(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 30.12.05
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 29.12.05
سێ ڕۆژ پێش له‌دایک بونی خۆرێکی نوێ


ساڵێکی دوورو درێژه‌،هه‌موو وه‌رزه‌کانی بۆ من وه‌ک یه‌ک وابوو..ته‌نیا چه‌ند دڵۆپه‌ بارانێک و چه‌ند ته‌زوویه‌کی به‌تینی خۆر نه‌بێ ،که‌مێک ئاسوده‌یی پێبه‌خشیم...ساڵێک بوو ده‌تووت هه‌ربۆ ئه‌وه‌ هاتبوو که‌ ڕه‌شه‌باکان له‌ من توڕه‌بکات و ئاسمانم لێ خه‌مگین بکات ..ساڵێکی پڕ له‌ نامۆبوون و تێر له‌ هه‌ڵوه‌رین..به‌ده‌گمه‌ن ماچی ڕومه‌تی ژیانم ده‌کرد،که‌م که‌م ده‌یخستمه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی شه‌وو ..تۆزه‌ تۆزه‌ منی ده‌برده‌ سه‌ر جه‌سته‌ی سوتاوی خۆشه‌ویستی.
ساڵێک بوو له‌ڕوداوی سه‌یر،چه‌ندین مرۆڤی خسته‌ هه‌ناوی لافاوه‌کان، چه‌ندی تریشی له‌ژێر زه‌ویدا خه‌واند.
خێراترین ساڵ بوو له‌ژیانمدا،که‌چی ئێستا واچه‌ند ڕۆژێکی لێماوه‌، هه‌ر ساته‌و به‌ساڵێ ده‌ڕوات.
زۆر مۆمم داگیرساند،زۆر شیعرو یاده‌وریم نوسی،زۆر به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رمای وه‌رزه‌کانا خه‌وتم،زۆر چاوه‌ڕێی {ئه‌و}م کرد...زۆر زۆر زۆریش به‌تاسه‌وه‌ سه‌یری ڕابوردووی خۆمم کرد.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 27.12.05
ئاهه‌نگی توانه‌وه‌

له‌ و ئاهه‌نگه‌ ته‌نها سه‌مای به‌فر له‌سوتانی ڕۆحم تیێده‌گه‌یشت،له‌و شاییه‌ پڕ له‌جۆشه‌دا ‌ته‌نهاده‌نگی پێی سه‌ماکه‌ره‌کان هه‌رچی بیرو هۆشمی ده‌تاساند...بینیم،ئه‌وم دی که‌چۆن له‌گه‌ڵ یه‌کێکی دی ماچه‌کانی ده‌گۆڕییه‌وه‌..باوه‌شه‌کانی که‌ده‌بوایه‌ ته‌نها بۆ ئامێزی من بکرابانه‌وه‌ بۆ ئه‌وی تری واڵا کردبووه‌وه‌...منیش که‌مێک له‌به‌رزی خۆمم هاتمه‌خوارێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ نه ده‌ ‌مویست سه‌مابکه‌م ده‌ستیم گرت و تا دواهه‌ناسه‌م له‌وسه‌مایه‌ خۆم توانده‌وه‌...له‌و ئاهه‌نگه‌ تێر بۆ خۆم گه‌ڕام..به‌دوای لاشه‌ په‌رش وبڵاوکه‌م گه‌ڕام که‌ له‌گه‌ڵ ئاوازی ئاهه‌نگه‌که‌ له‌ت له‌ت بووبوو... تاوام لێهات که‌گه‌یشتمه‌ ماڵه‌وه‌ خۆم له‌گه‌ڵ ‌شوێن خه‌وی یه‌کێکی تردا دۆزییه‌وه‌.
__________________________
*یۆتۆبۆری ـ سوید


‌‌
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 22.12.05
MERY CHRSTMAS & HAPPY NEW YEAR
for them,for children & poor people.
بۆنه‌کانی کریسمس و هاتنی ساڵی نوێوه‌ پیرۆز بێ له‌
.له‌ مناڵ و هه‌موو دانیشتووه‌ هه‌ژاره‌کانی جیهان



( CoMmEnT & یادگاری ... )
 13.12.05
بڕیارم دا که‌ بچم بۆ ده‌نگدان....

