|
________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی_______
_________ هێڵێکی وه‌نه‌وشه یی به‌سه‌ر سپییایی له‌شی کێشاو ،له‌به‌رده‌م ئاوێنه بچوکه‌زیو‌ییه‌که‌ی سیمای ده‌مو چاوی خۆی خوێنده‌وه،،له‌شی هێشتا که‌فی ڕابوردوه جوانه‌که‌ی وه‌رزی هاوینی پێوه بوو،،نینۆکی په‌نجه‌کانی تازه به بۆیه‌یی خۆر ڕه‌نگ کردبوو ،قژی ،ته‌ڕایی له باران سه‌ندبوو ،هه‌واش له‌گه‌ڵ ئاره‌زویی ڕۆیشتنه‌کانی ئه‌و ده‌له‌رییه‌وه...هه‌موو سیما‌و ڕوخساری خه‌مباره‌کانیش به‌ده‌رکه‌وتنی شێوه ماسییه‌که‌ی ده‌که‌وتنه بزه‌و ..دۆڕاوه‌کانی سه‌ر مێزی خۆشه‌ویستیش .ورده ورده ماچه‌کانیان له‌ده‌می ئه‌و ده‌برده‌وه.. داستانی له‌شی ،،بیرکردنه‌وه جوانه‌کانی بۆ ده‌ستبازیی ،،چڕینی له‌نجه سوڕماوه‌کان بۆ حه‌زکردنی زیاتری دونیا..گوشینی پێستی خه‌می نێره پیاوه‌کان،،، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری کۆنی دڵه‌ڕاوکێی باڵداره‌کان...هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه له گه‌ڵ که‌سایه‌تیی مێینه‌ی له‌شی تاده‌هات جوانتر ده‌گونجا..تا ده‌هات ڕونتر شانشینی ڕوناکی داده‌گیرساند....._________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی و دوو گۆی مه‌مکی قاوه‌یی ..ئازاره‌کانی بینین ناوبه‌ناو ساڕێژی ده‌کرد..،،.گه‌ردنێکی پڕ له ئه‌فسانه‌ی هه‌ست به بوون ودوو باڵی ناسکی پته‌وی تێر له ئه‌سرین ودیوارێکی پارێزراو له‌پێستی خۆر ئاواته‌کانی له‌ئامێز گرتن ده‌هاته دی. ..(په‌رده‌ی بڵقی ئاو ده‌بووه پۆشاکی ڕوتی ڕاستییه شاراوه‌کانی) ،(ڕه‌شه‌باکانیش ده‌بونه هاوڕێی کۆچه‌کانی به‌ره‌و ویستنی خۆزگه‌کانی ئه‌وین).. ________هێڵێکی وه‌نه‌وشه‌یی_______ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
((چه‌ند سه‌یره ڕۆیشتن به‌سه‌ر ته‌م دا..!!
ژیان ته‌نهایێکه....... هیچ مرۆڤێک یه‌کتر ناناسێت،،، هه‌ر مرۆڤێک ته‌نیایه.)) *(شاعیر‌و ڕۆمان نوسی ئه‌ڵمانی _هیرمن هیسه 1911) ( CoMmEnT & یادگاری ... )
شتێ بۆ پایز بنوسه،، ماڵئاوایی بێ یان نیگه‌رانی بێ،،شتێک بۆ ئه‌و گه‌ڵا زه‌رده ماندوانه بنوسه ،خه‌مێک له هه‌ستی وه‌رین که‌م که‌ره‌وه، دواوه‌رینی دڵه شکاوه‌کان له هه‌ناوی یاده‌گوڵزاره‌کان ببینه ،، کێ ده‌زانێ ... ئه‌شێ ئه‌مه دوایه‌مین وه‌رزی خه‌زان بێت...... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نامه‌وێ....من نامه و‌ێ
من...من نامه‌ێ ماچه‌کانم دوابخه‌م..نامه‌وێ گۆرانیه‌کان به‌کپی بمێننه‌وه، نامه‌وێ نامه‌کان نه‌کرێنه‌وه و قاقاکان مت بکرێن...من نامه‌وێ دیواره‌کان که‌ڕوبێنن،، نامه‌وێ په‌نجه‌ره‌کان به‌سه‌ر قژی به‌هارا دابخرێن...نامه‌وێ ساردی شه‌خته‌کان کارمتێبکا..نامه‌وێ زریان بموروژێنێ ،نامه‌وێ له‌رزینی زه‌وی ڕوتیی خۆمم بۆ ئاشکرابکا،،نامه‌وێ خه‌یاڵی مه‌ستی دورگه وون بووه‌کان بمفڕێنێ. ده‌مه‌ێ وه‌ک ئاو بژیم و وه‌ک ڕه‌نگ بدوێم ده‌مه‌وێ وه‌ک گوڵ هه‌مووساڵێک چرۆ بکه‌مه‌وه‌و وه‌ک فڕینێکی په‌ڕی چۆله‌که‌کان وون ببم... من ده‌مه‌ێ وه‌ک ئه‌ستێره شۆراوه‌کان بۆ شه‌وه‌کان بدره‌وشێمه‌وه. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نیشتیمانی دووه‌م
بۆ ده‌بێ له نیشتیمانێکی سه‌وز هه‌ڵبێین؟؟بۆ ده‌بێ ڕێگاسه‌خته‌کان بگرینه به‌رو هه‌نگاوه‌کانمان هێورنه‌که‌ینه‌وه..؟؟بۆ ئه‌م هه‌موو ڕاکردنه؟؟بۆده‌بێ نیشیتیمانێکی تر هه‌ڵبژێرین که جێگای خه‌ونه تاقانه‌کانی{ ماچه شیرینه‌کانی وڵاتێک} تیابێته‌وه..؟؟ چی بوترێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر باران بریندار نه‌کرێ...؟؟ چی بنوسرێ بۆ ئه‌وه‌ی دواین وشه ده‌زگیرنه‌کرێ...؟؟ چی بکێشرێ بۆ ئه‌وه‌ئ ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌کان سه‌رنگوم نه‌کرێ...؟؟ چێ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان مین ڕێژ نه‌کرێ...؟؟ ئه‌بێ چ شتێک له‌ئێمه نه‌مێنێ بۆ ئه‌وه‌ی دروست بوونه‌وه هه‌بێ...؟؟ ......ئاگادار بن زه‌وی توڕه‌بوه‌و،، ئاسمان چیدی له‌خه‌وه‌زۆره درێژه‌کانی ئێمه ڕۆژ ناکاته‌وه ئاگاداری شاخه‌کان بن چونکه وه‌ک جاران جێی متمانه‌نین و بڕیاری هه‌ره‌س و که‌وتنه‌وه‌یان به‌سه‌ر گه‌وجێتیمان داوه!!ئاگاداری شه‌پۆله‌کان بن و له هێمنی ده‌ریا وردبنه‌وه ،،.چاوه‌ڕوانی کاره‌ساتی زیاتر بکه‌ن..!! گه‌ردون توانای هه‌ڵگرتنی ئێمه‌ی چاوچنۆک نه‌ماوه...وه‌رن ،،وه‌رن هه‌موتان نیشته‌جێی نیشتیمانی دووه‌م بن نیشتیمانێک که له ته‌نیشت که‌ناره‌کانی ڕاب‌کشێی هه‌ست به‌ئارامی ئاو و ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئاسۆ بکه‌یت،، نیشتیمانێک: که‌چه‌ند زۆر بێت ڕێژه‌ی دانیشتووه‌کانی زیاترله‌ناویه‌ک ته‌باو هاوڕێ بن...،ئه‌ونیشتیمانه له‌لای خۆت هه‌یه،ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر کۆشی چۆڵی بیرکردنه‌وه‌کانت بانگت ده‌کات ،پۆشاکی درۆ‌و ڕق و توڕه‌ییت بۆ داده‌که‌نێ و ئه‌یه‌وێ جیاواز بیت،ئه‌یه‌وێ له‌نیشتیمانی یه‌که‌می شکستدا دورت بخاته‌وه... *ئه‌وکاته‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت دایه‌وه ئه‌وکاته ده‌بیته یه‌کێ له نیشته‌جێبووه‌کانی ئه‌م نیشتیمانه،،به‌ڵێ دیسان گرێکان پێویستیان به کردنه‌وه‌هه‌یه ..شاره‌کان پێویستاین به شێته‌کان هه‌یه ،،شاخه‌کانیش پێویستیان به {پێشمه‌رگه‌کان} هه‌یه ... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
من ماوم،،،من هه‌تا ئێستا ماوم که‌ژێکی سه‌ختم بڕیوه ،،من له‌م گوزه‌ره‌ی عه‌شق وا داماوم،من له‌فڕینێکی ئاسایی دا به‌ره‌و که‌ناری دورگه‌کانی ئه‌وین دا به‌جێ ماوم،،من ماوم نه‌مردم......
( CoMmEnT & یادگاری ... )
ماڵئاوایی له هاوڕێیه‌ک...
چ دنیاێکی سه‌رلێشێواوه؟؟...،کۆمان ده‌کاته‌وه‌و لێکمان جودا ده‌کات..تاوێک دڵمان خۆش ده‌کات و تاوێک ده‌مان ڕه‌نجێنێ...هاوڕێتیمان پێ دروست ده‌کات و دواتر دورمان ده‌خاته‌وه له یه‌کدی... هاوڕێکانم یه‌ک له‌دوای یه‌ک له‌به‌رچاوم ون ده‌بن ...ده‌ڕۆن و دورگه‌یه‌کی تر ده‌که‌نه تاراوگه‌ی حه‌زی خۆیان..تاراوگه‌یه‌ک که له‌ئاست ڕه‌شه‌باکانی زستان هه‌ڵده‌له‌رزێ، تاراوگه‌یه‌ک که له بیستنی هاواره‌کانی شه‌پۆله بێ ئاکامه‌کانی ژیان بێ هوده‌یه،،.... وا هاوڕێیه‌کی تر ڕێچکه‌ی دوریی خۆی گرته به‌ر...به‌ڵێ دورییه‌ک له‌خۆی و له‌من ،ئه‌بێ ئه و ساتانه چه‌ند زێڕین بوبێتن که له‌گه‌ڵ چرپه بێ ئاگاکانی ته‌منمان بردبێتمانه سه‌ر؟؟...ئه‌بێ چه‌ند به‌درود و به‌خشنده بوبێتن ئه و پێکه‌نین و ئه‌و گریان و ئه‌و ژان و ئه‌و ڕاستگۆییانه‌ی که له‌نێوانمادا هه‌بووه...؟؟،هاوڕێ ده ئێستا تۆش له‌گه‌ڵ من با یادگارییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی که‌به‌یه‌که‌وه بوین له‌سه‌ر فه‌رشێکی شینی ئاسمان، ته‌ریب به‌ده‌ریا بنوسینه‌وه...،،چونکه ئه‌و شینێتیه له لام به‌مانای به‌رده‌وامی دێت،، هاوڕێ ئه‌گه‌ر بۆ دوا هه‌ناسه‌ش بێ، با وێنه‌کان له‌دڵی هه‌ردوکمان بچه‌سپێ.....ماڵئاوا ماڵئاوا.....له‌یادم نه‌که‌یت پێم بڵێیت {عه‌به گیان}!!! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نوسراوی یادێکی قه‌رسیله‌یی
تۆ ئه‌زانی..؟؟...نا نا هیچ،ویستم شتێک له‌سه‌ر دوو ئاینی جیاواز بنوسم که‌چۆن دوو خۆشه‌ویست له‌به‌ر {ئاین} بۆ یه‌ک نابن ....،تاڕاده‌ێکیش ئه‌م نوسینه له‌و بابه‌ته نزیکه . که‌مێک به شوێن ده‌فته‌ره‌کۆنه‌کانم گه‌ڕام ئه و ده‌فته‌ره یادگارییانه‌ی که له {په‌یمانگای......}ده‌مدایه ده‌ست شۆخه‌کان و تا چه‌ند شه‌وێکیش له‌لایان به‌ئارامی ده‌خه‌وتن..و ئه‌گه‌ر بیانویستایه یادگارییه‌کیان بۆ تۆمار ده‌کردم. له‌نێو ئه‌وانه نوسینێکم دی که له‌ژێر ناوی{نانسی فلوت}نوسرابوو ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بووه له‌سه‌رهه‌موو نوسین و ته‌نانه‌ت ژیانیشم بۆیه به‌پێویستم زانی که‌مێک له‌و یادگارییانه بڵاوبکه‌مه‌وه.....نوسینه‌که: هاوڕێ گیان...له‌به‌ر نه‌بونی هۆگرێک له‌م کاته یادداویه‌داو..حه‌زکردنی ووشه‌کان وخامه‌که‌م به‌دووان حه‌زم کرد ئه‌م په‌رتوکه پیرۆزه‌ی تۆ بکه‌م به‌هۆگرێکی ووشه‌و مره‌که‌بی خامه‌که‌م. پێشکه‌شه به دروستکه‌ری یاده قه‌رسیله‌یی یه‌کان: له‌و ساته سه‌رسورهێنه‌ره‌دا..که نیگاره‌کانت که‌وتنه به‌ردیده‌م وه‌همێک یاده قه‌رسیله‌یی یه‌کانی گه‌ڕانه‌وه که‌نار ده‌ریاکانی عه‌شق ... عه‌شقێک که‌به‌رله‌سه‌فه‌رکردنی...!! هه‌زاران هه‌زار یادی له‌هه‌موو نسیجێکی جه‌سته‌ماندا به‌جێ هێشت..!؟ عه‌شقێک که‌به‌ر له دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو خۆشه‌خه‌ونه‌کانی نفرۆن بوون..له‌مسه‌کانی سه‌ربڕان..ماچه‌کانی ژه‌هراوی کران .. موچوڕکه‌کانی لێ سه‌ندرا... نیوه شه‌وه.... تازه یاده‌کانم خه‌رمانی ناسۆرم ئه‌ده‌نێ! تازه چاوه‌کانم داوای فرمێسکم لێ ده‌که‌ن! سروشت خامۆشه به‌ڵام یاده‌کانم هاواریانه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌شقه سه‌رلێ شێواه‌وه‌م لێ ده‌که‌ن ده‌سا تۆش.... بۆ ئه‌م هه‌موو حه‌سره‌ته به‌شه‌به‌نگه‌کانی خۆردا..نیگاکان بنێره‌وه به‌خه‌رمانی مانگ وئه‌ستێره‌کاندا....چرپه‌کان بنێره‌وه به‌هه‌موو مه‌خلوقاته باڵداره‌کاندا... له‌مسه و ماچه‌کانت بنێره‌وه. 7/04/1998 {ئێواره گه‌شتێک به‌ناو یاده‌کاندا} نانسی فلوت ـــــــــــــــــــــــــــــــ *ناوی {نانسی فلوت}ناوێکه له‌خه‌یاڵی خۆم دامناوه دیاره ته‌نها من و ئه‌و که‌سه به‌م ناوه ده‌زانین. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نان و خۆشه‌ویستی
شه‌وگاره‌کان زۆر درێژن و...مۆمه‌کانیش ته‌مه‌نیان زۆر کورته،نوسینه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن وه‌ک ژماره‌کان بێ کۆتایین...هه‌ناسه ساردی زستانیش تا دێت ،ده‌ست و مه‌چه‌کمان ده‌به‌ستێنێ...ئێمه چیمان ده‌وێت ،له پارچه نانێکی ته‌ڕو له‌باوه‌شێکی گه‌رمی خۆشه‌ویستی زیاتر..؟؟چیمان ده‌وێت....له ماڵێکی په‌ڕی پڕله‌هه‌ستی کۆتره‌کان و له هێلانه‌یه‌کی مه‌ست بۆ شه‌و و خه‌ونه‌کان زیاتر..؟؟چیمان ده‌وێت...له کوچه‌یه‌ک چاوڕوانی، هاتنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانمان بکات و له‌دیوارێکیش تابلۆکانی عیشقمان تیا هه‌ڵبواسرێ زیاتر..؟؟چی له‌م جیهانه‌وێڵه‌مان ده‌وێ..؟؟؟ بۆ ده‌ستمان داوه‌ته یه‌خه‌یی و زۆرانبازی له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ره‌کانی ده‌که‌ین...، که له‌تێک نان تێرمان بکات و موچوڕکه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی به‌شی مانه‌وه‌مان بکات؟؟ ئێمه بۆ له‌م ژیانه یاخین؟؟ بۆ له‌ژێر ئاسمانێک نه‌ژین که ته‌نیا ماچی باران ته‌ڕمان بکاو بۆ له‌تینی خۆری دوای ئه‌وبارانه تێر هه‌مومان باوه‌ش به‌یه‌ک دی نه که‌ین؟؟بۆ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بێ ئومێده له‌یه‌کتری نه‌بورین و دان به‌هه‌ڵه‌ی چه‌وتی ناحه‌زێتی خۆمان بۆ یه‌کدی نه‌نێین؟؟..،،،که ده‌زانین ته‌نیا دڵۆپه فرمێسکێک دوای مه‌رگێکی له‌ناکاو هه‌ڵده‌ڕێژین...که‌ده‌زانین دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له سه‌رکێوی قه‌بره‌کان ،دونیا درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات و کۆتایی به‌ئێمه دێنێت ..، ئێمه‌ش له ژماردنی ونبونی یاده‌وه‌رییه‌کان زیاتر چیمان پێده‌کرێ...؟؟؟ یان له‌نوسینه‌وه‌ی مێژوی ڕه‌شی تاوانه‌کانمان زیاتر ...چیمان بۆ ئه‌نوسرێ..؟؟ یان له کوشتنی خۆمان زیاتر چی به‌یه‌کتریمان پێ پێشکه‌ش ئه‌کرێ؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
دورگه‌که‌م نوێ کرده‌وه ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و هیمه‌تی به‌ڕێز که‌زوان لێره‌وه سوپاسی ده‌که‌م که‌ئه‌رکێکی زۆری کێشا بۆ ئه‌م نوێکردنه‌وه‌یه.هیوادارم که دورگه‌که‌م جێی ئارامی و حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ون و ئێش و خۆشییه‌کانتان بێت.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
|
|