|
نیشته‌جێی شارێکی تر
ئه‌م دوو سێ مانگه هه‌ر خه‌ریکی خۆ گواستنه‌وه‌ی شتوو مه‌که‌کانم و دۆزینه‌وه‌ی کارێکی سه‌رپێی بووم له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته ،،ئێستا من نیشته‌جێی شارێکی یه‌ک ملیۆن و نیوم که گوزه‌ران له تهکییا که‌مێک سه‌خته بۆ من جاده‌کان تا شه‌وانی دره‌نگ پڕن له خه‌ڵک و ده‌نگی ئۆتۆمبیله‌کان هاڕه‌ی لێوه‌دێ و خه‌ڵکه‌کان زۆرن به هه‌موو ڕه‌نگ و بیر‌و باوه‌ڕیانه‌وه ئه‌مه لایه‌کی خۆشحاڵ کردووم چونکه ئه‌و هه‌موو گه‌له میله‌تانه فێری ئه‌وه‌م ده‌کات که جیهان بچوکتره و هه‌رچی شارستانی هه‌یه لێره به‌دی ده‌که‌م...ببورن ئه‌م ماوه‌یه له دورگه دور بووم به‌ڵام ئه‌م جاره به گڕوو تینێکی تر دێمه‌وه ....به نیازی دیدارتان. ( CoMmEnT & یادگاری ... )
بسڕنه‌وه فرمێسکی خه‌می گوڵاڵه‌کانی کوردستان له ئامێز و سه‌ر که‌ن نێرگزی به‌هار و وه‌نه‌وشه‌ی ئازیزان بکه‌ن شایی و گۆڵمه‌زی ژیان بنوسنه‌وه سرودی ئازادی و خه‌ونی کوردان بنێژن زوڵم و هه‌ژاریی و خه‌م له بێژنگی ڕۆژا تاو تاو تیشک بچنن بۆ سه‌ر خاکی گوڵ و که‌ژ و ده‌شت وبژاران بسوتێنن زه‌مه‌نی قامچی و بنده‌ستیی کوردنشینه‌کان. ئالان ئیسحاق په‌ری
ڤالانتاین.......2007 قه‌شه‌ی خۆشه‌ویستیان کوشت چونکه هه‌وڵی ته‌با بوونی دوو ڕه‌گه‌زیی مرۆیی دابوو به بیانوی جه‌نگ...ئای جه‌نگ چه‌نێک بێ ڕه‌نگ و بێ تام و بێ بڕوایت.... ڕۆژی خۆشه‌ویستی له هه‌موو عاشقان پیرۆز بێت ( CoMmEnT & یادگاری ... )
02/02/2007 ئه‌م ساڵیش له کێڵگه ماندووه‌کانی کات دروست بوومه‌وه ( CoMmEnT & یادگاری ... )
منداڵ له‌سه‌ر یه‌ک پێ
چارلی ،ته‌مه‌ن پێنج مانگ له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی باوکی بۆ چه‌ند خوله‌کێک به یه‌ک پێ ده‌وه‌ستێ... لــێرهڤیدیۆکه ببینه به‌ڵام ئه‌وکاره به منداڵه‌که‌تی تاقی مه‌که‌ره‌وه!! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
شیعر فرۆشتن
یادگارییه‌کان بۆ ناو کوره‌ی ژیان و شیعره‌کانیش بۆ فرۆشتن....کێ ده‌یانکڕێ؟؟؟؟ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
سه‌دام
مرد و هه‌رچی نهێنیی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆی برد....مرد و ئه‌م جاره‌ش کورد به مافی زانیینی ڕاستییه‌کان نه‌گه‌یشت...مرد و کێشه‌ی کوشتن و بڕین و کیمابارانی کورده‌کان به جینۆ ساید له‌قه‌ڵه‌م نه‌درا،،، ئای کورد چه‌ندێک ماف خوراوی ئه‌م جاره‌ش ئه‌و مافه‌یان لێسه‌ندی... ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئه‌مه‌شیان فت وا خه‌ریکه ئه‌مساڵیش به‌ڕێبکه‌ین ...ئه‌گه‌ر بیری لێبکه‌یته‌وه ساڵ هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌ڕوات نازانم ئه‌وه ته‌نها لای من وایه یان لای ئێوه‌ش. ئینجا ساڵ ..چ ساڵێک بوو ئه‌م ساڵ ...که‌مێک خه‌نده‌و دواتر بیرکردنه‌وه‌ی زۆر و شکست له مه‌سه‌له‌یه‌ک و سه‌رکه‌وتن له مه‌سه‌له‌یکی دی....