|
ڕۆمانی كچه‌ی پڕته‌قاڵ
.....ڕه‌نگه وا باشتر بێت كه ڕێگه نه‌درێت ته‌ماشای كاسێتی ڤیدیۆی كه‌سێك بكرێت كه چیتر له ژیاندا نیه،كه‌سێك كه چیتر له ناوماندا ناژی،چونكه سیخوڕیكردنی مردووه‌كان شتێكی ناشرین و هه‌ڵه‌یه. ٭چهند دێڕێك له ڕۆمانی كچه‌ی پڕته‌قاڵی یۆستاین گارده‌ر كه به‌هرۆز حه‌سه‌ن له دانیماركییه‌وه كردویه‌تی به كوردی. ٭دهتوانن لێــــــــــره ڕۆمانه‌كه دابگرن ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئایا؟؟؟
ئایا ژیانی نوێ له ده‌ستنیشانكردنی شه‌ریكی ژیان ده‌ستپێده‌كات یان كۆتایی دێت؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
په‌ڕتووك..په‌ڕتووك..(٣٧١) په‌ڕتووك به زمانی كوردی
له لای من ئارامترین سات ،ساته‌كانی داوی ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكه..ئه‌و كاتانه هه‌ست به ئازاره‌كانی نوسه‌ر ده‌كه‌م ، به تامهزرۆییهكانی بۆ كه‌سێك كه كتێبه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه ،،هه‌روه‌ها ئه‌و یادگارییانه به روونی ده‌بینم كه نوسه‌ری په‌ڕتووكێك له گۆشه‌كانی كاغه‌زه‌كان جێده‌هێڵێ...هه‌ست به ڕه‌نجه ڕۆیی وشه‌كان ده‌كه‌م كه نوسه‌ریان به رهو ئاقاری شه‌یدایی رسته‌و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌بات.. ئه بێ ئیتر ئێمه فێری په‌ڕتووك خوێندنه‌وه ببین و له ڕیی پهڕتووكهوه خۆمان رۆشنبیر بكه‌ین،په‌ڕتووك بكه‌ینه یه‌كه‌م هاوڕێی دێرینمان. ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووك ماڵپه‌ڕی په‌ڕتوك پێگه‌یه‌كی پێشه‌نگ و هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ،هه‌تا ئێستا ٣٧١ په‌ڕتووك ده‌گرێته خۆی له گشت بواره‌كانی نوسیندا..لێره وه پێویست ده‌كات ده‌ستی ماندوبونی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وماڵپه‌ڕه به گه‌رمی بگوشم كه به‌ڕیز (به‌هرۆز حه‌سه‌ن)هه‌ڵده‌ستێت به په‌خشكردنه‌وه‌ی په‌ڕتووكه‌كان وخۆی به خاوه‌نی ئه‌و پهڕتووكخانه دێرینه نازانێ ،زیاتر به پێوستیشم زانی ئه‌م ئاگادارییه لێره بڵاو بكه‌مه‌وه. ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکه‌وه www.pertwk.com له‌م دوادواییه‌دا "خانه‌ی وه‌رگێڕان له سلێمانی" سه‌رجه‌م کتێبه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئیشکردنیان به‌دیاری بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ناردووه، که له "پێگه‌ی په‌ڕتووک (www.pertwk.com)"دا بڵاوبکرێنه‌وه و بخرێنه به‌ر دیدی خوێنه‌رانی کوردزمان.. ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک ئه‌م دیاریه گه‌وره‌یه‌ی "خانه‌ی وه‌رگێڕانی سلێمانی" به‌رزده‌نرخێنێت و سوپاسی بێپایانی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه ده‌کات، وه له‌دڵه‌وه هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازێت، هاوکات ئه‌و مژده گه‌وره‌یه‌ش به خوێنه‌ران و ئاشقانی کتێبی کوردی ده‌دات که له‌ماوه‌ی که‌می داهاتوودا ته‌واوی ئه‌و کتێبانه ئاماده‌ده‌کات و به‌زووترین کات له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه ده‌یانخاته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت تا هه‌مووان سودی لێببینین.. تێبینی؛ پێگه‌ی په‌ڕتووک به‌رده‌وام کتێبی نوێی ده‌خرێته‌سه‌ر و سه‌رجه‌می ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی له کاتی ئێستادا له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکدا دانراون، 371 په‌ڕتووکه و چه‌نده‌ها بواری جیاجیای گرتۆته‌وه، هه‌ر له فه‌لسه‌فه و ڕۆمان و کورته‌چیرۆک و شیعره‌وه، هه‌تا بواری ده‌روونزانی و ئاینی و مێژوویی و ڕامیاری و لێکۆڵینه‌وه و فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی و کتێبی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌وه.. گرنگه بڵێم ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک پێگه‌یه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و سه‌ر به‌هیچ داموده‌زگایه‌کی ڕۆشنبیری و حیزبی نیه! هه‌ر سه‌رفراز و ئاسوده‌بن.. به‌هرۆز حه‌سه‌ن.. سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری په‌ڕتووک www.pertwk.com
جه‌نگاوه‌ره‌كان
جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌یان مردنه مرۆڤه‌كانی تریش ئه‌ومردنه ده‌نوسنه‌وه سه‌ركرده‌كانیش پێكی مردنیان ده‌خۆنه‌وه ئالان په‌ری ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|