(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 10.5.06
ئیمپراتۆر پۆیم






له‌م ماوه‌یه‌ خه‌ریكی دروستكردنی سایتێكی تایبه‌ت به‌ شیعرم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شاره‌زایی ته‌واوم نییه‌ له‌ دروستكردنی ماڵپه‌ڕ ده‌ستم دایه‌ خۆ فێر كردن ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وانه‌كانی فڕۆنت په‌یچ به‌ كوردی بینیم كاره‌كه‌ كه‌مێك سه‌خت ده‌ركه‌وت له‌لام چونكه‌ ئه‌وبیرۆكه‌یه‌یی كه‌ من به‌ته‌مام بیگه‌ێنمه‌ ئه‌نجام زۆری ده‌وێت و پێویستی به‌ كه‌سێكی دیزاین ناس هه‌یه‌ ،،
ئیمپراتۆر پۆیم ماڵپه‌ڕێك ده‌بێت ته‌نها بۆ جیهانی شیعر و نوسین له‌سه‌ر ئه‌وهونه‌ره‌، بابه‌تی وه‌ڕگێڕدراوی شاعیرانی بیانی بۆ زمانی كوردی و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی، ڕخنه‌و نوسین له‌سه‌ر شیعر، ناساندنی دیوانه‌ شیعریه‌ تازه‌ له‌ چاپدراوه‌كان،یادكردنه‌وه‌ی شاعیره‌ كلاسیكییه‌كانی كوردی وبیانی به‌ به‌رهه‌م و ژیاننامه‌كانیان ،شیوازی نوێی شیعر وهه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی نێردراو له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ سایته‌كه‌ده‌نێرن...و زۆر شتی تریش...
هه‌ربۆیه‌ لێتان ناشارمه‌وه‌ كه‌ من ده‌ره‌قتی دروستكردنی ئه‌وهه‌موو لاپه‌ڕه‌ ئه‌نته‌رنێتییه‌و دیزاینه‌ نایه‌م بۆیه‌ دواكارم له‌ده‌ستڕه‌نگینه‌ كان له‌بواری دیزاینی ماڵپه‌ڕ كه‌ سه‌ردانی ئه‌م دورگه‌یه‌ ده‌كه‌ن ،هاوكاریێكم بكه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره
چاوه‌ڕێی هاوكاری و وه‌ڵامتان ده‌بم
هاوكاریتان جێی سوپاس و پێزانینه‌
ئالان په‌ری‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved