|
قژت دابێنه
قژت دابێنه...ئه‌ی بۆن‌خۆشترین میوه‌ی سه‌ر ئه‌م گه‌ردونه... قژت ڕابێنه له‌سه‌ر دروستبونی یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی ژیان.... پرچت گرێ مه‌ده باچیتر جیهان ئاڵۆزت نه‌كا... ده‌ستێ به‌قژی ئاڵتونیت بێنه كه له‌سه‌ر مه‌میله زیویهكهت هه‌ناسه ده‌دا... له‌خۆر مه‌پاڕێره‌وه گهشترت بكا ، له‌با زیزمهبه كه قژت تێك ده‌دا... تۆ ته‌نها به‌ڕوی ئاسمان بڕۆ و له‌مه‌رگه‌ساتی ئه‌م زه‌وییه مهپرسهرهوه. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌كاندا
له ئێواره‌یه‌كی ته‌ماوی زستاندا و له‌ڕێكه‌وتی به‌فر بارینێكداچومه ده‌ره‌وه..خۆم كرد به‌جیهانی جه‌نجاڵی ده‌ره‌وه..،كڵاوه شینه‌كه‌م كردهسهرو پاڵتۆ ڕه‌شه قهترانییهكهم كرده‌به‌ر و ڕیم كرد به‌ره‌و لێژایی ژیان،خۆم له‌گه‌ڵ چركه خیراییهكانی ته‌مه‌ن به‌ره‌وڕوو كرده‌وه..كه‌وتمه‌ڕێ و لهسهرتاشخانهیهكی پیردا لامدا و له‌سه‌ر كورسییه جوڵاوه‌كه‌ی زه‌وی دانیشتم..ڕوانیمه ئاوێنه تۆزاویه‌كه‌ی كه له‌من و زۆری وه‌ك من تۆرابوو ،هه‌رچی تاڵه سپییه‌كانی وه‌رزی كه‌وتنی خۆمم ژمارد كه‌وتمه بیركردنه‌وه‌یكی قوڵ وبێئهنجام...هه‌ندێ كات ئاوێنه بۆ كوشتنت دروست ده‌بێ و هه‌ندێ جاریش ئاوێنه بۆ تێپه‌ڕبونی كات له‌دیواری شه‌كه‌ت هه‌ڵده‌واسرێن. نازانم بۆ هه‌رچییه‌ك بكه‌م و هه‌رچییه‌ك بشكێنم ته‌نیاوته‌نیا ئاوێنه‌كانی ڕابوردوم بۆ تێكناشكێنرێ..بۆم فڕێنادرێته ده‌ریای قوڵی له‌بیركردن..من بۆڕابوردو ده‌ژیم ئێستای ئێستاش پچڕانێكی بێوه‌ستانه له به‌رده‌وامی. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
لێره‌وله‌وێ
لێره هه‌ر خۆمم و بیری زۆربه‌یان ده‌كه‌م له‌وێ زۆرن و ته‌نها بیری من ده‌كه‌ن. لێرهكات زوو ده‌ڕوات و ته‌مه‌نیش زوو كورت ده‌بێت له‌وێ كات ههرناڕوات و ته‌مه‌نیش زوو كورت ده‌بێت. لێره ئازادی بهیاسایهو یاساش ئازاده له‌وێ ئازادی بێ یاسایه‌و یاساش بێ ئازادی. لێره كه‌س مافی به‌سه‌ر كه‌سێكی ترهوهنییه له‌وێ مافی هه‌موو كه‌سێك به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه. ..............،،،،، لێره زستانێكی سپییه له‌وێ به‌هارێكی سه‌وز. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نه‌ورۆزتان پیرۆز بێ..
لهنێوبههاری كورد‌و بۆنخۆشی نێرگزدا پاكترین پیۆزبایی ساڵی تازه‌ی كوردی ئاڕاسته‌ی گه‌لێك ده‌كه‌م كه به‌ناوو هه‌سته‌كانی كورد هه‌ناسه‌ده‌دا. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
هه‌ڵه‌بجه سوتێنرایه‌وه.....
١٨ساڵه هه‌ڵه‌بجه یاد ده‌كرێته‌وه... ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش پاره‌ی پێ وه‌رده‌گرن.... هه‌ڵه‌بجه كوردی به‌دونیا ناسان........ هه‌ڵه‌بجه دیسان كوژراو سوتێنرا. وێنه‌كان له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ( CoMmEnT & یادگاری ... )
هه‌ڵه‌بجه.....
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی بێ گوناه له ئاسمانێکی پڕ له‌تاوان شارێکی بێ‌ئاگا له جه‌نگ و له‌نێو ته‌مێکی ڕه‌ش له‌قین هه‌ڵه‌بجه...... هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی خه‌مگین ... له ساردی هه‌موو دوکه‌ڵێکی گه‌ردون هه‌ڵده‌وه‌رێ هه‌ڵه‌بجه ده‌گری و... پێکه‌نینی جهلادهکانه نه‌خشه‌ی جیهان به‌هه‌ڵه ده‌کێشن هه‌ڵه‌بجه.... هه‌ڵه‌بجه‌ی خنکاندنی پێنج هه‌زار تنۆکی بارانی به‌هارو.. هه‌ڵه‌بجه‌ی بوکی وه‌نه‌وشه‌ی کوردستان.. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ڕهشپۆشینێك بۆ پێنج هه‌زارمرۆڤ له‌به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی بێ‌تاوان
( CoMmEnT & یادگاری ... )
بۆ....؟؟؟
نه‌خشه‌ی ئه‌م جیهانه به‌هه‌ڵه كێشراوه...!!! كیشوه‌ره‌كانی بۆ یه‌كناگرنه‌وه؟؟ ڕوبارو ده‌ریاكان بۆ به‌یه‌ك ناگه‌نه‌وه؟؟؟ ڕه‌ش و سپی و سور...، بۆ له‌ژێر دره‌ختی یه‌ك پێكه‌نین و یه‌ك خه‌م، كۆ نابنه‌وه...؟؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
8_ مارس
ژن و ئافره‌ت و خاتوو و خانم و دایک و ته‌وار و جوانی و مرۆڤ.... ژن وجوانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
05.03.1991
یه‌كه‌م پریشكی ڕاپه‌ڕین و15 ساڵ ئازادی له‌باشوری كوردستان...... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
مانگی یاده‌كان هه‌میشه مانگی ئاداری هه‌موو ساڵێك مانگێكی پڕ بایه‌خه بۆ كورد،مانگی كاره‌سات و مانگی خۆشییه‌كان بووه،مانگی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆڕهوو مانگی نهورۆزو ڕاپه‌ڕین..هه‌میشه له‌م مانگه‌دا زۆر ده‌گر ین و له‌هه‌مان كاتیش‌دا شاد‌و دڵخۆشین ... بائه‌م مانگی پڕ له‌یاده ، به‌كاره‌سات و به خۆشییه‌كانی.. ببێته سیمبولێك بۆ نه‌هامه‌تی و له‌هه‌مان كاتیشداهێمایهكیش بێت بۆ جوانی مرۆڤی كورد. ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|