(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 23.11.05
چه‌ند ڕوداوێکی جیاواز

*ناردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کورد بۆ باشوری کوردستان و باس نه‌کردنی له‌ میدیا کوردییه‌کان.

*هاتنی گۆرانی بێژی تورک (ئیبراهیم تاتلیس) بۆ کوردستان وئه‌وپێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێکرا،ئایا شایه‌نی ئه‌و پێشوازی کردنه‌یه‌؟؟

*دیسانه‌وه‌ ڕاگه‌یندنه‌کوردییه‌کانی کوردستانی باشور هانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن که‌ بچن بۆده‌نگدان ..نازانم بۆچی ئه‌وکاته‌ی که‌ پێویستیان به‌ خه‌ڵک بێت ئینجا باس له‌ گرنگی و ڕۆڵی خه‌ڵک ده‌که‌ن له‌ پرۆسه‌ی سه‌رکه‌وتن...؟؟له‌کاتی تریش دا بایه‌خ به‌وخه‌ڵکه‌ ناده‌ن
که‌ به‌شێک بووه‌ له‌ سه‌رخستنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌ک.

******************************************************

*نوسینه‌کانم زۆر بوون،نازانم چۆن به‌ره‌و ڕووی خۆریان بکه‌مه‌وه‌...؟؟...،نازانم چۆن له‌ناخی هه‌ورێکا کۆیان بکه‌مه‌وه‌و بییان بارێنم به‌سه‌ر لاشه‌ی ته‌نیایی شوه‌گارێکدا..؟؟

*ده‌ستم داوه‌ته‌ کێشانی جگه‌ره‌یه‌کی دورودرێژ له‌ ته‌مه‌نی (که‌وتن)...سییه‌کانم وه‌ک هه‌ورێکی ڕه‌شی زستان ڕه‌ش بونه‌ته‌وه‌.

*‌هاوڕێم نه‌ماوه‌،که‌سم نه‌ماوه‌...نه‌له‌باکوری بیرکردنه‌وه‌کانم و نه‌له‌ باشوری هه‌سته‌کانم.

*بڕیارم داوه‌ نهێنیه‌کانم له‌سه‌ر کۆشی ته‌ڕی ده‌ریاکان بنوسمه‌وه‌.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 17.11.05
ROJ TV






له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا سه‌ردانێکی به‌ره‌و دانیمارک کرد که‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و سه‌ردانه‌ داخستنی که‌ناڵی کوردی (رۆژ tv) بوو که‌ ئه‌م که‌ناڵه‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ وڵاتی دانیمارک ده‌ست به‌ په‌خشکردنی به‌رنامه‌ جۆراوجۆره‌کانی ده‌کات...شایه‌نی باسه‌ ووتوێژه‌کان سه‌باره‌ت به‌داخستنی ئه‌م که‌ناڵه‌ کوردییه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک درێژه‌ی پێدرا.
به‌ڵام ئامانجه‌کانی (ئاردۆگان) نه‌هاته‌دی و له‌ وه‌ڵامێکدا که‌ سه‌رۆکی وه‌زیرانی دانیمارک بۆ (ئاردۆگان) ووتبوی: له‌ وڵاتی دانیمارک ئازادی بیرو ڕاده‌ڕبڕین هه‌یه‌ و ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌لتورو ئاینیش هه‌یه‌ بۆیه‌ به‌هیچ یاسایه‌ک ناتوانم ئه‌و که‌ناڵه‌ دابخه‌م.
له‌کۆتایی گفتوگۆکان ده‌بوایه‌ هه‌ردوو سه‌روک وه‌زیرانی دانیمارک و تورکیا بۆ ڕاگه‌یاندن بدوانایه‌ به‌ڵام (ئه‌ردۆگان) وه‌ک فیشه‌که‌ شێته‌ به‌ عاجزی شوێنی په‌رله‌مانی به‌جێهێشتبوو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ نوسێکی که‌ناڵی (ڕۆژ) له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی دانیمارک ئاماده‌بووبوو.هه‌ر بۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک داوای لێبوردنی له‌ ڕۆژنامه‌نوسان کرد و ووتی (ئاردوگان) به‌ توڕه‌یی شوێنی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت.
بۆیه‌ من ئه‌ڵێم : تاکه‌ی ئه‌م ڕقه‌ تورکییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ میله‌تی کورد و که‌لتوری کورد؟،من کارم به‌ سیاسه‌تی (pkk) نییه‌ چۆنه‌و چی ده‌کات به‌ڵام که‌ کار بگاته‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپاش نه‌هێڵن که‌لتوری کوردی و هه‌ڵڕشتنی ئازاره‌کانی میله‌تێک که‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ده‌ست ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ ئه‌ناڵێنێ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ کاری من و هه‌موو کوردێک ، تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی داخستنی که‌ناڵێکی ئاسمانی کوردی، که‌لتورو ئازادی ده‌ربڕین دابمرکێنێ...،.ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی کوردییه‌و به‌ڕای من (ڕۆژ) به‌ مانایی ڕۆژێکی نوێ واته‌ ئاینده‌یه‌کی نوێ بۆ ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردوستان ده‌گه‌ێنێ.هه‌ربۆیه‌ له‌ باکوری کوردوستان به‌ داپڵۆسینی کورد نه‌وه‌ستاوه‌ هاتووه‌ بۆ ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ووته‌ی (ڕۆژ باش) یش نه‌وترێت.
تورکیا هه‌تا ماوه‌ قه‌د نابێت به‌ وڵاتێکی دیموکراتی ،،چونکه‌ له‌هزری ژه‌نگاوی (ئه‌تاتورک)زیاتر هیچ هزرێک ناکه‌ن به‌ بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان...من زۆر به‌وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک شاد بووم وه‌ زۆریش گه‌ش و پێکه‌نیم که‌ ڕۆژنامه‌نوسێکی کوردی توانی (ئه‌ردۆگان) به‌ (ئکسپرێس) ڕه‌وانه‌ی تورکییای بکات.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 15.11.05
ڕۆیشتن به‌سه‌ر شه‌قامێکی سارددا




به‌سه‌ر شه‌قامێکی ساردو سڕ ڕۆیشتم،په‌نجه‌کانم به‌ ئاسانی له‌ده‌ستم هه‌ڵده‌وه‌رێن..ڕوناکی چراکانیش ده‌یانبه‌ستێ...،تاسه‌ی سه‌رم به‌ر دیواره‌ کۆنه‌کانی ڕابوردوو ده‌که‌وێت...،خشپه‌ی پێکانیشم چۆله‌که‌ خه‌واڵووه‌کانی شار به‌ئاگا دێنن.................بایه‌کی سه‌رشێت مێژووی گه‌ڵاکان له‌گه‌ڵ خۆی کۆده‌کاته‌وه‌،ده‌سته‌ بێ په‌نجه‌کانم کرده‌ گیرفانی خه‌مێکی زستانی..ده‌ستم له‌خۆرێکی زیوی گیربوو...،لێوم له‌ لێوی ئاسمانێکی شوشه‌ شکاو بریندار کرد...:ویستم خوێنی جه‌سته‌م له‌لاشه‌ی په‌ڵه‌ هه‌ورێکی کۆچ کردوو پڕ بکه‌م و وه‌ک باڵدارێکی په‌ک که‌وتوی دارستان خۆم به‌ ئاسۆکانی ژیان بنوسێنم.......ویستم خه‌یاڵی داهاتوی قیژه‌کانم نوقمی لمێکی بێ به‌زه‌یی وون بکه‌م و له‌گریانی به‌خوڕی لافاوه‌کان خۆم توڕه‌ بکه‌م.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 8.11.05
چه‌ند بڕیارێک



بڕیارم داوه‌ که‌ بخاڤم و خه‌ون به‌داهاتووی کۆتره‌کان ببینم...
بڕیارم داوه‌ له‌ پشکۆی عیشق بپرسمه‌وه‌..،بۆوا بێ فرمێسک ده‌سوتێن..؟
بڕیارم داوه‌ له‌سه‌ر سنگی که‌شتییه‌ نه‌گه‌یشتووه‌کان سورمه‌ی ئاڵتونیی کیژه‌کان کۆبکه‌مه‌وه.‌...
بڕیارم داوه‌....بۆله‌مه‌ودوا چیتر ڕووناکی ده‌ربه‌نده‌کان وێڵم نه‌کا،به‌دوای ئاوایی بکه‌وم....
*************************
بڕیار ده‌ده‌م که‌ خۆر له‌سه‌ر شانم دابگرم ،چاوی نوقاوی ئاسمانیش بکه‌مه‌وه‌..
بڕیارده‌ده‌م که‌ به‌رواره‌کان نه‌نوسمه‌وه‌ ،خوله‌که‌کانیش له‌ژێر چاده‌ی چاوه‌ڕوانی بنێژم..
بڕیارده‌ده‌م که‌تابلۆی ماچه‌کان له‌ دیواری ته‌ڕیی لێوه‌کان لێکه‌مه‌وه‌ و به‌روه‌و نهێنییه‌کی ئاڵتر بیانگیرسێنمه‌وه‌ ..
بڕیارده‌ده‌م که‌ دیسان بنوم.....بۆ ئه‌وه‌ی خۆم و شیعر و تاراوگه‌ له‌ خاچ نه‌درێینه‌وه‌.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 4.11.05

ناتوریسته‌کان
naturists

کۆمه‌ڵه‌یه‌کی نوێ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ وڵاتی دانمارک دامه‌زراوه‌ به‌ناوی (naturist danmark) واته‌ کۆمه‌ڵه‌ی (سروشت،ی دانمارک)که‌ به‌ naturists ناوی خۆیان ده‌به‌ن..،ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ (ڕووتی) ده‌سوڕێنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ مه‌له‌وانگه‌و جێی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان..مه‌به‌ست به‌ (ڕووتی) بونیان له‌وه‌دایه‌ که‌ پێیان وایه‌ مرۆڤ ئه‌وکاته‌ی له‌دایک ده‌بێت به‌(ڕووتی)دێته‌ دنیاوده‌یانه‌وێ هه‌ر به‌و سروشته‌ بژین..(ناتوریسته‌کان) ده‌ڵێن :‌ ته‌نها بونه‌وه‌ر له‌م دونیایه‌ که‌ پۆشاکی جل و به‌رگ دابپۆشێ ئاده‌میزاده‌...هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌کتریا ده‌توانێت بێته‌ له‌شی مرۆڤه‌وه‌ له ڕێگه‌ی ئه‌و پۆشاک و جله‌وه‌..هه‌روها باسی سوده‌کانی (ڕووت) بون ده‌که‌ن که‌ چه‌ند به‌سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و په‌نا ده‌به‌ن‌ بۆ ئامۆژگارییه‌کانی دکتۆره‌کانی ده‌رونناسی ئه‌ڵمانی که‌له‌ساڵی 1800 ڕونیاکردۆته‌وه‌ که‌ ئاده‌میزاد پێویستی به‌ (ڕووت) کردنی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش هه‌واو خۆر به‌ری بکه‌وێ..هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌که‌ن که‌ن ڕوتبونه‌وه‌ کارێکی وه‌رزشی به‌سوده‌ که‌ ئارامییه‌کی ته‌واو ده‌به‌خشێته‌ باری ده‌رونیان..یه‌کێک له‌یارییه‌ هه‌ره‌ کۆنه‌کانی یۆنان یاری (gymnastik) که‌ له‌ساڵه‌کانی 776 ی پێش زایین هاتۆته‌کایه‌وه‌ وه‌ gymnosبه‌واتای (ڕووتی) دێت.ناتوریسته‌کان هه‌تا ئێستا به‌چونه‌ده‌روه‌یان نێو خه‌ڵکی و چونیان بۆ سه‌ر ئیشه‌کانیان به‌ ڕووتی به‌کارێکی سه‌خت ده‌زانن به‌ڵام کاریشی بۆده‌که‌ن که‌بتوانن ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌رما پۆشاک بپۆشن... له‌ خه‌سڵته‌کانی تری ناتوریست ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌خواردنه‌وی ماده‌
سڕکه‌ره‌کان و دابڕان له‌ شته‌ هێمنکه‌ره‌وه‌کان وه‌ک ‌کێشانی جگه‌ره‌، وهه‌روه‌ها نه‌خواردنی گۆشته‌.
ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ 700 که‌س زیاتره‌ که‌ پێکهاتوه‌ له‌‌ ژن و پیاو .
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved