(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 27.4.06
كه‌شتی زه‌مه‌ن

له‌سه‌ر كێشی كه‌شتییه‌كی خێرا....،خێراتر وه‌ك خوله‌كه‌ شكاوه‌كانی زه‌مه‌ن وه‌ستاوین...ئێمه‌ین گه‌شتیاره‌كانی ژیان ڕیزمان داوه‌و چاوه‌ڕێی نۆبه‌تی كۆتایی یه‌كتری ده‌كه‌ین.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 25.4.06
خۆكوشتنێك له‌ئێواره‌یه‌كی پڕته‌قاڵیدا

ئێواره‌یه‌كی پڕته‌قاڵی بوو...
ئاسمان هانای بۆ ئه‌ستێره ‌بێنازه ‌كا نی دونیا ده‌برد...
/با/به‌كزی ڕه‌وی ده‌كرد به‌ره‌و ئاسۆ زویره‌كانی ژیان
خۆریش به‌ته‌نیاو بێ هیچ نزاو تكایه‌ك خۆی ده‌ناشت....
هه‌ڵاوی شه‌رمیش له‌جه‌سته‌ی هه‌ردوكماندا هه‌ڵده‌ستا...
من وئه‌و...ته‌نیابوین له‌سه‌ر ڕۆخی ڕوبارێكی هێمن .....زۆر هێمن...
نه‌من ده‌سته‌ پاكژه‌كانی ئه‌وم ماچ كرد...
نه‌ئه‌ویش بۆنی خۆشه‌ویستی له‌جه‌سته‌ی من كرد...
نه‌من نیگا ئه‌رخه‌وانییه‌كانی چاویم خوێنده‌وه‌...
نه‌ئه‌ویش كه‌شی یه‌كتربینینمانی هێوركرده‌وه‌..
له‌و ئێواره‌ پڕته‌قاڵییه‌دا...
ته‌نها بۆ چركه‌ ساتێكیس چاوی ئاسمان نه‌ده‌تروكا..
ده‌ریایی حه‌زی هه‌ردوكمان خه‌ویلێنه‌ده‌كه‌وت...
ده‌نگی پر سۆزی مانگ له‌ئاوازی ئاوێزان نه ده‌‌وه‌ستا...
..............،
منیش له‌گۆشه‌گیری بۆ یادگارییه‌كۆنه‌كانی سه‌رشێتی خۆم نه‌كه‌وتم
ئه‌ویش پێوانه‌ی شه‌رم و دوریی، هه‌ردوكمانی له‌سه‌ر دیواره‌ڕه‌شه‌كان ،سپی نه‌كرده‌وه
من ئه‌زانم سپێده‌ بۆ خۆكوشتنم دێته‌ده‌ره‌وه‌....
ئه‌ویش فریای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی من وگێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌وئێواره‌یه‌ ناكه‌وێت.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 21.4.06
سوپاس...
سوپاس بۆ ئه‌و چرایه‌ی كه‌ له‌ شه‌وێكی تاریكی پڕ له‌قیندا هه‌ڵدێ و ژوره‌سارده‌كان فێری بینین و نوسین ده‌كا...
سوپاس بۆ ئه‌وهه‌تاوه‌ی كه‌ سێبه‌ری ڕش ناهێڵێ و ڕومه‌تی دیواره‌كان به‌تین ده‌كا...
سوپاس بۆ ئه‌وخه‌مه‌ی كه‌خه‌مێك ئه‌سڕێته‌وه‌و ژیان به‌به‌رده‌وامی سه‌رزه‌نشت ده‌كا...
سوپاس بۆ ئه‌و بارانه‌ی كه‌له‌دوای وشكانی زه‌وی،ده‌بارێ وخاك به‌بۆنی ته‌ڕ ئاشناده‌كا...
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 11.4.06
كچانی شار


كچانی شار به‌دوای كوڕه‌خه‌ونه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن..
تاوێك وێڵن وتاوێكیش نابینا....،
منیش له‌دوره‌وه‌ كاروانی حه‌زی شێتیم به‌ره‌و گیانی پڕ سۆزیان ڕاوده‌نێم..
كچانی شار..خه‌مبارو ماندو و ده‌سته‌وه‌ستانن، سه‌یری هاتنی خۆرێكی بێهوده‌ ده‌كه‌ن..
منیش له‌ دوره‌وه‌ له‌ناخی زه‌وییه‌كی بێپیت ، پێكه‌نینه‌ شیرینییه‌كانیان ده‌بزوێنم....
ئای له‌كچانی شارێكی بێ ئاسمان بێ فڕین و بێ باران....
ئای له ‌كچانی شارێكی بێده‌نگ و پڕ مه‌رگ....
لێم ببورن ئه‌گه‌ر به‌قه‌د پێویستی هه‌وا خۆشم نه‌ویستن..
لێم ببورن ئه‌گه‌ر به‌قه‌د پیرۆزی ئاو نه‌منۆشیبێتن.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 6.4.06
ده‌وڵه‌تی كوردستان



زۆر گه‌شبینم به‌وه‌ی كه‌ كورد له‌ئاینده‌ێكی نزیكدا سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رده‌گرێت...ئه‌وا له‌باكور ئومێدی زۆری پێیه‌ بۆ دروستبونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بێ پارچه‌ پارچه‌كراو..زۆرگه‌شبینیشم كه‌وا له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا ئه‌و دۆخه‌ ته‌شه‌نه‌بكات و كورد بۆ له‌مه‌ودوا ب‌بێته‌ ‌خاوه‌ن نیشتمان و ئاڵاو سه‌ربه‌رزیی خۆی.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved