوه هه‌ستاو شه‌ڕێكی ئابرو ڕه‌شی براكوژی بۆ كردن ؟؟؟ ئێستاش هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه كه له ئێوه بێزاره و له بۆنی بۆ گه‌نی هه‌ناوی ناتێربونتان چووه به قینا.
كه‌م بڵێن ده‌ستی ڕه‌ش ده‌ستی ڕه‌ش...خۆ سه‌دامیش ئه‌گه‌ر شتێك دژ به ئاره‌زوی سیاسه‌ته‌كه ی بجوڵابایه ده‌یوت (موخه‌ربین)ئێوه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت به‌كار مه‌هێنن.....گوێبگرنه ده‌نگی خه‌ڵكی و داواكاری ئه‌و میله‌ته جێبه‌جێبكه‌ن.....ئه‌گینا هه‌ر ڕۆژێك دێت كورسی ئێوه‌ش له‌ق بێت. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
جه‌سته‌ی مێ
هه‌موو شتێ دژی تیرۆر ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|