به‌ڵام شتێک گۆڕاوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نابێ وه‌ک ساڵی پێشوو بژیم. له‌وانه‌یه سه‌فه‌ر بکه‌م یان بڕۆم بۆ جیهانێکی دی و نه‌گه‌ڕێمه‌وه.. ئێوه ده‌ڵێن چی؟؟؟ کریسمس و سه‌ری ساڵتان پیرۆزبێت...یادم بکه‌ن!! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ئیمپڕاتۆر پۆیم دوای چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر و هه‌وڵێکی چڕ بۆ بوونی ماڵپه‌ڕێکی ئه‌لیکترۆنی تایبه‌ت به هۆنراوه‌و وێژه به زمانی کوردی،ئێستا ئیمپراتۆر پۆیم که‌وتۆته کار و درێژه به بڵاوکردنی بابه‌ت و نوسینه‌کانی ده‌دات...لێره‌وه دمهوێ زۆر سوپاسی خۆم بۆ به‌ڕیز لێوژه‌یی ده‌رببڕم که ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه جوانکاری ماڵپه‌ڕه‌که دروست نه‌ده‌بوو که به‌ڕاستی ماندوبونێکی زۆری پێچهشت...هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی بێپایانم بۆ ئه‌و هاوڕێ و نوسه‌رانه ده‌که‌م که هه‌میشه یان به پیرۆزبایی یان به بابه‌ت په‌نجه‌ره‌ی ئیمایلهکهمیان پڕکردووه له به‌رده‌وامی و کۆششی زیاتر...هیوادارم که بتوانیین هه‌موومان شتێک بکه‌یه‌ن له پێناوی وشه و مرۆڤایه‌تی و بتوانیین ئه‌و که‌لێنانه پڕ بکه‌ینه‌وه له و بواره‌ی که پێی ده‌ڵێن نوسراوی ئه‌لیکترۆنی، که کورد تازه خه‌ریکه پێده‌نێته ئه‌وبواره نوێیه ....ئیمپراتۆر پۆیم پێشوازی له هه‌موو نوسه‌ر و قه‌ڵه‌م دۆستێک ده‌کات و ده‌یه‌وێ نوسه‌ره‌کان و هۆنه‌ره‌کان و هونه‌رمه‌نده‌کان ببنه ئیمپڕاتۆر له ڕێی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناخیان .. لێره ده‌توانن ئه‌م بانگهێشته بخوێننه‌وه سه‌باره‌ت به ئیمپڕاتۆر پۆیم. *ده‌رگاش واڵایه بۆ پێشوزازی کردن له ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانتان هه‌میشه شیعر له ئامێزتاندا جوان و شاکار بێت. ئالان ئیسحاق په‌ری www.empratorpoem.com ( CoMmEnT & یادگاری ... )
Kal Ho Naa Ho if tomorw not come ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ نه‌یه‌ت ؟_؟ ؟
( CoMmEnT & یادگاری ... )
دوا وته‌ی شاعیرێک نه‌ما ئه‌و شاعیره‌ی ده‌ست له پرچی وشه‌کان بدا و ژیان بکاته قه‌سیده‌یه‌ک له فه‌نتازیا..نه‌ما ئه‌و گوڕوتینه‌ی عاشقێک که به په‌نجه‌یه‌ک له خۆشه‌ویسته‌که‌ی دڵی ده‌که‌وته فڕین..نه‌ما ئه‌و پانتاییه‌ی نێوان هزرو تێگه‌یشتنی مرۆڤێک که به دڵه پاکه‌که‌ی جیهان بکا به کتێبێک ،...نه‌ما ئه‌و خوێن گه‌رمه‌ی که سه‌رتاپای تهڕیبوو و گشت هه‌سته‌کانی پڕ بوون له وره.... ئه‌و شاعیره...، به نیازه ئه‌م جیهانه ناهه‌مواره جێبێڵێ و سه‌ری بهرسنوره به‌جێماوه‌کانی (عه‌ده‌م) بکێشێ....ئه‌و شاعیره‌ی که ته‌نها ڕابوردوو ده‌یکوژێت و یادگارییه‌کان جارێکی تر له خاچی ئه‌ده‌ن... ئه‌و شاعیره به نیازه شه‌وگاره‌کان جارێکی تر دانهگیرسێنێتهوه و ڕۆژگاره‌کانیش بکوژێنێته‌وه..... ئه‌و شاعیره‌ی که ده‌بوو ژیانی خۆشبویستایه و له گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن بهرهنگاریبکردایه...وا به نیازه چراکان بخاته به‌ره‌و ڕووی ڕه‌شه‌باکان و کۆمه‌ڵه شیعره‌کانی فڕێبداته ده‌ریا و ئاوێنه‌کان بداته خۆڵ و تابلۆکان ببه‌خشێته ئاگر ....... ئه‌و شاعیره ی ڕۆژێک له ڕۆژان پێیان وت:_ (مه‌نوسه)....(مه‌نوسه)....(مه‌نوسه) شیعر _ درۆ مه‌نوسه!!!! ( CoMmEnT & یادگاری ... )
کاره‌سات له ژیانمدا ئه‌وه‌نده هه‌ست به (به‌تاڵ)یم نه‌کردووه،هه‌روه‌ها قه‌د ئه‌وه‌نده هه‌ستم به‌و بۆشاییه نه‌کردووه که ئێستا هه‌مه.بۆشاییه‌کی ئێجگار گه‌وره،بڕواناکه‌م هه‌موو گه‌ردون بتوانێ ئه‌و بۆشاییه‌ی ناوم پڕبکاته‌وه...جاران که‌سێک پێی وتم که‌وا من پێوستم به کاره‌ساتێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه پێکبێم یان ڕابێم... ئایا کاره‌سات وا له مرۆڤ ده‌کات که وا ژیانی خۆی بگۆڕێ و تێبینییه‌کانی بۆ جیهان بسڕێته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ژیان بنوسێته‌وه یان مناڵی و گه‌نجێتی و پیری بنوسێته‌وه؟؟؟؟؟ ئای کاره‌سات زامت چه‌نێک سه‌خته...کاتژمێره‌کان ده‌گۆڕیت و شوێنه‌کان سه‌رله‌نوێ نیگار ده‌که‌یت..ئای کاره‌سات چه‌نێک بێ ڕه‌وشتی بێئه‌وه‌ی پێمان بڵێی یان ئاگادارمان بکه‌یته‌وه، سه‌ری لێشێواوت به دیواره ناسکه‌کانمان ده‌ده‌یت..بێئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وا دێم..ئێمه‌ش به هه‌موو هه‌ژارییه‌کی ده‌روونییه‌وه پێشوازیت لێده‌که‌ین ئه‌ی کاره‌سات...دڵڕه‌قترین وشه‌و ناخۆشترین بۆنه ئه‌ی کاره‌سات ئه‌ی کاره‌سات.
هه‌ڵڕشتنی ناخ
ئه‌م گه‌ردونه ئه‌وه‌نده چڕ ده‌بینم،ئه‌وه‌نده‌ش به خۆڵه‌مێشی ده بینم....هه‌ندێ جار ئاسمانی ئه‌م دنیایه ئه‌وه‌نده به شینی ده‌بینم ده‌مه‌وێ تێر تیایدا بفڕ‌م و ونبم...،هه‌ندێ جاریش ئاسمان وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌ش ده‌بینم ،له ژێریا ئاره‌زووی خۆكوشتن ده‌كه‌م . چرای شه‌وانم پڕ له گومانه‌و تاریكی ڕێگاكانم پڕ له دڵه‌ڕاوكێ...خه‌وی شه‌وانم خه‌ونێكی پچڕپچڕی بێ ئارامییه و بنكه‌ی حه‌زه‌كانم به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌چێت و ئێشكگری یاده‌وه‌رییه‌كانم بێ ئاگان له ده‌روازه‌ی داهاتوو... هه‌ست به گۆڕانێك ده‌كه‌م له په‌نجه‌كانم وله شێوه‌ی ڕوخسارم وله ڕێكردنم بهرهوكردنهوهی ده‌رگاكانی ژیان. هه‌میشه هه‌ستێك هاوتامه،هه‌ستێكی بێهوده له هه‌موو شته‌كان،، به‌ڵام كه‌سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌م ده‌بمه بلیمه‌تترین پاشای سه‌رده‌م...، ده‌بمه پاشای ناو ناخی خۆم...چ جادویهك له‌پشت ئاوێنه‌كان هه‌یه؟؟ چ ڕه‌نگێك به‌ده‌ورو پشتی ژیانێكی به‌گومانه‌وه هه‌یه؟؟ ٭درێژهی هه‌یه‌٭ ( CoMmEnT & یادگاری ... )
ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه...
پێده‌چێت ببێته یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه کرایه‌وه و پێشوازی له هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کی بنیاتنهردهکات.. به‌هرۆز حه‌سه‌ن
( CoMmEnT & یادگاری ... )
به‌ڕێزان ئه‌م کاته‌تان شاد.. ئه‌م پێگه‌یه سه‌کۆیه‌که بۆ ده‌ربڕینی ئازاد، بوارێکه بۆ گه‌یشتنی ده‌نگه‌کان به یه‌کتری.. پێگه‌ی ڕه‌خنه ئامانجی ڕه‌خنه‌گرتن نییه له‌به‌ر ڕه‌خنه، به‌ڵکو هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بابه‌ته زیندووه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه بۆ بنیادنانه‌وه و ساغکردنه‌وه‌ی زاراوه و تێگه‌شتنه جیاوازه‌کان و پۆلینکردنیان له ڕێگه‌ی خزمه‌تکردن و دروستکردنی بیروڕای گشتی و فره‌لایه‌ن. به واتایه‌کی دی ده‌کرێت چه‌ندین بیروبۆچونی جیاواز له ته‌نیشت یه‌کترییه‌وه هه‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان هه‌ڕه‌شه له‌وی تریان بکات. ڕه‌خنه واته دوباره سه‌یرکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی به خێرایی به به‌رده‌ماندا فڕکه ده‌که‌ن و زۆرجاریش تێده‌په‌ڕن و زوو له‌بیرده‌چنه‌وه، به‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ یادگه هاتۆته ئاراوه که زۆربه‌مان ته‌نها چه‌ند بستێکی به‌رده‌می خۆمان به لێڵی ده‌بین و لێره‌شه‌وه به‌ئاسانی بواری به‌هه‌ڵه لهیهکترگهیشتن دێته ئاراوه. هه‌ڵسه‌نگاندن به واتایه‌کی تر واته داڕشتنی به‌ردی بناغه‌ی یادگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌موومان تێدا به‌شدارین و تێدا ده‌ژین. به‌بڕوای ئێمه دونیای ئه‌مڕۆمان پێویستی به بیروڕای جیاواز و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه بۆ زیاتر له‌خۆتێگه‌یشتن و بینینی چوارده‌وره‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی ڕونتر. ئه‌گه‌ر تۆش ده‌ته‌وێت له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌شداربیت، تکایه ڕه‌خنه و بۆچوونه‌کانت ڕه‌وانه‌ی ئه‌م پێگه‌یه بکه تا بڵاویان بکه‌ینه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌نگی خۆت به هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌ێنیت.. تکایه به‌ر له ناردنی ڕه‌خنه‌کانتان ڕه‌چاوی ئه‌م دوو خاڵه بکه‌ن؛ 1. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی سوکایه‌تی و وشه‌ی ناشیرینی پێوه‌دیاربێت به‌هیچ جۆرێک بڵاوناکرێنه‌وه. 2. تکایه به یه‌کێک له فۆنته‌کانی "یونی‌کورد" ڕه‌خنه‌که‌ت بنوسه (بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی "کورد ئای تی گروپ" بکه).. تا ئێمه‌ش به بێ سانسۆر وه‌ک خۆی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ڕه‌خنه‌که‌ت بڵاوده‌که‌ینه‌وه. به‌هرۆز حه‌سه‌ن.. ماڵپه‌ڕی ڕه‌خنه http://www.rexne.com/ |
|