(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 28.2.06
..............!!

تازه‌ ڕه‌شه‌باکان له‌توڕه‌ بونی خۆیان په‌شیمان نابنه‌وه‌....
تازه‌ ئاوێنه‌کان له‌به‌رده‌مم پێناکه‌نن..
تازه‌ شه‌وگاره‌کان بۆ من دانیشتون و ناخه‌ون...
تازه‌ ته‌مه‌کانی پرچی ئه‌و نامدۆزنه‌وه‌....
تازه‌ ڕێکه‌وتی ماچێک نابینمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆم بینوسمه‌وه‌.‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 24.2.06
باشترین 10شتی ژیان


له‌ئامارێکی نوێ داکه‌ماڵپه‌ڕێکی سویدی کردویه‌تی بۆ باشترین 10شتی ژیان له‌م ده‌ساڵه‌ی پێشودا،ئه‌مه‌ش ئه‌و 10 شته‌ باشانه‌ن:

1* پاره‌و پول و هه‌وڵدان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی.
2* به‌ناوبانگێتی یان ناوده‌رکردن.
3* یاری تۆپی پێ.
4* مۆزیکی (پۆپ).
5* گیانداران.
6* خێزان.
7* کۆمپیوته‌رو یاری کۆمپیوته‌ر .
8* پشودان ،به‌تایبه‌تی پشوی هاوین له‌مه‌لاوانگه‌کان.
9* خواردنی باش.
10* خوا.
( CoMmEnT & یادگاری ... )

Who are the kurds

کورد کێیه‌؟؟‌
سه‌یرێکی ئه‌م فیلمه‌ بکه

Who are the kurds



**له‌ماڵپه‌ڕی {لێگۆڕین}ه‌وه‌

**که‌چاوم به‌م فیلمه‌ که‌وت دیسانه‌وه‌ دڵم شاد بووه‌وه‌، وه‌ک ئه‌وهه‌مووشته‌ باشانه‌ی که*‌ کوردستانی پێده‌ناسرێت.

****فیلمه‌که‌ لای من ده‌پچڕیت ودێته‌وه‌سه‌ره‌تا به‌ڵام ده‌توانی هه‌مووی به‌باشی بیبینی
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 23.2.06
به‌سه‌رکردنه‌وه

وێنه‌کانم به‌سه‌ر کرده‌وه‌..
یه‌ک به‌یه‌ک هه‌نسکی دابڕانێکی له‌ناکاویان لێئه‌تکا..
نوسینه‌کانم هه‌ڵدایه‌وه‌..
په‌ڕ به‌ په‌ڕ وشه‌کان له‌دێڕه‌کان ئه‌ترازان
وتنۆکی ڕسته‌یه‌کی گوناهێک تیا ئه‌خنکا...
شوشه‌عه‌تره‌کانم هێناو له‌ئاوێنه‌ی خۆم تاقیکرده‌وه‌..
بۆنی یاده‌کانی ئه‌وسای زیندوو ده‌کرده‌وه‌و نه‌ده‌ما....
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 20.2.06
سپێده‌یه‌کی زوو

سپێده‌یه‌کی زوو...
شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌م به‌سه‌ر کرده‌وه....‌
..،ده‌رگای کۆگاکان تازه‌ ده‌کرانه‌وه‌
هه‌تاویش به‌قیژه‌یه‌کی ئاواز ئاسا له‌پشت خانووه‌کان له‌دایک ده‌بوو...
سپێده‌یه‌کی زوو..
ناونیشانی شه‌قامه‌کانم ده‌خوێنده‌وه‌
سه‌رم له‌نه‌خشه‌ی کۆنی شوێنه‌کان ده‌سوڕماو...
ته‌پوتۆزی ڕیگاکان به‌پای یادگارییه‌کان دائه‌کوتاند ‌...
* * * *
ئه‌مه‌ زووترین به‌یانیی بوو که‌ به‌ته‌نیا ڕێم ده‌کردو...
هه‌ردوو ده‌ستی ساردم له‌گیرفانی خه‌ما، گیر پاراستبوو..
..به‌ئه‌سپاییه‌کی ئێجگار خامۆش ڕێم ده‌کرد....
له‌روخساری ئه‌وخه‌ڵکه‌ خه‌واڵووه‌م ئه‌ڕوانی....
چاویانم ده‌کرده‌وه‌و ده‌ستیشیانم بۆ ده‌خوێندنه‌وه‌...
ئه‌وه‌ی به‌دیم کردلێیان :‌
ڕاستی شه‌ویان به‌ئاسانی ناشتبوو
ئه‌ستێره‌ی ماندوی به‌ختیان کوژاند بوو‌...
گریانێکی سه‌رچۆکانه‌یان هه‌ڵڕشتبوو
بۆئه‌وه‌ی له‌به‌یانییه‌کی زوودا،....
به‌خه‌نده‌یه‌کی ته‌نیا پێشوازی له‌ لاشه‌ی ته‌ڕی من وباران بکه‌ن.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

*کۆپنهاگن/دانمارک
20/12/05
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 14.2.06
چیرۆکی ڕۆژی (ڤالانتاین)



ڕووداوی ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی قه‌یسه‌ری(کلاودیۆسی دووه‌م) ڕویداوه‌..قه‌یسه‌ر فه‌رمان به‌داموده‌سته‌کانی ده‌دات که ئه‌وانه‌ی سه‌ربازن بۆیان نییه‌ ژن بخوازن و ده‌بێ بێژن بمێننه‌وه‌ وئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی ئه‌وفه‌رمانه‌ بداته‌وه‌ سزای توندی به‌سه‌ر جێبه‌جێده‌‌کرێت،به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ک به‌ناوی(ڤالانتینۆس)له‌که‌نیسه‌که‌ی خۆیدا ژنی بۆ به‌شێک له‌وسه‌ربازانه‌ خواستووه‌ ،واته‌ له‌یه‌کتری ماره‌کردوون،..کلاودیوۆسی دووه‌م که‌ ئه‌م کاره‌ ده‌بیستێ زۆر‌ توڕه‌و نیگه‌ران ده‌بێت بۆیه‌ بڕیاری له‌سێداره‌دانی قه‌شه‌(ڤالانتینۆس)ده‌دات له‌ڕێکه‌وتی 14-02-270ی زایننی.له‌وڕۆژه‌وه‌یادی ئه‌و‌ڕوداوه‌ بۆته‌ یادی عاشقان وخۆشه‌ویستان.
( CoMmEnT & یادگاری ... )

ڕۆژی عاشقان

گوڵێکی سورو دڵێکی سپی..
نامه‌یه‌کی ته‌ڕی باران و که‌مێک باوه‌شی گه‌رمی خۆشه‌ویستی..
سه‌مایه‌کی ئامێز پاک و جوڵه‌یه‌کی فێنکی گه‌ردون....
هه‌ناسه‌یه‌ک له‌ تینی خۆرو دڵۆپه‌ خوێنێکی شه‌راب
پێشکه‌شه‌به‌ عاشقانی دونیا
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 11.2.06
نهێنییه‌کانی باوه‌ش


هاوڕێێکم که‌دانیشتوی وڵاتی سویده‌ ،جارێکیان پێی ووتم:که‌ باوه‌ش کردن به‌که‌سێک یان ئازیزو
خۆشه‌ویستێک،کاردانه‌وه‌یه‌کی باشی ده‌بێ بۆهۆڕمۆنه‌کانی مێشک وله‌ش،مرۆڤ به‌پێی توانا پێویستی به‌باوه‌ش پیاکردن هه‌یه‌ تاوه‌کو نزیکترین سۆزو گوڕترین ته‌زوی دڵئارامی ببه‌خشێته‌خۆی ،زووزوو ئه‌وباوه‌ش پیاکردنه‌ پێویسته‌ بۆ هێمنی وئاسوده‌یی هزرو گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆش وخرۆشی له‌ش بۆ ئاستی سه‌روو مامناوه‌ندی.هه‌فته‌ی جارێک یان به‌لایه‌نی که‌م مانگی جارێک باوه‌ش کردن گرنگه‌.
هاوڕێکه‌م درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا....:بۆ ماوه‌ی دوو مانگ زیاتر باوه‌شم به‌که‌س نه‌کردبوو هه‌ستم به‌سستی ولاوازی جه‌سته‌م کردبوو..له‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌که‌م بۆ ناو بازاڕ...،له‌کافتریایه‌ک لامدا..بینییم کێژێک به‌ته‌نیا دانیشتبوو..منیش داواملێکرد که‌ کافێیه‌ک وشیرینیه‌کم له‌گه‌ڵ بخوات...دوای ئه‌وه‌ی ڕازیبوو که‌ داوه‌ته‌که‌م قبوڵ بکات و به‌یه‌که‌وه‌ که‌مێک دانیشتینو یه‌کتریمان ناسی..من پرسیارێکم لێکرد..ووتم خانمی به‌ڕێز ئه‌توانم باوه‌شێکت پیابکه‌م؟؟کیژه‌که‌ له‌پرسیاره‌که‌م سوڕماو ..که‌مێک بیریکرده‌وه‌ ئینجاگووتی به‌ڵێ فه‌رموو..ئیتر تێر تێر وتاهێزم تیا هه‌یه‌ باوه‌شم پیاکردو ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌. ئه‌وڕۆژه‌ زۆرشادو خۆشبه‌ختو دڵخۆشبوم وهه‌ستم ده‌کردکه‌ چوستو چالاکانه‌ کاره‌کانم ئه‌نجام ده‌ده‌م......"کیژه‌که‌ش بوو به‌ هاوڕێی له‌چیرۆکی ئه‌م باوه‌شه‌"‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 7.2.06
سه‌فه‌ر له‌ ڕێگه‌ی شوشه‌

له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ ویستم سه‌فه‌ر بکه‌م...،ویستم ئه‌وباڵه شکاوانه‌م کۆبکه‌مه‌وه‌و تا توانام هه‌یه‌ بفڕم...
چ په‌نجه‌ره‌یه‌کی شه‌هوانییه‌ بۆ سه‌فه‌رو ..منیش چ مرۆڤێکی بێ ئه‌زموونم له‌فڕین و کۆکردنه‌وه‌ی شته‌کانم..؟؟
له‌تێڕوانینم بۆ ئه‌و شوشه‌ ئاوییه‌ی ئێواراندا هه‌ستێکی بێ کۆتا ده‌مباته‌ یادێکی ئه‌وسا..ئه‌وسا که‌ تازه‌ به‌تازه‌ فێری ڕۆیشتن ده‌بوم و ده‌که‌وتم...ئێستاش له‌دیوی په‌نجه‌ره‌یه‌کی تردا حه‌زێکی به‌هێز پاڵمپێوه‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆم و هه‌رچی کاره‌ساته‌ به‌جێبهێڵم ،هه‌رچی با هه‌یه‌ لێیان هه‌ڵبێم..په‌نجه‌ره‌که‌ له‌چاوه‌ڕونی مندا خۆی ده‌شکێنێ و منیش له‌ وردبونه‌وه‌ی بۆ کردنه‌وه‌ ،خۆم دروست ده‌که‌مه‌وه‌...{هه‌میشه‌ ئه‌م دیوی په‌نجه‌ره‌ هی خۆمه‌و ئه‌وه‌ش بێزارم ده‌کا ئه‌ودیویش، سه‌فه‌ر خاوه‌نێتی و بانگه‌وازبۆ گه‌شتیارانی وه‌ک من ده‌کا بۆ هه‌ڵهاتن}
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 3.2.06
کاریکاتۆره هه‌ژێنه‌کان


ئه‌و12 وێنه‌ کاریکاتۆرییانه‌ی که‌"دانمارکییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م کاره‌ ئازادی ڕای ده‌ڕبڕینه‌و ،جیهانی ،ئیسلامیش به‌سوکایه‌تی و کفر له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن"... جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه‌و،،بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ له‌ ئه‌وروپا ته‌شه‌نه‌ ده‌کات....تۆ بڵێی جه‌نگێکی نوێی ئاینه‌کان بێته‌ ئاراوه‌؟؟؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 1.2.06
01/02

ته‌مه‌ن ....کورتبونه‌وه‌ی ڕاستییه‌کانه‌...!!
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved