(vol.2)...alan pary´s blogge مافی نیشته‌جێبوون وێران کراوه‌بۆ
 پێداویستیه‌كان

بابه‌تی پێشتر

بابه‌تی بڵاوكراوه‌م ‌له‌شوێنیتر

ئه‌رشیڤ

وێنه‌کانی دورگه‌
www.flickr.com

ئامارو سه‌ردانی مێوانه‌کان
 •


 29.7.05
کورد به‌چی به‌ناوبانگه‌؟
له‌گه‌رمه‌ی ئیشا بوین..ئه‌وبراده‌ره‌ کورده‌ی ڕۆژهه‌ڵات که‌به‌یه‌که‌وه‌ کارده‌که‌ین پرسیارێکی سه‌یری لێکردم گوتی ئه‌وه‌ کورد به‌چی به‌ناوبانگه‌؟..بۆستن..{.براده‌ره‌که‌ له‌ته‌مه‌نی 7ساڵانه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ ده‌ژیت که‌منیش تیایدا پێکی غه‌ریبی ئه‌نۆشم،،بۆیه‌ له‌زۆر شتی کورد ئاگادار نه‌بوو...}بابێنه‌وه‌ سه‌رباسه‌که‌مان..منیش وتم مه‌به‌ستت چییه..؟گوتی یانی کورد زیاتر له‌چ بوارێکی ژیان لێهاتووه‌ له‌ بواری پزیشکی؟یان له‌کاری ئه‌ندازیاری؟..یان کوردله‌بواری پسپۆڕیدازۆرن؟.منیش وتم براکه‌م کورد {شاعیری زۆره‌}...به‌خه‌نده‌یه‌کی په‌رۆش بۆباسه‌که‌ وتی شاعیر؟ چی له‌شاعیر بکه‌ین؟وتم بۆ ؟گوتی ئاخیر کواباوی شیعر ماوه‌؟کێ ئێستا شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌پیره‌کان....؟
وتم کورد ئه‌نوسێت بۆئه‌وه‌ی زامه‌کانی له‌یاد بکات و..ئه‌وه‌تا شاعیرمان هه‌یه‌ شیعره‌کانیان بۆچه‌ند زمانێک وه‌رگێڕاوه،‌یانی
تۆ پێت وایه‌ ئه‌وهه‌موو شاعیرانه‌ له‌به‌لاش شت ئه‌نوسن وه‌ ‌بێ هیچ ئامانجێک نوسینه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.؟گوتی ئێستا بواری باشتر ڕه‌خسراوه‌ وه‌ک بواری{ ته‌کنه‌لۆژیاو کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت}ئیتر باسه‌که‌مان بڕا چونکه‌ ئیش زۆربوو!!!
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 26.7.05
تف
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌تاریکی خۆیان نه‌که‌وتون و گه‌ردون خوێناوی ده‌که‌ن.........
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌کوشتنی خونچه‌یه‌ک و پێ ده‌نێن به‌سه‌رلاشه‌ی برینداری گوڵه‌گه‌نمه‌کان.....
بۆ ئه‌وانه‌ی خۆرهه‌تاو زیندان ده‌که‌ن و قژی په‌نجه‌ره‌ی ئاسمان ده‌وه‌رێنن ....
بۆ ئه‌و مێشک ژه‌نگاویانه‌ی که‌ ڕه‌زی ڕه‌نگه‌کان ده‌سوتێنن..،،
بۆ ئه‌و که‌ڕووییه‌ی که‌هه‌ڵدێ ‌له‌ژێرچڵی دره‌خته‌په‌مه‌ییه‌کان...
بۆ ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی که‌ له‌مه‌چه‌کی چه‌قۆو تفه‌نگ وقامچی ئه‌نیشێ..
بۆ ئه‌وچه‌پۆکه‌ دواکوتووانه‌ی که‌ له‌ڕێڕه‌وی دوو دڵداردا ده‌درێن
بۆ ئه‌وانه‌ی ئاو ده‌وه‌ستێنن و له‌پی خاک ده‌قڵیشێنن...
تف....تف....تف....تف.....تف....تف....تف....
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 23.7.05

...... بۆ جه‌لاده‌کانی گه‌ردوون
مرۆڤایه‌تی......؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ مرۆڤایه‌تی .......
جه‌لاده‌کان بووه‌ستێنن..
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 22.7.05
کورد خه‌مباره‌
ملوانکه‌و هه‌موو گه‌لی کورد خه‌مباره‌و دانشتوانی ئه‌م مه‌نفایه‌ش {بڵاگئاوا} له‌کزیداواخه‌ریکه‌ کاڵ ده‌بنه‌وه‌..

ئه‌ڤین یش تازه‌ به‌بیرمان ده‌خاته‌وه‌ که‌ ئه‌ڤین ناوهێشتا ماوه‌.بیر ده‌که‌مه‌وه‌ ... ئێمه‌ی مرۆڤی کوردی چۆن توانای هه‌وکردنی ئه‌و هه‌موو خه‌مانه‌ین..‌..خه‌می بێ شارو بێ وڵات و بێ ناونیشان و بێ{.....}. ئێمه چۆن توانیمان ئاوا له‌ژێر پۆستاڵی دوژمنه‌کانمان خه‌ون و شایی و به‌زم بگێڕین؟..ده‌زانم کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ..له‌وپه‌ڕی ناخۆشیدا گۆرانی ده‌چڕێت و له‌دڵته‌زێنترین کاره‌ساتیشدا هه‌رسه‌مای ئومێدی ده‌کا.ئه‌مه‌ کارێکی پۆزه‌تیفانه‌ی ئێمه‌یه‌..که‌ بتوانین به‌سه‌ر خه‌مه‌کان زاڵ بین بتوانین گه‌لێکی وێڕای داگیرکردن و وێران کردنمان بتوانین خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێواری گریانه‌کانمان دروست بکه‌ین
په‌رته‌واز ه بونمان..گۆشه‌گیریشمان له‌نێو ژوره‌تاریکه‌کانی بیری ناوچه‌گه‌رێتیمان له‌گه‌ڵ یه ک نه‌بونی خۆمان له‌ناوخۆمان کارێکی نیگه‌تیفانه‌ی ئێمه‌یه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
با تنۆکه‌ خوێنه‌کانمان بسڕینه‌وه‌..با ده‌ستی ناپاکی بشۆین با دوربین له‌ کوشتنی خۆمان
ئه‌مه‌ فه‌توانییه‌ ئه‌مه‌ فه‌رمانیش نییه‌..ئه‌مه‌ ئه‌رکی نیشتیمانێتی خۆمانه‌ که‌ ته‌ بابین که‌یه‌کسان بین که‌ هاومه‌رگ بین له‌پێناوی یه‌کدی..
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 20.7.05
نه‌نه‌ په‌ری

شۆسته‌ سارده‌کانی شه‌وو ده‌نگی بێ ئارامی ماچ و ئاوازی خنکاوی ده‌ریاکان
...
به‌قه‌د ڕه‌نگی )شیللک) بۆنی هاتنه‌وه‌ی لێ ده‌هات
به‌قه‌د گه‌رویی ته‌ڕی قامیشی (پانفلوت)ه‌کان..خۆشه‌ویستی لێ ئه‌تکا..
ده‌رده‌سه‌ریی ڕۆژگاره‌کان و .ماندویی لاشه‌کان به‌سه‌ر هه‌نسکی جه‌نگ و ترسی ئاوێنه‌کان له‌ دواڕۆژی ده‌مو چاوه‌کان...
به‌ئاسته‌م نزاکانی ده‌گه‌یشتنه‌‌ مه‌له‌کوتی باکان...به‌ئاسته‌م زه‌نگی فڕینی خه‌ونه‌کان له‌باڵه‌ سپیه‌کانی ده‌زرینگا...،
به‌قه‌د هه‌ناسه‌کانی خاک متمانه‌ی ده‌به‌خشییه‌ گیانی مرۆیمان..
به‌قه‌د ته‌وژمی گیا تێکه‌ڵ به‌باران ئومێدی مزگێنییه‌کانی یه‌ک بونی جیهان ی ده‌دایه‌ به‌ر گوێمان..
...چاوه‌کزه‌کانی له‌چه‌رچه‌فی ئاسمانا ڕاخرابوون
به‌قه‌د ئه‌سرینی قه‌تره‌ شه‌رابییه‌کان..خوماری عه‌شقێکی بابردوی ده‌ڕشت...
.........
به‌قه‌د سێبه‌ری ده‌نگ
به‌قه‌د ئاویی ئاو
به‌قه‌د هه‌ناسه‌ی ڕه‌نگ
تا ده‌هات ...شه‌هوه‌تی ژین و له‌زه‌تی مردن بۆ گه‌ردوون جوان ده‌کرد
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 19.7.05
dark will go...,in wihte lighte ..?
i dont think so.......
dont...
dont look back away.
(keane)
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 15.7.05
کیژێکی ڕه‌ش پۆش
قاچه‌ برۆنزییه‌کانی هه‌ر له‌ ڕۆخی لم ده‌چون
دانیشتنه‌که‌ی له‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی ماندوو هیلاک به‌ده‌ست ئاسمانێکی
پڕ له‌ دوکه‌ڵ و تۆخ وه‌ک ترس.ده‌رده‌که‌وت...دیار بوو ئێستا له‌ که‌نار ده‌ریای شه‌که‌ت هاتبووه‌وه‌...
چاوه‌کانی ڕه‌نگی شینی له‌دۆلفینه‌ پاشماوه‌کانی لافاو دزیبوو...
به‌ شێوه‌یه‌ک پێ ده‌که‌نی...قاقای نه‌ده‌گه‌یشته‌ هیچ نزیکییه‌ک ...
ده‌ستی..مه‌چه‌کی..ڕومه‌تی.. گه‌ردنی..مه‌مکی.. کتێبه‌که‌ی بن ده‌ستی..هه‌موو ئه‌وانه‌ خه‌میان لێئه‌تکا...هه‌نسکی دودڵییان لێ ئه‌ڕوا
.....
له‌ودیو خه‌ونی به‌هار کیژێکی ڕه‌ش پۆش به‌خوماریی زامه‌کان، کتێبی هه‌ره‌س هێنانی وڵاتێکی..
بێ باکی ده‌خوێنێته‌وه:
له‌ودیو ڕۆشنایی مانگێکی دیل به‌ شه‌و...،شه‌و له‌ مه‌ست بونی خۆی ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌‌
لاوه‌کان ده‌ست بازی شه‌وه‌زه‌نگیان له‌بیر‌چووبووه‌وه‌‌...
پیره‌کانیش....سپی..سپی..سپی ئه‌کوژانه‌وه‌...
ڕێگاکانیش له‌ڕێبواران ده‌به‌سترانه‌وه‌....
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 13.7.05
ئه‌وان کورد نین
هه‌ناسه‌ی خوێناویی ئه‌وان له‌ گه‌روی ئێمه‌ی بێ ده‌نگدا وا له‌ کپبونی ژینا،به‌کوشتن ده‌مانناسێنن ئێمه‌ گوناحبارین ده‌رحه‌ق کوژراوه‌کان ئێمه‌ ده‌ژین و ئه‌وان به‌ دڕنده‌ ترین شێوازی مه‌رگ له‌ناومان ده‌چن
...ئێمه‌ نه‌فرمێسکمان ڕشت نه‌ هاوارمان کرد نه‌ وتمان نه‌خێر،،،!!ئه‌و هه‌موو کوشتنه‌ بۆ؟ له‌پێناوی چی؟ ئێمه‌ بۆ خۆمان ده‌کوژین؟له‌پێناوی ئاین؟...ئه‌وان له‌ ئاینی چه‌قۆو له‌ دڕنده‌یی تاریکی ده‌ژین...ئێمه‌ تاکه‌ی بێ هه‌ڵوێست بین له‌ئاست کوشتنی خۆمان....،ئه‌وان ئێستاش له‌ ئه‌شکه‌وته‌کانی جه‌هاله‌ت هه‌ناسه‌ له‌ئاسمانی بێ هه‌ورمان ده‌دزن.ئه‌وان کورد نین ئه‌وان هه‌رگیز له‌نه‌وه‌ی مێد و زه‌رده‌شتی نین....ئه‌وان له‌ئێمه‌ نین...باچیتر جێیان بۆ شاد نه‌که‌ین باچیتر له‌ناومان زینده‌گی نه‌که‌ن...بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌...
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 12.7.05
کوردو خوێنده‌واری
کورد تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی خوێنده‌وار بێت؟...کورد ئه‌وه‌نده‌ی که‌یفی به‌به‌زم و شایی دێت که‌یفی بۆ خوێندنی کتێبێک دێت؟....ئایاکورد که‌سێکی زیره‌که‌؟.. یان کاری سۆزداری زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌یه‌؟...دیاره‌ سه‌دان له‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ هه‌ن که‌ڕووبه‌ڕومان دێت و پێویستی به‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خێرا هه‌یه‌..کورد به‌ڵێ که‌سێکی زیره‌که‌ و لێهاتووه‌ به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌یه‌ نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری به‌ ناوی کورده‌وه‌ لکێنراوه‌..که‌باسی کورد ده‌کرێ..یان ده‌ڵێن کورد برسییه‌ یان زوڵمی لێکراوه‌...به‌ڵام له‌نێومان هه‌ڵنه‌که‌وتوه‌ بڵێن کورد زانیاره‌ یان فه‌یله‌سوفه‌یان هزر دۆسته‌ .
کورد له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌هۆڵ و زوڕنا بۆ ئازاره‌کانی لێبداو ڕه‌شبه‌ڵه‌کی خوێناویی برینه‌کانی بکا باله‌هه‌ر سوچێ خۆی به‌ دنیا بناسێنێ له‌ ڕێگه‌ی خوێندن یان به‌ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریه‌کانی،،بۆ ئێمه‌ی کورد بچینه‌ ژێر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌بۆ ووڵاتانی عه‌ره‌بی دانراوه‌ که‌ تییایدا ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ده‌گاته‌ %80..؟؟ وه‌ تاکه‌سێکی ئه‌وروپی کتێبێک ته‌واو ده‌کات لای خۆمان هێشتا له‌سه‌ر دێری یه‌که‌م دایه‌.
بۆ چی ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی زانست،هونه‌ر،بیری نوێ وه‌ نه‌توانین لایه‌نی که‌م خۆمان پێک بهێنین،،ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ بیر دۆسته‌مان هه‌یه‌ که‌له‌ هه‌نده‌ران و له‌ناوه‌وه‌ی وڵات په‌رته‌وازه‌ بوون بۆ یه‌کیان نه‌خه‌ینه‌وه‌؟.....ئه‌و پۆله‌ به‌هره‌مه‌ندانه‌مان هه‌یه‌ له‌بواری زانست و هونه‌ر که‌زۆربه‌یان خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی جوانن، بۆ بواریان بۆ نه‌لوێ و‌ کارئاسنیان بۆ بکرێ و بایه‌خی گرنگیان پێ بدرێ،تاکه‌ی ئێمه‌ی کورد نه‌بینه‌ خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی خۆمان و نه‌بینه‌ خاوه‌ن سونبولێک که‌ به‌ووڵاتانی که‌ پێی بناسرێین،مرۆڤی کورد توشی زۆر کۆت و به‌ند بووه‌ که‌به‌هۆی ئه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ هزری خۆی ڕاپه‌ڕێ و ئه‌و شه‌رمه‌ بشکێنێ که‌ هه‌موکاتێک به‌هۆیه‌وه‌ زوخاو هه‌ڵده‌کێشێ شه‌رم کردن که‌ بڵێ من کوردم یان من بێ ووڵاتم چۆن بتوانم ببمه‌ خاوه‌نی شوناسی خۆم ..،ڕاسته‌ به‌ڵام میله‌تی که‌م ووره‌.و به‌ که‌م زانینی خۆی له‌نێو گه‌لانی تر . چۆن ده‌بێته‌ خاوه‌ن ماڵی خۆی ئینجا خاوه‌ن زانیاری خۆی؟؟؟؟ .

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ کورد<.. تائه‌توانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ تا ئه‌توانی بخوێنه‌و ئازایانه‌ بچۆره‌ نێو بواره‌کانی گه‌شه‌پێدان،،بڵێ من کوردم و مه‌ترسه‌ له‌ ئاکامه‌کان کوردێکی زانستخواز..کوردێکی به‌ئه‌مه‌ک بۆ پێشخستنی گه‌ل و نه‌وه‌کانی تر...زۆرمان ماوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌که‌ین ئه‌وا ده‌بینه‌ دوواکه‌وتوین میله‌ت و دڕنده‌ترین خێڵ جونکه‌ ئه‌گه‌ر خوێنه‌وار نه‌بین خۆمان ده‌خۆین له‌ جه‌هاله‌تی خۆمان
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 9.7.05
)..............*

خواله‌ڕۆحمان هه‌ڵگرتووه‌و مرۆڤایه‌تیش له‌جه‌سته‌مان.
{ڕاسپۆتین}
( CoMmEnT & یادگاری ... )
)1*نانسی فلوت
ڕه‌شه‌با له‌شێتی باران بکه‌ره‌وه‌..ئه‌م سه‌وزاییه‌ زۆر له‌تینی گڵ ئه‌چێ..تۆ وه‌رز وه‌رز پاڵتۆ خاکییه‌کان له‌خۆت که‌ره‌وه‌و...هه‌ناسه‌یه‌ک بۆپه‌پوله‌کانی ته‌مه‌ن هه‌ڵمژه‌..
با ڕه‌شه‌با ئه‌وپه‌نجانه‌ت له‌ڕه‌گی ئاودا بتوێنێته‌وه‌،،ئه‌و پرچه‌زیوییه‌ت له‌گڕی گه‌ردونا
بزڕکێنێته‌وه‌‌.................................................................
ده‌با تۆ ئه‌وشه‌وگارانه‌ بیت که‌له‌پێناوی تۆ مانگ خۆی وون بکاو..خه‌ڵکانی سه‌رزه‌ویش هه‌زاره‌ها ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌نگ ببه‌ستن.
{نانسی فلوت}ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌ له‌یادم ناچێ شتی بۆ بنووسم
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 8.7.05
خۆت تاقی بکه‌ره‌وه..
تۆ پێت وانییه‌ که‌ وتت من کوردم و کوردوستانیم،ئه‌بێ هه‌موو دیالێکته‌کانی زمانی کوردی بزانی وقسه‌ی پێبکه‌ی،،من ناڵێم ئه‌و کورده‌ی که‌ دیالێکته‌ کوردییه‌کانی نه‌زانی کورد نییه‌..نه‌خێر کورده‌ به‌ڵام کوردێکی نه‌شاره‌زا سه‌باره‌ت به‌و زمانه‌ فراوانه‌ی که‌ هه‌یێتی..من بۆخۆم زۆر له‌ دیالێکته‌ کوردییه‌کان نازانم ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار له‌نوسینه‌کانم هه‌ندێ ووشه‌ ده‌خه‌مه‌ نێوانیان،،ئێمه‌ بۆ به‌ته‌واوه‌تی فێری زمانی خۆمان نه‌بین..جاران له‌کوردستانی باشور هه‌ندێ شیعرو هه‌ندێ ڕێنوسی بادینی خرابووه‌نێو ڕێزمان وئه‌ده‌بی کوردی له‌ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان وهتد....،به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێکی زۆر که‌مه‌...من ئه‌مه‌وێ که‌ چوومه‌ ماردین یان دیار به‌کر یان زاخۆ،،، یان کرماشان یان هه‌رجێیه‌ک له‌ کوردستان بۆ به‌و دیالێکته‌شیرینه‌ی خۆیان قسه‌ نه‌که‌م...ئه‌وانیش هه‌روه‌ها...من تاکه‌ی له‌گه‌ڵ کوردێکی کوردستانی باکور به‌ ئینگلیزی قسه‌بکه‌م له‌کاتێکدا زمانێک هه‌یه‌ وا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت..پێویست ئه‌کات هه‌رکوردێک له‌ ئاست خۆی خۆی فێربکات ،،،،،به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان زۆر کزه‌ له‌ئاست خواستو ویسته‌کانمان بۆ کوردستانێتیمان...له‌خۆت بپرسه‌ بۆ؟چۆن؟خۆت تاقی بکه‌ره‌وه‌ که‌ بته‌وێت کوردێکی ڕاسته‌قینه‌ بیت .له‌ئێستاوه‌ ئه‌بێ فێری نه‌وه‌کانمان بکه‌ین که‌به‌ هه‌موو دیالێکته‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی زمانی کوردی بئاخاڤێن..وه‌بزانن ناوی کوردستان مانای چییه‌...{خاکی کوردان} ...خاکی فره‌دڵزار..
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 6.7.05

بۆ هاوڕێیه‌ک..........
هاوڕێ... ئه‌و شه‌پۆلانه‌ دروست بکه‌ره‌وه‌ که‌له‌ناخی ده‌ریاوه‌ دێنه‌ قسه‌و....له‌مه‌رگه‌ساتی ئاو ده‌پژمێن....
هاوڕێ....من وتۆ ..ئه‌م ئێواره‌یه‌ خاوه‌نی ده‌ریاین...خاوه‌نی ڕۆخه‌کانی نه‌مریی ئه‌ولمه‌ین.....تۆ ئه‌وه‌نده‌ دوورمه‌که‌ره‌وه‌..با ئه‌و بایه‌ له‌تروسکایی شه‌وێکی بێ گوناها‌ هه‌ڵکه‌ین....بائه‌و سه‌مایه‌ به‌بۆنی خۆر جۆش بکه‌ین..با ئه‌و ئاڵانی دوو ده‌سته‌‌ی به‌یه‌ک بوونی ئاوێته‌کانی خه‌م به‌ ئاشتی و به‌خۆشییه‌کان بناسێنین
تۆ....تۆ دوورمه‌که‌ره‌وه‌..با له‌ ئه‌ستێره‌چرای شیعر بتنوسم..هاوڕێ.... تۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ نیت که‌ گوڵ سیس بێت تۆش بۆنم نه‌که‌یت..تۆ ئه‌و که‌مه‌ سۆزه‌ی به‌فر نیت که‌به‌هار بێت خۆت له‌من زیز که‌یت..
هاوڕێ... ئه‌و یادگارییانه‌ به‌ ڕۆژی ڕوناک مه‌سوتێنه‌،باکه‌مێک له‌ژێر تاریکی نهێنی بیان به‌ستێ...هاوڕێ ئه‌و ئاوێنانه‌ی ئاسمان مه‌شکێنه‌ با تاسه‌ی سه‌رمان وون بێ و ڕووت بێ له‌ درۆ،..ڕاستی
ڕاستی ڕاستی ...با ساتێک له‌ژێر ئامێزی ڕاستیدا گه‌ردوون و دوورگه‌ وون بووه‌کان فێری مانه‌وه‌و نه‌فڕینیان بکه‌ین..هاوڕێ
ه
ا
و
ڕ

ێ
..........
..
.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 5.7.05

به‌پێ هاتن یان به‌فڕین...
سوپاسی ئه‌وانه‌ ده‌که‌م که‌سه‌ردانی ئه‌م دورگه‌یه‌ده‌که‌ن و یاداشت و جێی په‌نجه‌یان له‌ نێو‌ ڕۆخی ووشه‌کان ده‌مێنێ......سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌که‌م که‌ئه‌م دوورگه‌یه‌ فه‌رامۆش ده‌که‌ن و ....بیرله‌‌وه‌ناکه‌نه‌وه‌ که‌ مرۆڤێک هه‌یه‌..له‌شه‌وه‌زه‌نگی شیعردا به‌خه‌به‌ره‌ و له‌هاواری زگه‌ پرسییه‌کان بۆ خۆشه‌ویستی گوێ گره‌ به‌ڵێ هه‌ندێک کات ئه‌بێ گوێ بۆ جیهان ڕادێری و تێر بگریت...ئه‌م دورگه‌یه‌ له‌پێناوی ووشه‌کانی {دڵ و خۆشه‌ویستی و ڕووناکی و خۆر و سه‌وزایی و ئاو ویادگاری و هاوڕێ و ماچ و دوریی }ده‌بێته‌ ڕێکخه‌ری یاسا سه‌ربه‌سته‌کانی...به‌خێر بێن بۆ دورگه‌ی &بڵاگی ئالان په‌ری.
( CoMmEnT & یادگاری ... )

باسی خۆم.......
باسی خۆم..نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 2.7.05

په‌یڤه‌ له‌یادچووه‌کانم |1|

1.فێرئه‌بم که‌بمرم...به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ئه‌بێ فێربم چۆن بژیم.
2.ساته‌کانی پێش سیس بونی گوڵێک..له‌کاته‌کانی هه‌ناسه‌ی مه‌رگ ئه‌چێ.
3.نوسین ئازارێکی ڕۆژانه‌یه‌..خه‌ون ئاواتێکی بوونه‌.
4.به‌فرێک هه‌یه‌ ده‌مار سڕده‌کات..قه‌ڵه‌مێک هه‌یه‌ هه‌ور ده‌نوسێت.
5.ئێواره‌کانی تۆ...له‌هه‌وارگه‌ی عه‌شق ئه‌چێ...ئاسمانی تۆ..له‌شێتیی ئاوو ،..
بێ ده‌نگی ده‌نگ ئه‌چێ.
6.بۆدانیشتنێک..له‌سه‌ر سه‌کۆی ئاسمان ،شیعره‌کانم فڕێ داو...
هه‌ناسه‌کانم له‌ته‌نیشت که‌نار ده‌ریا سوتاند.
7.کێ له‌ده‌رونی ماچ تێئه‌گا..؟بابی عه‌شقێ بجۆشێ.
8.ڕه‌نگه‌ نوسین تۆڵه‌یه‌ک بێت له‌ژیان..،به‌ره‌نگارییه‌کی بێ هوده‌بێت دژی مردن.
( CoMmEnT & یادگاری ... )
 باسی خۆم
باسی خۆم:....نامه‌ۆێ باسی خۆم بکه‌م چونکه‌واهه‌ست ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر له‌باسی خۆم بدوێم وه‌ک مۆمێک تنۆک تنۆک ئه‌توێمه‌وه‌،وه‌ک پایز له‌دره‌ختی بوونی خۆم ئه‌وه‌رم و وه‌ک نه‌وره‌سێکی بێ وڵات خۆم له‌ده‌ریاکانا ئه‌خنکێنم،من....له‌تێکم له‌ شاخێکی ئه‌م کوردستانه‌و له‌ هه‌نده‌رانا به‌جێ ماوم..من ناوێکی له‌یادچووی ئه‌م گه‌ردونه‌ پڕله‌گوومان و پڕله‌پرسیاره‌م،،،زۆرجار ئه‌پرسم من کێم؟..کێ منی هاویشته‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ قوڵه‌ی ژیان و مردن؟من زۆرجار خۆم له‌نوسینه‌کانم ئه‌بینم خۆم له‌خاکی ئاوێنه‌ شکاوه‌کان ئه‌دۆزمه‌وه‌..خۆم له‌ناخی ئاوێکی خنکاو ڕزگار ئه‌که‌م،،ئه‌شێت من له‌جه‌نگێکی دۆڕاوی جه‌نگه‌کان دروست بوبێتم..؟ئه‌شێت ئێوه‌ش جاوه‌ڕوانی ڕزگارکه‌رێک بکه‌ن..؟من ڕزگاری خۆم له‌ هه‌تاوێکی ته‌ڕ ده‌بینم که‌ ڕوناکی تییانه‌گوشرێ که‌ تینێتی لێ نه‌سه‌ندرێ...هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانییه‌کی نادیارا ده‌ژین من ئێوه‌م ئێوه‌ش منن

 CoNtAcT mE
 • نامه‌ی ئه لیکترۆنی
 • کتێبی يادگاری
 • فڕینێکی تر
 •
وێنه‌کان‌
 • ماڵه‌وه‌

لۆگــــــۆ
 پـــــــرووشـــه‌
... پـــــــرووشـــه‌
ناڕه‌زایی خۆت لێره‌ تۆمار بكه‌

سالا زمــــــــــــــــــــانێ كوردی

وێبڵاگه كوردیه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌كان

ماڵپه‌ڕه‌بیانییه‌كان
 • مۆسیقای كلاسیك
 •
بیتهۆڤن
 •
مۆزارت
 •
ڤان كوخ
 •
بیكاسیۆ
 •
مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر

ڕاپرسی دورگه‌



pOwErEd By
Powered by Blogger
Image Hosted by ImageShack.us

Copyright © 2005-2006 www.01alan.blogspot.com © All rights reserved