|
کۆشێکی تر
ده‌مه‌وێ ڕابکه‌م...له‌م گه‌ردونه شێواوه نه‌مێنم..ده‌مه‌وێ پێ کانم له‌گوناهه کانی زه‌وی لێکه‌مه‌وه‌و باڵه‌کانم ببه‌خشمه ئاسمانێکی ساوا ... ده‌مه‌وێ پڕ به‌ترسی شه‌وو تێر له‌خه‌می ئێواران ...ون ببم. ده‌مه‌وێ ڕابکه‌م..تاده‌گه‌مه واده‌ی کۆتایی بوونی{نه‌بون}.... ده‌مه‌وێ ئه‌وباخچه سه‌وزانه‌ی که‌گوڵی سور ئارایشتی خوێنی بۆ کردووه..جێبهێڵم. ده‌مه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و جاده ڕه‌شانه‌ی که‌به{قیری} قین دروست کراون ڕابکه‌م.. ده‌مه‌وێ باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گڕه نه‌کوژاوه‌ی جه‌نگه‌کان بنێم...تا کێڵگه‌کانی حه‌زی خۆم نه‌وه‌ستم ڕابکه‌م ڕابکه‌م تاده‌گه‌مه ئارامیی زه‌وییه‌کی تر...ڕابکه‌م ..تاده‌گه‌مه کۆشی هێمنیی وڵاتێکی تر. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
قسه‌وباس....
باس باسی ده‌ستوره‌و له‌وه ئه‌چێ کورد { ده‌سکه‌توریێکیش} وه‌رنه گرێ.. توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به نێربازی له{هه‌ولێر} ده‌کرێ و که‌چی له‌هه‌مووجیهان ئه‌وشته{شازانه}هه‌یه و ڕه‌خنه‌وباسیشی لێوه‌ده‌که‌رێ... به‌ڵام شکات له‌خاوه‌نی ڕه‌خنه‌کان ناکرێ. باسی پشتگیری کردن دگه‌ڵ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێ که‌چی له10که‌س زیاتر پشتگیری لێ ناکه‌ن.. باسی مافی ئافره‌ت ده‌کرێ..که‌چی پێشێل ده‌کرێ و... پێده‌نێنه ناوه‌کانیان وبه‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندوێتیان ده‌ڕۆن. باسی 9662 زمانی مرۆڤ ده‌که‌ن ..که‌چی زمانی کۆنی کوردیش له‌هیچ ئامارێکی ئه‌و زمانه‌مرۆڤایه‌تییانه په‌سه‌ند نه‌کراوه.. باس له‌وه‌ده‌که‌ن..که‌جیهان پێشکه‌وتووه‌و دونایای گه‌وره بۆته دێ یه‌کی بچوک..که‌چی کورد ماڵی خۆی داخستووه‌و هاموشۆی که‌س ناکات...!!! باسی زۆر شت ده‌که‌ن..که‌چی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کورد ناکۆکه..!!ناڕێکه..!!ناشیاوه...!! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئه‌ی {من}... بۆم بنوسه ئه‌گه‌ر دڵت له ڕه‌شه‌باکان ڕه‌نجا بۆم بنوسه گه‌ر باخچه‌کان له‌سه‌وزی تۆران و چیمه‌نه‌کان مین ڕێژ کران بۆم بنێره ڕه‌خنه‌و گازنده‌کانت له‌م دنیا بێ ئابڕووه.. له ده‌رونی ڕه‌شی ڕۆژگاره‌کان بدوێ و...له خه‌می شینی ئاسمان بگری... ئه‌و شه‌وانه دامه‌گیرسێنه که‌به تۆزی نیشتوی ماچه‌کان واکه‌ڕوو دێنێ... ئه‌و به‌یانیانه‌مه‌شێوێنه که به‌تیشکی سۆزی هه‌تاو پێده‌که‌نن.... بۆم بدوێ...پێم بێژه،،،دوای من چۆن زه‌وی به‌ده‌وری خۆرا جارێکی دی سوڕا؟؟ چۆن په‌ستانی خوێنی عاشقان له مه‌رگی باوه‌شه‌کان سوڕما؟؟؟ چۆن ڕقی ئاوه‌کان له به‌رده‌م دره‌ختی هیواکان به‌لافاوێ خنکێنران؟؟؟؟ بۆم بدوێ .....ئه‌ی{ من} ئه‌ی {منی پڕ گوناه و تاوان... }.................... له‌بیرم دێ رۆژێک گوڵه‌کانم له‌قه‌دی خۆشه‌ویستیان لێکرده‌وه.. له‌یادمه ..ساته‌کانی ئامێزبونی دوو جه‌سته‌ی په‌رۆش بۆیه‌کدیم شێواند... بۆم بنوسه...ئه‌ی {من}دوای من کێ تاوانی نوێی هێنایه‌کایه‌ی ئه‌م زه‌ویه خه‌مباره‌مان؟؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
بۆدایکم..
له‌مێژه‌ئه‌م وشه کۆنانه‌م بۆ داناوی...له‌یه‌که‌م ڕیز به‌ندی کۆنترین نوسراو و.. له‌مناڵێتی خۆر‌و..له‌هه‌تیوی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان ئاسمان و زه‌وی.... دایه....له‌مێژه ویستومه ئه‌وناوه‌ی پڕ له خوناوت له‌تاریکی جلی گه‌ڵاکانی خه‌مه‌کانت ده‌رکه‌م..... له‌نیشته‌جێبو‌نی یه‌که‌م هۆز له‌تاراوگه‌ی ئه و‌ین و له‌مه‌رگی یه‌که‌مین کۆرپه‌ی ماچ........ دایه...تۆ بۆ له‌باتی ده‌ریاکان ده‌گریت؟؟؟؟!!!!تۆبۆ له‌جیاتی هه‌وری زستان ئه‌قیژێنی؟؟؟!! دایه تۆ له‌سۆراخی هاتنه‌وه‌ی که‌شتییه ونبووه‌کانی ته‌مه‌ن گه‌ڕێ..،، من ده‌مێکه نوقمی عومری کۆشی تۆ بوم. دایه له‌مێژه....هه‌ر پێش له‌دایکبونی به‌فرو..دوای مردنی خه‌ونه‌کان... من نینۆکی ڕه‌شه‌باکانم شکاند‌و چه‌پۆکی شۆسته‌کانی چاوه‌ڕوانیم ته‌زاند.. دایه....تۆ بۆ له‌باتی قڵیشانی خاک خۆت وشک ده‌که‌یت و له‌نێو درزه تینوه‌کانه‌وه ده‌ناڵێنی.. دایه تۆ بۆ له‌بری قه‌ده‌ره‌کان بجه‌نگێی..؟؟؟ دایه له‌مێژه بڕیارم دابوو بێمه‌وه‌لات وه‌ک جارانی مناڵیم... بێمه‌وه..جه‌سته‌و دڵه وردیله‌که‌م له‌به‌رده‌م باوه‌شی عه‌تری گه‌رمت..وه‌ک شاخێکی به‌سته‌ڵه‌ک بتوێمه‌وه..بتوێمه‌وه. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
خۆشه‌ویستی؟؟ له‌ژێر خۆشه‌ویستی...چی هه‌یه؟؟؟؟؟!!!! چی له‌پشت دڵ نوسراوه؟؟؟؟؟ چۆن ڕوخساری ڕوومه‌ت به‌ووشه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌گۆڕێ؟؟؟ به‌ته‌زوی کام نیگااشێوه‌ی له‌ش دائه‌گیرسێ؟؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
کوشتیانم!!*
ئه‌یانه‌وێ به‌درۆ بژیم و...به‌دزی خه‌ونه‌کان بخاڤم.. ئه‌یانه‌وێ له‌تاریکی کوشتنا بمگوشن و..له‌داڕزانی جنێوه‌کانی جه‌لادا بمشۆنه‌وه.. ئه‌یانه‌وێ له‌په‌یکه‌ری بێ ده‌نگی خۆم به‌شکاوی به‌جێمبێڵن..،،، ئه‌یانه‌وێ وه‌ک خۆیان بێ ناو‌و بێ شوێنم بکه‌ن وه‌ک ڕابردویان بێ هه‌تاوو بێ مێژووم بکه‌ن،، ئه‌یانه‌وێ له‌خۆمم بکه‌نه‌وه‌و وێنه‌کانم بسوتێنن و..پێکه‌نینه‌کانم بوه‌ستێنن .. ئه‌یانه‌وێ له‌دوباره‌ی مردن بمتوێننه‌وه و..له‌خامۆشی دورگه‌کان ته‌نیام بکه‌ن ئه‌یانه‌وێ له‌ده‌ستی ڕه‌شه‌با بمفڕێنن و..له‌نه‌مریی شاخه‌کان جودام بکه‌ن ئه‌یانه‌وێ له‌نمه‌ی باران بترسم و...له‌هاژه‌ی ڕوبارڕاچڵه‌کم... ئه‌یانه‌وێ له‌ساته‌کانی بێهوده‌یی وێڵم بکه‌ن.. .........و له‌دره‌ختێکی بێ به‌را له‌خاچم بده‌ن. *بۆ‌ئازاری کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات نوسراوه ( CoMmEnT & یادگاری ... )
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ئێمه‌ی بلاگنووسانی کورد، وه‌ک نیشانه‌ی هاوده‌نگی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان و دژ به كوشتاری دڕندانه‌ی هاونیشتمانییه‌کانمان، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 16ی گه‌لاوێژ، هاوكات ده‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی شاره‌كانی كوردستان ، ناوی بلاگه‌كانمان ده‌گۆڕین بۆ (بژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان). داخوازییه‌كانیشمان ئه‌وانه‌ن: - ئازادیی بێمه‌رجی ئه‌وانه‌ی له ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستاندا به‌ندكراون. - ناساندن و دادگاییكردنی تاوانباران. - چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کان، كه تاوانبارانی سه‌ره‌كیی نائارامی و سه‌ركووتكردنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كوردستانن. -به ره‌سمی داوای لێبوردنكردن، له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه، له خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵیی خه‌ڵكی بێ‌تاوان.- وه‌بیر هه‌موولایه‌کیشی دێنینه‌وه ، كه خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد، نابێ به هیچ بیانوویه‌که‌وه سه‌رکوتبکرێ ، ده‌نگ هه‌ڵبرین و مانگرتنیش، مافی یاسایی‌ی هه‌ر مرۆڤێكه!.! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
خۆپیشاندان...
شاری سلێمانی به گه‌نج و ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندانییه‌وه به‌نیازه..بۆ پشتگیری براکانیان له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خۆپیشاندانێک سازبکه‌ن هاوڵاتی ( CoMmEnT & یادگاری ... )
نانسی فلوت)2*
خۆت له‌بۆنی خۆر ونبکه‌و له‌باڵای دارێکی بێ به‌ردابحه‌سێره‌وه خۆت له‌دیواره‌کانی هه‌ناسه‌ی ڕه‌شی زستان بنوسێنه و ڕه‌شه‌بایه‌ک له‌ماچ بۆ شه‌قامه چۆڵه‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵکه.....،تۆ....تۆ!! تۆ...له‌و ویستگه‌یه‌ی که‌قه‌ت باران ته‌ڕی ناکات..چاوه‌ڕێکه! تۆ...له‌وچیمه‌نه‌ی که‌سپیێتی به‌فر ده‌رونی زه‌ردکردووه...بڕوێره‌وه! .....له‌وێ ناخی دوریت بچه‌قێنه‌ره سه‌ر ڕومه‌تی خاکی پڕ مه‌ستیی .........له‌وێ...به‌ڵکو باوه‌شه‌کانت به‌رخه‌وێکی دروست بوون بکه‌ون تۆ..له‌وێ له‌سه‌ر هێڵه‌ته‌ریبه‌کانی ئاسمان به‌زه‌وی و له‌نێو هه‌تیویی مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌ڤینداری..نزاکانت له‌ئه‌فسانه ده‌رکه‌و ئومێدێ ببه‌خشه به‌سه‌راب.. تۆ له‌وێ................. له‌وێ..دڵۆپێ خوێن بپرژێنه بۆ نێو ده‌می شه‌راب خۆرانی پیریی . ( CoMmEnT & یادگاری ... ) |
|