|
یه‌كه‌م ساڵی دورگه تێپه‌ڕی
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دورگه تێده‌په‌ڕێت،ساڵێك پڕ له به‌سه‌رهاتی جوان و خۆش و ناخۆشی نوسین،پێش ساڵێك خوازیاری نیشتمانێك بوم كه تیایدا جێی هاواری نوسینه‌كانم ببێت..دورگه‌یه‌ك بێت بۆ ساته چۆڵه‌كانی ته‌نیایی.... له‌م دورگه‌یه زۆر له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاكانی ڕامكرد ،،زۆر خه‌ونم به مانگی شیرینی ئاواته‌كانم دی...هه‌روه‌ها له‌م دورگه‌یه زۆر هاوه‌ڵ و ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ چه‌ند مرۆڤێكی هه‌ست به‌رز په‌یداكرد..كه زۆربه‌یان هاندرهێك بوون بۆ من بۆ به‌رده‌وامی و درێژه‌دان به بنیاتنانی دورگه. هیوادارم له ڕێگه‌ی شنه بای شه‌وانی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه توانیبێتم له په‌نجه‌ره‌ی هزرو هه‌ست و سۆزتان بده‌م وبتوانین سه‌كۆ چۆڵه‌كانی خۆشه‌ویستی و له‌یه‌ك گه‌یشتن، پڕ ماچ و باوه‌ش و گه‌ردن ئازادیی بكه‌ین. هیوادارم په‌نجه‌تان له كرته‌كردنی ئه‌م دورگه‌یه نهئێشابی،،،تۆرانی من، كه هه‌ندێ جار له نوسینه‌وه و نوێكرنه‌وه‌ی دورگه، ئێوه‌ی نیگه‌ران نه‌كردبێ. هاوڕێیان ...كه‌نار ده‌ریا هه‌میشه هێمن و ئارامه ده‌توانین له‌وێ یه‌كتری ببینین ،،یه‌كتری مانگ له باوه‌ش بكه‌ین و یه‌كتری شه‌پۆله‌كان بدوێنین..... هه‌رشادبن ئالان ئیسحاق په‌ری ( CoMmEnT & یادگاری ... )
هاوارێك له‌گه‌ڵ چیا
ده‌مه‌وێت هاواربكه‌م ده‌مه‌وێت له‌ناخی ده‌ریا خۆم ون بكه‌م ده‌مه‌وێ هیچ باوه‌شێك بۆ ئاسمان نه‌كه‌مه‌وه... هیچ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بۆ خۆر نه‌نوێنم... ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ چریكه‌ی به‌یانییه‌كی ته‌ماوی ده‌می به‌ستراوی برینه‌كانم بكه‌مه‌وه‌و،،، هاواربكه‌م... خۆم و نوسینه‌كانم... خۆم و وێنه‌كانم.... خۆم وسهماوگۆرانییهكانم.. خۆم و ماچ و باوه‌شه خهیاڵییهكانم بچینه ژێر چییایهك و تێر تێر هاوار بكه‌ین هاواره‌كانمان به‌جۆرێ تێكه‌ڵی ئه‌و نهمرییهسهوزهی چیا ببێت،، هه‌میشه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ڕه‌نگه سوتاوه‌ی زه‌وی....... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
چه‌ند په‌یڤێكی كریستالی
مه به ستی سه ره کیمان له دروست کردنی ده وڵه ت ئه وه یه که خۆشحاڵی هه موو کۆ مه ڵ به‌رجه‌سته‌بكه‌ین نه‌ك چینێكی تایبه‌ت. {ئه‌فلاتون} خوڕترین ده ریا ناتوانێ قه تره یه ک ئاوی زیاد بکاته جامێکی پڕ. {لیۆن تۆلسیتۆی} ئێمه هه موومان له ڕابردودا ده ژین وه له سه ده ی ڕابوردو خۆمان وێران ئه که ین. {گوته} بچۆ ره ناخی خۆت،له ده رگابده و پرسیار له دڵت بکه بزانه چی ئه زانێ. {شکسپیر} هزر قوڵتره له هه موو وته یه ک هه ستیش له هه موو هزرێک قوولتره. {نیتشه} گرنگ ئه وه نییه ژیان باس بکه یت گرنگ ئه وه یه بیگۆڕیت. {سارته ر} سیاسییه کان ڕاکان به راورد ناکه نه وه به ڵکو دژایه تیان ده که ن. {تریتان برنار} قژی سپی ئه رشیفی ڕابوردووه. {ئه دگار ئالان پۆ} هه موو که سێک ده بێته شاعیر ئه گه ر خۆشه ویستی به رکهوێ . {ئه فڵاتون} ئه وکه سه چه ند به خته وه ره که تکا ئه کابۆ ئه وه ی له ده ریای چه وت هه ستێته وه. {گوته} زۆر که س ویستیان خۆیان بکوژن هه ستان به دڕاندنی وێنه کانیان. {پۆڵ رۆنار} ڕاستی ڕه قه وه ک ئه ڵماس...ناسکه وه ک گوڵ. {گاندی} حیکمه تی ژیان هه موکاتێک قوڵتر‌و فراوانتره له حیکمه تی مرۆڤ. {مه کسیم گۆرگی} سیحری یه که م خۆ شه ویستی له وه دایه که ئێمه درک به وه ناکه ین که کۆتایی نایه ت. {دانتی} دایک ئه و مۆمه به سود و ڕوون و ناسکه یه که شه وانی ژیان ڕۆشن ده کات. {لیشی} ئه ی شاعیران...بۆچی گۆرانی بۆ گوڵ ئه ڵێن؟...بهێڵن شیعره کانتاندا گوڵ بنه‌خشێ . {دافینشی} مرۆڤ ته نیا بونه وه ره که پێئه که نێ له به ر ئه وه ی قورسترین ئازار ئه چێژێ. {نیتشه} ( CoMmEnT & یادگاری ... )
به‌ڕاستی نیگه‌رانم پرسیار ئایا دیارده‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی تلیاك و ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له‌كوردستان به‌ره‌وزیاد بوون ده‌چێت،یان ئه‌مه ته‌نها دیارده‌یه‌كی نائاسایی و كاتییه و نامێنێ...؟؟ بۆچونی خۆم به‌ڕاستی من زۆر نیگه‌رانم به‌و جۆره دیارده ناشیاوانه كه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌لتوری كوردی و خودی تاكیكورد ڕێك ناكه‌وێت... پرسیار ئایا ئه‌مه ده‌ستێكی بێگانه‌ی له‌پشته؟؟یان ئه‌وه خۆمانین ئافاتی ئه‌و ئاگره له‌خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه؟؟ بۆچونی خۆم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ باشه پرسیارێكی تر ....ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌نده‌كان(......،......،.......) به‌وشێوازه بن كه به‌و پێیه‌ی ئه‌وان هه‌ڵگری نامه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تین كه‌ئه‌ویش هونه‌ره،،كه‌واته خه‌ڵكی سادهئهبێ چیبكات،،،؟؟ بۆچونی خۆم ئه‌گه‌ر به‌وپێیه‌بێت مناڵی سه‌ر بێشكه‌ش فێری ئه‌و جۆره بازرگانییانهدهبێت. ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|