|
له‌به‌ر داواکاری هه‌ندێک که‌س که‌مێک له نوسینه {ئه‌ره‌بیه}کانم لێره بڵاو ده‌که‌مه‌وه*
( CoMmEnT & یادگاری ... )
سانشر بعض اشعاري العربیة هنا * كوردستان * كوردستان أنيقةٌ بحزنها. ورديةٌ بنكباتها. زاهرةٌ بعموميتها. طاهرةٌ بجبالها. بالغةٌ ...بعزها. * هذا الشعر نشر في موقع تیریژ ______________________________________________ الجبال تنادي حشدي** سأصنع من نعومة الثلج الدفء الذي يتناقص من بشرتي سأرتدي الصمت. و احفر في البكاء. باحـثا عن دمعة نشفت على سريري غارقا في رجفة عانقت آلام الليل الجبلي ** سأنزف من الشموع. بكاء النور. وابتسم حرقة. لذوبان الصخور ** في مشيتي... ستبصر تجاعيد قدماي في طريقي... ستصحو رماح الفجر... وتتجه نحو سقوطي ** احبس في جيبي خطة تشبه الانتحار من الما‌ء،،، احمل بيدي قبضة يد أعلنت هزيمة الأزهار لها ** في سطوي... لغرفة شهية الجمال،،،... أركن قتلي... و أجل وصايا الحبر،،،.. على ورقة أدمنت الاحتراق ** نشرت هذه القصیده في موقع الامبراطور
یاساکان
یاساکان ..یاسا،هه‌موشتێ ده‌چێته ژێر باری یاسا..له‌مه‌ولا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بخه‌وین یان ماچ بکه‌ین ده‌بێ ڕه‌چاوی خاڵه‌کانی یاساکان بین.،،هه‌ندێ له‌و یاسایانه مرۆڤ له‌زۆر شتی سروشتی کۆت ده‌کات..هه‌ناسه‌کانی ناوگهرووی هزر کۆنترۆڵ ده‌کات ..، بۆ ئه‌م گه‌ردونه ئازاد نه‌بێت ؟؟یاسایه‌ک ئه‌گه‌ر ناچارم بکات وه‌ک ئامێرێک من هه‌ڵسوڕێنێ نه‌هێڵێ ته‌بابم له‌گه‌ڵ خۆما ده‌نا هیچ !!..یاسایه‌ک هه‌ر من به‌دوای بکه‌وم و یاسایه‌ک نه‌بێت دوای من بکه‌وێت ده‌نا هیچ!!زۆر دوای یاساکانی مرۆڤ که‌وتین ئه‌وه‌تانێ له کوشتن و بڕین و داپڵۆسین زیاتر چیمان به‌دی کرد...من دوای یاساکانی سروشت و پێکهاته‌ی بونی گه‌ردون ده‌که‌وم من سروشتی ئه‌م جیهانه ده‌گرمه به‌ر، یاساکانی مرۆڤیش هه‌وڵده‌ده‌م له‌خۆمیان بکه‌مه‌وه.... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئایا تا چه‌ند ڕاسته؟؟؟ ئێمه واین؟؟؟ لێرهئهم وێنانه ببینه ( CoMmEnT & یادگاری ... )
به‌یه‌که‌وه ده‌ڕۆین
ئه‌وکاته‌ی که دێمه‌وه..... ئه‌بێ به‌ده‌نگی کام گۆرانی بمناسیتهوه...؟؟؟ئه‌بێ له ژێر ئه‌و ئاوازه پڕ موچوڕکانه چه‌ند ماچ له‌سه‌ر لێوی به‌خته‌وه‌ریت بنوسم...؟؟؟ ...،کهدێمهوه له ته‌ڕایی خاک ههڵتدهکێشم و به‌ره‌و هه‌ناسه بێ کۆتاییه‌کانی ئاسمان ده‌ڕۆین .... ئه‌بێ چه‌ند جار له‌ته‌لیسمی ئه‌و ئاوه بڕوانم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ماکه‌ت له‌سه‌ر دڵم به‌دی بکه‌م...؟؟؟ ئه‌بێ له‌کام سرودی به‌یانیانا بانگی تۆ بکه‌م و پاسرییهکانی کام دورگهش هه‌واڵی تۆ بۆ من بێنێ ؟؟؟؟ کهدێمهوه نانی خۆشه‌ویستی له جه‌سته‌ت ده‌بارێنم و پێکه‌نینی شوشه‌یی له‌چاوه‌کانت ده‌ڕوێنم ده‌ڕۆین ئه‌م زستانه به‌ساردی جێده‌هێڵین...ئه‌م جیهانه ته‌نها بۆ جه‌نگ و بڕین کراوه...که‌هاتمه‌وه له‌پشتی که‌شتییه بێ سنوره‌کانی ده‌ریا ڕاده‌کشێین و گوڵێکی نه‌مر له ئامێزمان ده‌که‌ین و تا ده‌ریا دیاره تێر باوه‌ش به‌یه‌کدی ده‌که‌ین. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
گه‌ڕامه‌وه
گه‌ڕامه‌وه بۆ باوه‌شی خه‌مێکی زستانی ،بۆ نوسینی چیرۆکێکی سارد له گوڵ گه‌ڕامه‌وه بۆ بیستنی هاواری دیوارهڕزیوهکانی بیره‌وه‌ری شکست....شکست دوای شکست هه‌ر شکست ...هاتم و خۆم کرد به‌گژ سوتانی ڕهنگهشێتهکانی عه‌شق...کام عه‌شق ؟عه‌شقی شه‌قامه چۆڵه‌کانی ته‌مه‌ن؟؟یان عه‌شقی وێنه لاسه‌نگه‌کانی ژیان؟؟؟ گه‌ڕامه‌وه بۆ ناخی گریانێکی خنکاو له‌نێو چاوما...هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کتێبه‌کان به‌ته‌نیایی بیانخوێنمه‌وه،نۆته‌کانی به‌فر به په‌نجه‌ی خۆم بسوتێنم...هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌درزێکی تری دونیا چێژی ماچێکی قه رسیلهیی بکه‌م..هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باخچه تۆزلێنیشتووه‌کانی جه‌سته‌م بته‌کێنم...ئای چه‌ند ئاسته‌مه...ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌م بۆ خاکی یادگارییه شێواوه‌کانم چه‌ند ته‌نگه ئه‌و ڕۆژگارانه‌م که خۆم و شار‌و ده‌ریاو ڕه‌شه‌با هاودهردو هاوڕێ بین __________________________ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له سوید. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
شه‌وێک له‌جاده‌ی {ئهڤهنین}
ئه‌مشه‌و به‌قه‌د برینی ئه‌ستێره‌کان له ئاها کز ئه‌دره‌وشێمه‌وه به‌قه‌د بێ سنوریی ئاسمان ئه‌مه‌وێ له‌نێو هه‌وره سوره‌کانی به‌فر خۆم ونبکهم ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ بێ نازیی گوڵه باخێکا نه‌کرێمه‌وه،له‌گه‌ڵ نسرمی ههتاوێکا خۆم بسڕمه‌وه ********************************* ئه‌مشه‌و زۆر بێ باکانه شه‌ق له‌شوشه شه‌رابه‌کانی به‌تاڵیی خۆم ده‌ده‌م ،،زۆر زیاتر تنوکی ئه‌شکی پایزێکی به‌جێماو ئه‌نۆشم...به‌دیار تروسکاییه‌کی ڵێڵ له خه‌ون ،به‌دیار ئه‌و هه‌موو هه‌نسکه کۆنه پیرانه‌وه ..چاوه‌ڕێی چی له زستانێکی ساردی بێ گڕی ماچ بکه‌م؟؟؟ *********************************** ئه‌مشه‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم هه‌زار نامه‌ی خۆشه‌ویستیم دڕاند...هه‌زار باوه‌شی گه‌رمی ئه‌وم فڕێدایه ڕوبار..بێ ئاگاداری جه‌سته‌م جێ په‌نجه‌کانی و ماچه سوتاوه‌کانی که به گیانماوه نوسابون.. ههڵموهراندن...هه‌ر ئه‌مشه‌و زیاتر له‌جارێک سه‌رینی حه‌زی خۆم له نوقمی خه‌ونه‌کانی من و ئه‌و لێک جیاکرده‌وه،،باوشم بۆ سه‌رابێکی تۆز لێنیشتو کرده‌وه...هه‌ناسه‌م له ئاوابونی ژیانێکی خۆڵه‌مێشی گیربوو ئیتر ...... ...، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌بێ ئه‌وڕاستییه بزانم که چیتر زه‌نگی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و نابیستم..چیتر ئاوڕ بۆ بانگکردنه‌کانی ئه و ناده‌مه‌وه...چیتر شه‌وێکی دی بۆ ئه‌و نانوسمه‌وه..چیدی سه‌ما بۆ هاتنی گه‌ڵا سه‌وزه‌کانی به‌هار ناکه‌م. . ________________________________________ {جاده‌ی ئهڤهنین/یۆتۆبۆری /سوید} ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نوسینێک
ده‌ستم دایه نوسین و جێی په‌نجه‌کانم له‌سه‌ر ته‌خته‌کلیلی پیته‌کان ده‌رکه‌وت...پرسیارێک زۆر کات خۆی دوباره‌ده‌کاته‌وه...چ شتێک شایه‌نی نوسینه..؟ نوسینه‌وه‌ی ئهوناکۆکییهی نێوان خۆم و ده‌وروپشتم..؟....یان نوسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته نامۆیه‌ی له‌ئاست مرۆڤه‌کانی دی؟هه‌ر له چاپ دانی یه‌که‌م پیت هه‌ست به گومانێکی ئێجگارزۆر ده‌که‌م... گومانێک لهتێگهشتنێکی نا ڕێک لهنوسینهکان.هه‌رله‌یه‌که‌م خورپه‌ی {ئیلهام}ه وهدهکهومه تێکشکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی هونه‌ری ده‌ڕبڕین...ده‌که ومه گیان وشه و ڕسته به‌تاڵه‌کان که‌بۆ خه‌ڵه‌تاندنی مرۆڤ ده نوسرێن...ئه‌شێت منیش وه‌ک هه‌مو مرۆڤێکی گوناحبار زۆر دڕنده‌ییم نوسیبێ زۆر ڕه‌شه‌بام هه‌ڵکردبێ زۆر زریانم هێنابێته ناو ئه‌و کایه‌یه‌ی نوسین. ئێمه به‌شدارین له‌نوسینی چه‌وت و ڕاستی خۆمان ئێمه هاوبه‌شین له کێشانی وێنه‌ی نه‌هامه‌تی خۆمان..منیش وه‌ک ئێوه‌م له‌ئاسمانی به‌رز ده‌ترسم له وتنی ماچێک شه‌وان هه‌زار جار ده‌که‌ومه له‌رزین...منیش له‌و دیمه‌نانه وهڕزدهبم که‌به‌بێ بیرکردنه‌وه نه‌خشه‌ی دروستبونیان بۆ کێشراوه..منیش وه‌ک ئێوه ده‌وستم و زۆر دودڵانه ئاوڕ له جێ پێی خۆم ده‌ده‌مه‌وه...ئاوڕدانه‌وه له ڕابردو پێوستی به ئازایه‌تییه‌کی ئێجگار زۆر هه‌یه...من ده‌نوسم ئێوه‌ش ده‌مخوێننه‌وه.. ڕه‌نگه خوێندهنهوهتان بۆمن بمکوژێ یان زیندوم بکاته‌وه یان هه‌ر له‌شوێنی خۆم وشکم بکات...من بۆ باڵای درخته‌کان نانوسم من بۆ دوریی زه‌وی له خۆر نانوسم من بۆ تێشکانی دڵه‌کان ده‌نوسم بۆ هه‌ره‌سی لاشه برینداره‌کان ده‌نوسم من بۆ ڕوخانی وره‌ی ژیانبون ده‌نوسم..... ئه‌گه‌ر منتان خوێنده‌وه با لێوه‌کان نه‌تۆرێن له‌یه‌ک دی با به‌رکه‌وتنی ئهوتهزووه بارگاوییه‌ی ئه‌وین له‌ناوتاندا هاتوچۆبکا..من ده‌نوسم ئێوه‌ش ده‌مخوێندنه‌وه،..،،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بنوسن ئه‌وا له‌گه‌ڵ ڕونی ئاو‌و تێری چاو بۆ خه‌و ئه‌تان خوێنمه‌وه..... پێش ئه‌وه‌ی بنوسن سهرخهنهسهرینهکهتان بیر له‌وهه‌موو نائاساییه‌ی ژیان بکه‌نه‌وه...بزانن شه‌و به‌بێ نوسین سه‌ر نانێینهوه؟؟!! .... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئا‌ڤێستا هاتوم بۆ دیتنی ئه‌م بوکه‌ڵه مرۆییه...که‌پێده‌که‌نێ هه‌موو دونیا ده‌که‌وێته خۆشی وکامه‌رانی،،، که{گغهوبڤه}ده‌کات واده‌زانی به‌زبانی ئاسمان ده‌دوێ و که له‌شوێن خۆی سه‌ما ده‌کات...له‌ده‌رگای زه‌وی ده‌دات و هیوای به‌هاتی زیاترمان بۆ ده‌خوازێ........ هاتوم بۆدیتنی ئه‌م بوکه‌ڵه‌یه،،ئه‌م ڕۆح په‌ره....ڕه‌نگه هۆی خه‌نده بزێوه‌کانی ببێته مایهیڕزگار بونمان له ونبونی ماناکان و نه‌مانی هیواکان .......ده‌ڵێن زارۆک کاتێک کهئهخهوێت و پێئه‌که‌نێ ئه‌وا له‌گه‌ڵ په‌رییه‌کانی ئاسمان گه‌مه‌ده‌کات..... ئاواته‌خوازم ماچه‌کانی ئێمه‌ی نوقم بوو له‌وهه‌موو ڕوبارهدرێژانهی گوناه و ترس و ڕق و بێ به‌زه‌یی قبوڵ بکات. ______________________ سوید_یۆتۆبۆری ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|