|
ڕۆشنبیری سێکس
***به‌داخه‌وه زۆر که‌من ئه‌و وتار‌و لێکوڵینه‌وه کوردیانه‌ی که‌سه‌باره‌ت به ژیانی{سێکس}ده‌نوسرێن..هه‌رچه‌نده هه‌وڵی تاک وته‌را دراوه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که بڵێین ئێمه‌ی کورد توانایی نوسین یان ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی له‌وجۆره بابه‌ته مرۆییانه مان هه‌بێت،ترسی نوسینی بابه‌تێک له‌سه‌ر ناساندنی له‌شی خۆمان یان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌باره‌ی ژیانی{ سێکس} ترسێکه به ده‌رئه‌نجامی نه‌خوێندنه‌وه‌ی یان فه‌رامۆشکردنی ده‌ستپێده‌کات ...ڕۆشنبیری {سێکس} ده‌توانێت سودمه‌ند بێت بۆ ژیانی پێکه‌وه گونجاندنمان له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی و یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه به‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی کۆنی داب‌و نه‌ریته‌کان....لێره‌دا به‌پێویستم زانی که ئه‌م دوو لینکه که له ماڵپه‌ڕی خۆزگه دا بڵاوکراونه‌ته‌وه دابنێم ،هیوادارم ڕۆژێک بێت و بێ‌ترس وبێ شه‌رم کردن له نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان وبێ گوێدانه هیچ به‌ربه‌ستێک،خوێنه‌ری کورد له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیی نێر و مێ وه‌بێ به‌ش نه‌بێت لهوزانسته پڕ جوان پڕههستهی مرۆڤ.، لینکی ماڵپه‌ڕی خۆزگه.بابه‌تی.1 لینکی ماڵپه‌ڕی خۆزگه.بابه‌تی. 2 ( CoMmEnT & یادگاری ... )
سێ خۆزگه
*خۆزگه... هه‌ندێ له‌خانمه بڵاگنوسهکانی کورد..ده‌رگای {کۆمێنته‌کانیان}دهکردهوهتا بیانتوانییایه ڕای خوێنهرهکانییان تاووتوێ بکه‌ن...خۆزگه!! *خۆزگه... ئه‌و حیزبانه‌مان به‌پێی وشه‌ی دیموکراسی ،دیموکراسی ده‌بوون...خۆزگه. *خۆزگه... دادوه‌ر ڕزگار ده‌ستی له‌کار نهکێشابایهو،کورد ده‌چووه مێژووی داد په‌روه‌ری..:{دادوه‌رێکی کورد جه‌لاده‌که‌ی خۆی له حوکم ئه‌دات}..خۆزگه. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
له‌چی ڕاماوی...؟؟
*****نازانم ،ئه‌وشه‌وه بۆ هاتیته خه‌وم؟...له‌چی ده‌ڕوانی؟له‌چی ڕاماوی..من هیچ شتێکم نییه پێشکه‌شی جوانی و خۆشه‌ویستی تۆی بکه‌م.....من ناتوانم جیهانێکی ئارامت بۆ بێنم....من نه‌خۆشی نوسینم هه‌یه...من ناتوانم هه‌تا هه‌تایه سه‌یری چاوه گه‌شه‌کانت بکه‌م...من بێ دوکه‌ڵی خه‌م ناژیم..بێ سنگی ساردی شه‌وان،هه‌ناسه‌م بۆ نادرێ...من ئه‌و جه‌سته بێزارهم که‌ناتوانم له‌خاچی بده‌م...من بۆ تۆ ناشێم...من به‌جێ ماوم له‌مێژه به جێ ماوم ئێستاش تۆزی ڕابوردو له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه... له‌چی ڕاماوی...؟؟من مرۆڤی خه‌ونه‌کانت نیم..شاعیری شه‌وگاره سوتاوهکانت نیم...من چرپه‌یه‌کی کاتیم دێم بههۆشتدا و دواتر نامێنم..من هه‌ناسه‌یه‌کی په‌ککه‌وتوی ئه‌م گهردونهم هاتوم دواساتهکانم کۆتایی پێبێنم....تا ئه‌توانی خۆت له‌من دور بخه‌ره‌وه..منیش تا ئه‌توانم وه‌ک تارماییه‌ک نزیکی لێوانت ده‌بم،وه‌ک تارماییه‌ک ده‌بمه پاسه‌وانی ڕێگا دوره‌کانت....چاوه‌ڕوانی من مه‌که..من قه‌د به ویستگه‌کان ناگه‌م..قه‌د به‌ئامێزی دێرینی تۆ ڕاناگه‌م.من ته‌نها بۆ ساتێک ده‌ژیم و که‌چی سه‌ده‌یه‌که ماوم،،من به‌جێ ماوم و سه‌رده‌می خۆم ناژیم..من ناتوانم ببمه هاوتای خه‌ونه‌کانت ،ناتوانم ببمه دوایین سه‌یرکه‌ری سهماکانت...ناتوانم بگه‌م به‌تۆ چونکه چرکه‌ساته‌کانی ئه‌م سه‌دیه وه‌ک ئه‌و فیشهکانهن که ته‌نها له‌شی سۆز‌و هه‌ستم تیغ ده‌که‌ن،نهدهمکوژن نهساڕێژیش ده‌بمه‌وه...بۆیه ئه‌ی جوانترین ڕاماوی ئه‌م گه‌ردونه ناتوانم به‌زامی زۆره‌وه خۆشه‌ویستی بنوێنم..ناتوانم به‌ئازاری زۆرهوهدڵت ڕازی بکه‌م... بۆیه هه‌ر هێماێکی خۆشه‌ویستیت بۆ بکه‌م ،بهوخوێنهی کهلهزامهکانم دێته‌خوار ده‌گاته پێش چاوت... بۆڕاماوی..؟؟له‌چی ڕاماوی..؟؟.... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نامه‌ی مناڵان بۆ خوا
زۆرێک له ئێمه که مناڵبوین ،جیهانێکی پڕ له فهنتازیاو گه‌ردونێکی پڕ له پرسیاری سه‌یرمان هه‌بووه،پرسیاره‌کان هه‌ر له‌مناڵییه‌وه دروست ده‌بن ..جاری واش هه‌بووه پرسیار یان ووته‌یه‌ک به‌مناڵی گوتوومانه وه‌ڵامی ته‌واوه‌تیمان وه‌رنه‌گرتووه یان لهووتهکانمان چه‌ندین جار بوینه‌ته جێی داوه‌شان..له‌کاتێکدا جیهانی مناڵ جیهانێکی بێ گهردهو هه‌موو ههڵسوکوهتێک به شێوه‌یه‌کی په‌رییانه دێته ئه‌نجام. لێره‌دا هه‌ندێک له‌وجیهانه پڕ لهفهنتازیاجوانهی مناڵ ده‌خه‌مه ئه‌م بابه‌ته که کۆکراوه‌ی چهندنامهیهکی مناڵێکی بیانییه که بۆ خوایان نوسیه‌وه له‌کتێبی{نامه‌ی مناڵان بۆخوا}که ئازاد به‌رزنجی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی *تۆ چۆن زانیت کهخوایت؟ چارلی *خوایه گیان..هه‌ر به‌ڕاستی تۆ نابینرێیت،یان ئهمهبهتهنها گاڵتهیهکهوهیچیتر؟ لوسی *خوایه گیان.. کێ به‌ده‌وری وڵاته‌کاندا خه‌ت ده‌کێشێت؟ نان *خوایه گیان..تۆ خوای گیانهوهرانیشیت،یان ئه‌وان خوایه‌کی تریان هه‌یه؟ نانسی *خوایه گیان ...بۆ ئه‌و ژنهێنانه چووم وهه‌ردوکیان له ناوه‌ڕاستی کڵێساکه‌دا یه‌کتریان ماچ کرد،قه‌یناکا؟ نیڵ *خوایه گیان...پێش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ شت دابهێنرێ،تۆ ئه‌زانیت که دائههێنرێن؟ چارلز *خوایه گیان...کاتێ که‌یه‌که‌م مرۆڤت دروست کرد ،هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای ئێمه بوو؟ تۆم *خوایه گیان...من خه‌ڵکی ئه‌مریکام،ئه‌ی تۆ خه‌ڵکی کوێیت؟ ڕۆبرت *خوایه‌گیان..باپیره‌م ئه‌ڵێ کاتێک ئه‌و مناڵ بووه،ئه‌وساش تۆ هه‌ر هه‌بوویت.باشه تۆچه‌ند ساڵ به‌ر له‌و هه‌بوویت؟ به‌خۆشه‌ویستییه‌وه..دێنیس *خوایه‌گیان...حه‌زم ئه‌کرد شتێک نه‌بووایه پێی بواترایه گوناه .حه‌زم ئه‌کرد شتێک نه‌بووایه پێی بوترایه شه‌ڕ تیم ئێم..9ساڵان *خوایه گیان..من چاوه‌ڕێی به‌هارم،به‌ڵام له‌وه‌ئه‌چێت هه‌ر نه‌یه‌ت،به‌هه‌رحاڵ له‌بیرت نه‌چێت. مارک *خوایه گیان..بڕواناکه‌م که‌س بیتوانیایه له‌تۆ باشتر خوایه‌تی بکات.به‌ته‌نها ویستم تۆ ئه‌مه بزانیت..به‌ڵام من ئه‌وقسه‌یه ئه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه نییه که‌تۆ خوایت. چارلز *خوایه گیان.. شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره که تۆ هه‌میشه ئه‌ستێره‌کان له‌جێی خۆیاندا داده‌نێیت. جیف *خوایه گیان..بۆچی تۆ له کۆندا ئه‌و ههمووموعجیزهیهت کردووه،که چی ئێستا هیچ موعجیزه‌یه‌ک ناکه‌یت؟ سی مۆر *خوایه گیان...ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تهێشتایه دیناسۆره‌کان قڕیان تێبکه‌وێت،ئێستا وڵاتمان نه‌ده‌بوو.تۆ کارێکی چاکت کرد. جۆناسان ________________ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئاگادارییه‌ک له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتوک
ماڵپه‌ڕی په‌ڕتوک که ماڵپه‌ڕێکی جیاوازه، له ماوه‌یه‌کی ئێجگارکورتداتوانیوێتی چه‌ندین کتێبی به‌نرخ پێشکه‌ش به‌خوێنه‌ران بکات و توانیویه‌تی بوشێوازێکی نوێوه هه‌ڵبژارده‌ی کتێبه‌کان بخاته سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ، بۆیه به پێوستم زانی ئه‌م ئاگادارییه لێره‌دا بڵاوبکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی وهیوای به‌رده‌وامی ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووکه‌وه www.pertwk.com ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک پیرۆزبایی ساڵی نوی له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات و به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه به سه‌دان کتێبی کوردی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌که‌ی خۆی جێده‌کاته‌وه.. کتێبه‌کان بریتین له بابه‌تی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و شیعر و لێکۆڵینه‌وه و ڕامیاری و مێژوویی و فه‌رهه‌نگ و ...هتد هه‌ڵبه‌ته کارێکی هێنده گه‌وره پێویستی به کاتێکی زۆر هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ناچارم به‌ره‌به‌ره کتێبه‌کان بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ری ئازیز.. لێره‌دا به‌گرنگی ده‌زانم سوپاسی به‌ڕێز 'محه‌مه‌د ئه‌مین شاسه‌نه‌م' (به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کوردیکا) بکه‌م که ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو کتێبه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ و منیش له‌لای خۆمه‌وه به‌پێی توانام هه‌وڵده‌ده‌م به‌زوترین کات بڵاویان بکه‌مه‌وه.. دیسانه‌وه ساڵێکی خۆش و ئاسوده بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.. ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووک هی هه‌موو که‌سێکه و هیچ که‌سێکیش خاوه‌نی نیه! به‌هرۆز حه‌سه‌ن... ماڵپه‌ڕی په‌رتووک www.pertwk.com ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ROJ BEER..KURDISH BEER زۆر شاد بووم که ڕۆژێک هاوڕێیه‌کی خوێنکار بوبوه میوانم..له‌وه‌ش زیاتر شادبووم ئه‌وکاته‌ی که له پهڕتوکهکانیم کۆڵییه‌وه له‌پڕ په‌ڕتوکی جوگرافیایی جیهانم به‌رده‌ست که‌وت منیش که‌وتمه گه‌ڕان به‌دوای نه‌خشه‌کان،هاوڕێکه‌م ووتی ده زانم بۆچی ده‌گه‌ڕێت..نه‌خشه‌ی کوردستان...؟وتی بڕۆ بۆ لاپه‌ڕه 42 له‌وێ به‌گه‌وره‌یی نوسراوه کوردستان..،منیش له سه‌رسامیی خۆم خێرا لاپه‌ڕه‌کانم هه‌ڵدایه‌وه به‌ڵێ ووشه‌ی کوردستانم بینی به‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌که ڕاکشابوو ده‌ت وت چاوه‌ڕوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌وه‌رن سنوره‌کانم بۆ بکێشن و له‌م زۆردارانه جودام بکه‌نه‌وه....به‌ڵێ ئه‌و ڕوداوه زۆر دڵخۆشی کردم. ئه‌مڕۆ به‌ڕێکه‌وت لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێتم هه‌ڵدایه‌وه... .له‌م وێببڵاگه .ئه‌م شته‌م بینی که ئه‌م جاره‌شیان جێی دڵخۆشی من بوو. A SIP OF FREEDOM بیره‌ی {ڕۆژ}یه‌که‌مین بیره‌ی کوردییه که‌به ئاڵای کوردستان نه‌خشێنراوه...نۆش ( CoMmEnT & یادگاری ... )
شه‌وی شه‌راب وبه‌فر
شه‌وێک بوو له‌دواساته‌کانی ئه‌م تاراوگه‌یه...شه‌وێک بوو لهفێنکی ئه‌م زستانه سپییه،من و شه‌راب چیرۆکێکی دێرینمان هه‌یه،{،له‌بیرمه کاتێک که هاوکاری باوکمم ده‌کرد بۆ دروست کردنی ئه‌و شه‌رابه پڕ لهسیحره،}من ئه‌وکاتانه‌ی کهشهراب ئه‌نۆشم ئه‌وکاته وا هه‌ست ئه‌که‌م له‌ڕاستییه‌وه نزیکم...به‌فریش بۆ دواجار هاوڕێی دڵۆپه خوێنه شهرابییهکانمه. شه‌وێک بوونزیک له‌ماڵئاوایی و پڕ له داخوازی بۆ ووردبونه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانم به‌سه‌ر لاشه سپییه‌که‌ی زه‌وی. ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|