له‌چرکه‌ی دوایه‌مین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆمدا بڕیارم دا که‌ سبه‌ینێ بچم بۆ ده‌نگدان..،ده‌مێکه‌ په‌نجه‌کانم بیری ئه‌و ڕه‌نگه‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌ ده‌کات..ده‌مێکه‌ بڕیاری گرنگی وام نه‌داوه‌..، هه‌رزۆر له‌ مێژه‌ ده‌نگم ئاڕاسته‌ی خواست و ویسته‌کانی کورد نه‌کردووه‌،خۆ له‌به‌ر ڕاگه‌یاندنه‌ کوردییه‌کان ناچم ،له‌به‌ر تکاو نزاکانی سه‌رۆکه‌کانیشمان ناچم..،من بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بچم که‌ په‌سه‌ندی بکه‌م، هیچ نه‌بێ له‌لای خۆم که‌ کوردم و مافی خۆمه‌ بڕیاری چونه‌ ده‌نگدانم به‌ده‌ست خۆم بێت.
نامه‌وێ منه‌تیش به‌سه‌ر هیچ کاره‌ساتێکی کورد بکه‌م ،و بڵێم من له‌به‌ر خوێنی دێرینی شه‌هیده‌کان ده‌چم یان بڵێم له‌به‌ر خاتری گریانی دایکه‌ بێ ڕۆڵه‌کانی ئه‌نفال ده‌چم یان بڵێم له‌به‌ر خاتری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌چم و ئه‌وانه‌ و چه‌ندین خاترو خۆتری تر...من نامه‌وێ لاف گه‌زاف به‌م شته‌ دێرینانه‌ بده‌م ،چونکه‌ ئه‌و کاره‌ساتانه‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزترن که‌ ئێمه‌ بیان که‌ین به‌ هه‌ڵگری هه‌موو بڕیاره‌کانمان،،با ئه‌وکاره‌ساتانه‌ وه‌ک مێژوویه‌کی تاڵی میله‌ته‌که‌مان بۆ نه‌وه‌ی نوێ بخوێنرێته‌وه‌و نه‌کرێ به‌ ئامێرێک که‌ته‌نها له‌کاتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانمان به‌کاریان بهێنین .
من بۆیه‌ ده‌چم بۆ ده‌نگدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ پڕ له‌ خوێن و پڕ له‌ ڕه‌ش و ڕوتییه‌ له‌ هیچ پارچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌......من ئه‌چم به‌ڵام ئایا ئێوه‌ ده‌چن..؟؟ئه‌گه‌ر چوون ئه‌وا ده‌زانن بۆچی و له‌به‌ر چی ده‌چن بۆ ده‌نگدان...؟؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 7.12.05


قاوه‌خواردنه‌وه‌یه‌کی ته‌نیا.....




خۆت ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژارد،که‌ له‌گوێی بێده‌نگییدا بخه‌ویت و ..هه‌ر به‌ده‌ستی خۆت کوشتنی خه‌وی کۆتره‌کانت پیرۆز بکه‌یت،،،به‌ڵێ خۆت له‌ته‌نیایی قاوه‌یه‌کی ڕه‌شدا هێشته‌وه‌..نه‌ت هێشت ترپه‌کانی دڵه‌ په‌شۆکاوه‌که‌ت بگاته‌ ئارامگه‌ی شینیی ده‌ریاکانمان، به‌ڵێ به‌ویستی خۆت بوو که ‌جه‌سته‌ی بێژنگت له‌خڵته‌ی قوڕی یادگارییه‌ کۆنه‌کان بهێڵیته‌وه‌... ته‌نانه‌ت بیرت له‌ وونبونی ئێمه‌ نه‌کرده‌وه‌ ئه‌وکاته‌ی ،بیری خۆت له‌بیری که‌فی تاڵیدا ئاڵاند.؟؟تۆ ته‌نهاترین مرۆڤیت که‌ بتوانێت کڵۆی شه‌کری ڕۆحمان له‌ سه‌ر لاشه‌ی( قرتماخ)بووی ئه‌ندێشه‌ی قاوه‌یه‌کی ڕه‌شدا بتوێنیته‌وه‌،،،تۆ ته‌نهاترین په‌ڵه‌ لانه‌چووه‌کانی زامیت...تۆ ساردو سڕترین شاخی له‌یادچومانیت...تۆ ته‌نهاترین قاوه‌خۆری ئه‌م ئه‌ستێره‌ ناسکه‌ی گه‌ردونیت.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 1.12.05
پێشهاتێک بۆ به‌هه‌شته‌کان

به‌ کوشتنی خۆم له‌ته‌نیایی ماچه‌کان ئۆخه‌ی ناکه‌م،به‌کێشانی دوکه‌ڵی تاراوگه‌ی حه‌زه‌کان ئۆقره‌ناگرم....هه‌تا به‌فر دوا تنۆکه‌ شه‌رابییه‌کانی ده‌بارێنێت و هه‌تا هه‌ناسه‌ی وه‌رزه‌کان تێکه‌ڵ به‌ خوێنی گڕگرتووی ژیان ده‌بێت،من شیعره‌کان ده‌کوژم ویادگارییه‌ شیرینه‌کانی عیشق ده‌دڕێنم...من ناوێرم ده‌ریا بخنکێنم..ناوێرم زه‌وی بوه‌ستێنم ناوێرم کات‌ بلاوێنم...،به‌ڵام من سورم له‌سه‌ر نوسینی وه‌سییه‌ته‌کانی ئاو..من سورم له‌سه‌ر بینینی تارماییه‌کی وه‌نه‌وشه‌یی..سورم له‌سه‌ربۆن کردنی هه‌موو کیژه‌ جوانه‌کانی نێو چیرۆکه‌ خۆشه‌ویستیه‌ شکست بووه‌کانم.
من ئه‌و پلیکانه‌ دوروودرێژانه‌ی کۆتایی ساته‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان ناگرمه‌به‌ر،،،من ته‌نها باز به‌سه‌ر کێوه‌ سه‌خته‌کانی سه‌وزایی ده‌ده‌م ،که‌هه‌وره‌کان ماچی بارانیان پێده‌به‌خشێ...من هه‌ستی ڕوباره‌کان ناشێوێنم ،من ته‌نها وێنه‌ی مانگ له‌شیرخواردنی بۆ شه‌وگاره‌کان ده‌گرم تا له‌جوانی خۆی نه‌که‌وێ......
من نامه‌وێ ڕێگه‌ به‌خۆر بگرم و تیشکه‌ ئاڵتونییه‌کانی بۆ مه‌رامی جه‌نگه‌کانی خۆم به‌کار بێنم،،،من ده‌مه‌وێ له‌خۆم هه‌ڵگه‌ڕێم و چیدی یاخی نه‌بمه‌وه‌ له‌ خه‌ونه‌ به‌به‌هاکانم....من چیتر له‌خه‌ونی کوژراوی داهاتودا هه‌ڵناپه‌ڕم و...با وشکانی ساراکان دامبپۆشێ و له‌ته‌ڕیی به‌ره‌به‌یانێکدا له‌گه‌ڵ شه‌ونمه‌ شه‌رمنه‌کان ڕووت و قوت ببمه‌وه‌...باله‌بیرۆکه‌ی ڕه‌شه‌باکان هێور نه‌بمه‌وه‌و با زه‌نگه‌قورسه‌کانی ته‌مه‌نی به‌ ئاگابونه‌وه‌م خۆم لێیان بده‌م.. با خۆم ده‌رگای به‌رستگاکان بکه‌مه‌وه‌.. باخۆم به‌بێده‌نگی بۆتان بدوێم وتێر بۆ ئێوه‌ بگریم....:من وا ڕێ ده‌که‌م به‌ره‌و ئاسۆی نادیاری ڕه‌نگه‌کان..من پێده‌نێمه‌ نامۆیی ژوره‌سارده‌کان.. گه‌رجه‌نگیش له‌پێناوی به‌هه‌شته‌کان تاوان بێت باهه‌ر ببمه‌ تاوانبار.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved